riklam

ترەمپ: هەڵبژاردن لە ڤەنزوێلا ناکرێت

جیهان 09:51 AM - 2026-01-06
 نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی دەستگیرکراوی ڤەنزوێلا و هاوسەرەکەی میدیاکان

نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی دەستگیرکراوی ڤەنزوێلا و هاوسەرەکەی

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند لە ئێستادا هەڵبژاردن لە ڤەنزوێلا ئەنجام نادرێت و دووپاتیشی دەکاتەوە وەبەرهێنان لە نەوت و وزەی ئەو وڵاتەدا دەکەن، ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکاش گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کەسایەتییە نزیکەکانی نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی دەستگیرکراوی ڤەنزوێلا ، گونجاوترینن بۆ ئەوەی سەرکردایەتیی وڵاتەکە بکەن.

ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی نیوز، ئاماژەی بە ئەگەری ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ڤەنزوێلا  لەماوەی 30 رۆژدا کرد و وتی : دەبێت سەرەتا وڵات ئاسایی بکەینەوە، ئێستا ناتوانین هەڵبژاردن ئەنجام بدەین، هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ ئەوەی خەڵک دەنگ بدەن، پێویستمان بە کاتی زیاترە، لە ئێستادا گرنگ ئەوەیە وڵات ئاسایی بکەینەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەمریکا پاڵپشتی هەوڵی کۆمپانیا نەوتییەکان دەکات بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی ژێرخانی وزەی ڤەنزوێلا، کە ڕەنگە کەمتر لە 18 مانگ بخایەنێت.

هاوکات،رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە، ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا (CIA) لە هەڵسەنگاندنێکی نهێنیدا گەیشتووەتە ئەو دەرەنجامەی، کەسایەتییە نزیک و دڵسۆزەکانی نیکۆلاس مادۆرۆ، گونجاوترینن بۆ ئەوەی سەرکردایەتیی وڵاتەکە بکەن و سەقامگیری بپارێزن ئەگەر مادۆرۆ دەسەڵات لەدەست بدات.

رۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەی ئاگادارەوە ئاشکرایکردووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاگاداری ئەم هەڵسەنگاندنە کراوەتەوە، کە تێیدا ئاماژە بەوە دراوە کەسایەتییە دیارەکانی ناو رژێمەکەی مادۆرۆ، لەنێویاندا دێڵسی رۆدریگێز، جێگری سەرۆک، رەنگە گونجاوترین بژاردە بن بۆ زامنکردنی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی لە هەر قۆناغێکی گواستنەوەدا.
بەپێی راپۆرتەکە، CIA پێیوایە گواستنەوەی دەسەڵات بۆ کەسایەتییەکانی ناو بازنەی نزیکی مادۆرۆ، مەترسییەکانی پشێوی و دابەشبوون کەمدەکاتەوە بەراورد بە سیناریۆی رووخانی لەناکاوی رژێمەکە.

ئەم زانیارییانە لە کاتێکدایە ڤەنزوێلا رووبەڕووی گرژییەکی سیاسی و ئابوری بووەتەوە و ئەمریکاش چاودێریی ئایندەی دەسەڵات لەو وڵاتە دەکات.
هەرچەندە هێزەکانی ئەمریکا نیکۆلاس مادۆرۆیان دەستگیرکردووە، بەڵام حکومەتی ڤەنزوێلا هێشتا وەک سەرۆکی شەرعیی وڵات دەیبینێت. بەپێی دەستوری ئەو وڵاتە، لەکاتی چۆڵبوونی هەمیشەیی پۆستی سەرۆکایەتی، جێگری سەرۆک ئەرکەکان دەگرێتە ئەستۆ و دەبێت لە ماوەی 30 رۆژدا هەڵبژاردن بکرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket