لەساڵی نوێدا بەغداد هیچ بەشەخۆراکێکی بۆ هەرێم نەناردووە
کوردستان 10:58 AM - 2026-01-06
PUKMEDIA
بەشەخۆراکی مانگانە
کێشەی دارایی دەکەوێتە
نێوان وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی بازرگانی
عیراق و لەساڵی نوێدا هیچ بەشەخۆراکێک بۆ هەرێم نەنێردراوە، بەڕێوەبەری خۆراکی
سلێمانی-ش دەڵێت: لەهەوڵداین بەزووترین کات کێشەکە چارەسەربکرێت.
کامەران فەتاح بەڕێوەبەری
خۆراکی سلێمانی بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: بەهۆی کێشەی
داراییەوە لەساڵی نوێدا هیچ بەشەخۆراکێک لەلایەن بەغدادەوە بۆ هەرێمی کوردستان
نەنێردراوە، لەوچوارچێوەیەشدا نوسراوی رەسمیی ئاڕاستەی بەغداد کراوە و لەهەوڵی
چارەسەرکردنی کێشەکەداین.
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA بەهۆی ئەوەی هەرێم پارەی
بەشەخۆراکی هاووڵاتیانی لەساڵی 2003وە تا ساڵی 2022 بۆ بەغداد نەناردووە، کە بڕەکەی
زیاتر لە 117 ملیار دینارە، بەغداد بەشەخۆراکی هەرێمی راگرتووە.
هاوکات کامەران فەتاح راشیگەیاند: هەوڵەکانی
هەردوو وەزارەتی پەیوەندیدار بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و چاوەڕواندەکرێت
لەچەند رۆژی داهاتوودا ئەو کێشەیە چارەسەربکرێت و بەغداد دەست بە ناردنی
بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان بکاتەوە.
بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان
کە خۆی لە (ئارد، برنج، زەیت، نیسک، فاسۆلیا، نۆک، لەتکە نۆک، دۆشاو، شەکر)
دەبینێتەوە، مانگانە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەکرێت، بەڵام بە تێکڕای ساڵەکە چەند
مانگێک دابەشناکرێت و ئەمەش کاریگەری لەسەر جێگیرکردنی نرخی خۆراک لەبازاڕەکاندا
هەیە و بەدابەشنەکردنی بەشەخۆراک نرخەکان لەبازاڕدا بەرز دەبنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
07:57 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
03:32 PM - 2026-03-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا پیرۆزبایی جەژن لە موسڵمانان دەکات
07:25 PM - 2026-03-19 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی: گەلەکەمان پارێزراو بێ لە ئاڵۆزی و گرژییەکان
07:09 PM - 2026-03-19
ئەمانەش ببینە
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
04:18 PM - 2026-03-20
سەرۆک بافڵ: ئەرکی هەموو لایەکمانە بە گیانی پێکەوەیی و نیشتمانییەوە کاربکەین
06:48 PM - 2026-03-19
ڕفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتی وەک هەمیشە پارێزەری دەسکەوتەکانی گەلەکەمانە
04:46 PM - 2026-03-19
پنتاگۆن داوای بودجەی زیاتر بۆ جەنگ دەکات
01:45 PM - 2026-03-19
زۆرترین خوێنراو
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
جیهان 07:57 PM - 2026-03-20 -
سەرۆک بافڵ: نەورۆزی کوردان لە کوردستانیان پیرۆزبێت
کوردستان 06:50 PM - 2026-03-20 -
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
کوردستان 04:18 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
کوردستان 03:32 PM - 2026-03-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

