بۆچی ئەمریكا هاوسەرەكەی مادۆرۆی دەستگیركرد؟
جیهان 08:29 PM - 2026-01-04
ميدياكان
نیكۆلاس مادۆرۆ، سەرۆكی ڤەنزوێلا و سیلیا فلۆرێسی هاوسەری
لەگەڵ راگەیاندنی سەركەوتنی پڕۆسەی دەستگیركردنی نیكۆلاس مادۆرۆ، سەرۆكی ڤەنزوێلا لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكاوە پرسیارەكان دەربارەی هۆكاری دەستگیركردنی سیلیا فلۆرێس، هاوسەری مادۆرۆ لە میانی پڕۆسەكەدا و گواستنەوەی بۆ نیویۆرك لەگەڵ ئەودا، سەریان هەڵدا؛ لە كاتێكدا تۆمەتە تاوانكارییەكانی پێشوو، بەپێی بەیاننامەكانی كۆشكی سپی، تەنها لە مادۆرۆدا سنووردار بوون، بەڵام وادیارە وردەكارییەكانی داواكارییەكە ناوی هاوسەرەكەی مادۆرۆش دەگرێتەوە، چونكە پاساوی هەموو پڕۆسەكە پشتی بە فەرمانی وەزارەتی دادی ئەمریكا بەستووە، بەڵام مشتومڕەكان لەسەر ئەوەی، كە ئایا مامەڵەی هاوشێوەی مادۆرۆ لەگەڵ سیلیا فلۆرێس دەكرێت یان دواتر ئازاد دەكرێت، هێشتا بەردەوامە.
بەرپرسێكی سەربازیی ئەمریكا رایگەیاند، كە نیكۆلاس مادۆرۆ و هاوسەرەكەی، بێ بەرگریی خۆیان رادەستی هێزەكانی ئەمریكا كردووە، كە رۆژی شەممە 3ی1ی 2026 دەستگیریان كردوون.
جەنەڕاڵ دان كاین، سەرۆكی ئەركانی سوپای ئەمریكا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا، وتی: (مادۆرۆ و هاوسەرەكەی، كە هەردووكیان تۆمەتبارن، بێ بەرگریی خۆیان رادەست كرد و لەلایەن وەزارەتی دادەوە، بەهاوكاری سوپای سەرسوڕهێنەری ئەمریكا، بە پیشەییبوون و وردكارییەكی زۆرەوە و بێ ئەوەی هیچ ئەمریكییەك بكوژرێت، دەستگیر كران).
سیلیا فلۆرێس كێیە؟
سیلیا فلۆرێس لە 15ی تشرینی یەكەمی 1956 لەدایكبووە و یاسای تاوانكاری لە زانكۆیەكی تایبەت لە كاراكاس خوێندووە، لە كاتی خوێندنەكەیدا بە نیوەدەوام لە بنكەیەكی پۆلیس كاری كردووە، كە وتەی شایەتحاڵەكانی تێدا تۆمار دەكرد، دوای تەواوكردنی خوێندنیش، بۆ ماوەی نزیكەی 10 ساڵ لە نووسینگەیەكی تایبەتدا، وەك پارێزەر كاری كردووە.
لەڕووی كەسییەوە، سیلیا فلۆرێس پێشتر هاوسەرگیری لەگەڵ لێكۆڵەرێكی پۆلیس كردبوو و سێ كوڕی لێی هەبوو.
ژیانی لە كۆتایی هەشتاكانی سەدەی رابردوودا بەهۆی رووداوە توندوتیژییەكانی ناسراو بە (كاراكازۆ) گۆڕانكاری بنەڕەتی بەسەردا هات، كە بە وتەی خۆی (هۆشیاریی شۆڕشگێڕی) لای ئەو بەخەبەر هێنا.
دوای هەوڵی كودەتاكەی هوگۆ چاڤێز لە ساڵی (1992)، فلۆرێس نامەیەكی بۆ نارد و پێشنیاری كرد ببێتە پارێزەری، چاڤێزیش قبوڵی كرد و پەیوەندییە پیشەییەكە گۆڕا بۆ هاوبەشییەكی سیاسی بەهێز.
دواتر فلۆرێس چەندین پۆستی سەرەكی لە دەوڵەتدا وەرگرت، لەوانە پۆستی باڵا لە دەسەڵاتی دادوەریی و یاساداناندا.
نەیارەكانی بە (لیدی ماكبێس)ی رژێمەكەی چاڤێز ناویان دەبرد و تۆمەتباریان دەكرد بەوەی كاریگەریی زۆری لەسەر بڕیارە سیاسییەكان هەیە، لە كاتێكدا خۆی، وەك (یەكەم جەنگاوەری شۆڕشگێڕ) دەناساند.
رۆڵ لە بازنەی دەسەڵاتدا
فلۆرێس و مادۆرۆ لە نەوەدەكاندا لە ناو بزووتنەوەی چاڤێزدا یەكتریان ناسی و لە تەمموزی (2013) بەڕەسمی هاوسەرگیرییان كرد، چەند مانگێك دوای ئەوەی مادۆرۆ پۆستی سەرۆكایەتی وەرگرت.
لەو كاتەوە سیلیا فلۆرێس بە یەكێك لە كاریگەرترین كەسایەتییەكانی ناو بازنەی تەسكەی دەسەڵات لە كاراكاس دادەنرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 11:37 AM - 2026-06-24 لهسهر راسپاردهی جێگری سهرۆكی یهكێتی بهشێك له كێشهكانی چهمچهماڵ چارهسهر دهكرێن
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
10:00 AM - 2026-06-24
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:07 AM - 2026-06-24
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
08:41 PM - 2026-06-23
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
06:15 PM - 2026-06-23
زۆرترین خوێنراو
-
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23 -
سۆمۆ: هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل بەرزبۆتەوە
کوردستان 03:39 PM - 2026-06-23 -
لە ستایشی کولتووری مرۆڤدۆستانەی خەڵکی هەورامان، شارەزوور و هەڵەبجەدا
بیروڕا 03:18 PM - 2026-06-23



.jpg)


.jpg)
دابەزێنە

