riklam

كوژانه‌وه‌ی كاره‌با له‌چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی سلێمانی دروستبووه‌

کوردستان 05:32 PM - 2026-01-04
سلێمانی PUKMEDIA

سلێمانی

سلێمانی

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ كوژانه‌وه‌ی كاره‌بای 24 سه‌عاتی له‌ناو سه‌نته‌ری پارێزگای سلێمانی بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك درووستبووه‌و وته‌بێژی كاره‌بای سلێمانیش ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر كوژانه‌وه‌ی كاره‌با روویدا هاووڵاتیان ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌ ژماره‌ 127 بكه‌ن.

سیروان محه‌مه‌د وته‌بێژی كاره‌بای سلێمانی تایبه‌ت به‌ PUKMEDIA ی راگه‌یاند: ئاگاداری كوژانه‌وه‌ی كاره‌با نین، به‌ڵام هه‌ر گه‌ڕه‌كێك كاره‌بای بڕا هاووڵاتیانی ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌ ژماره‌ 127 بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌هۆكاره‌كه‌ی ئاگاداربن.

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ به‌شێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی ناو سه‌نته‌ری پارێزگای سلێمانی كوژانه‌وه‌ی كاره‌بای 24 سه‌عاتی تێیدا رووده‌دات و تائێستاش هۆكاره‌كه‌ی نازانرێت، هاووڵاتییه‌كیش له‌ گه‌ڕه‌كی هه‌واری تازه‌ به‌ PUKMEDIA ی راگه‌یاند: له‌سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه‌ كاره‌بای 24 سه‌عاتی كوژاوه‌ته‌وه‌و ماوه‌ی 5 سه‌عاته‌ هیچ كاره‌بایه‌كمان نییه‌.

هه‌روه‌ها هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ له‌و سنووره‌ بۆ PUKMEDIA وتی: شه‌وی رابردوو له‌گه‌ڵ گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی دراوسێمان جیابه‌جیا كاره‌بای نیشتمانییمان هه‌بوو، چه‌ند رۆژێكیشه‌ كاره‌با زوو زوو ده‌كوژێته‌وه‌و هیچ كاره‌بایه‌كمان نییه‌.

چه‌ند رۆژێكه‌ كوژانه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانیی له‌سلێمانی سه‌ری هه‌ڵداوه‌و هاووڵاتیان چه‌ندین سه‌عات كاره‌بایان پێنادرێت، كه‌ پێده‌چێت به‌هۆی ئه‌و فشاره‌ زۆره‌بێت كه‌ له‌م وه‌رزه‌دا له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌ ده‌خرێته‌ سه‌ر فیده‌ره‌كانی كاره‌باو ده‌بێته‌ هۆی پچڕانی كاره‌با.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket