riklam

هەسەده و دیمەشق تاوتوێی تێکەڵکردنی هێزەکان دەکەن

کوردستان 04:15 PM - 2026-01-04
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات میدیاکان

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سوریا و  پرسی یەکگرتنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەگەڵ سوپای سوریا لەگەڵ حکومەتی کاتی سوریا تاوتوێ دەکات.

بەپێی راگەیەندراوێکی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات : ئەمڕۆ 4ی1ی2026،وەفدێکی هەسەدە بەسەرۆکایەتی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات سەردانی دیمەشقیان کردووەتەوە  بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لێپرسراوانی حکومەتی کاتی سوریا سەبارەت بە پرسی یەکگرتنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەگەڵ سوپای سوریا.
 هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، رکیڤن جەی لامبێرت، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی گەردەلول بەشداری کۆبوونەوەکە بووە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە هێزەکانی سوریای دیموکرات لە 29ی 12ی2025 ڕایگەیاند، سەردانەکەی وەفدەکەی هەسەدە بۆ دیمەشق بەهۆی کێشەی تەکنیکی دواخراوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket