riklam

قوباد تاڵەبانی: فەراهەمکردنی ژینگەیەکی ئارام بۆ دەنگە جیاوازەکان جێگەی بایەخمانە

کوردستان 04:00 PM - 2026-01-04
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ، پیرۆزبایی جەژنی یارانی قەوڵتاس لە هەموو خوشک و برایانی کاکەیی دەکات و رایدەگەیەنێت: فەراهەمکردنی ژینگەیەکی ئارام و کراوە کە تێیدا هەموو دەنگە جیاوازەکان پارێزراو بن، هەمیشە جێگەی بایەخمانە.

دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی:

جەژنی یارانی قەوڵتاس لە هەموو خوشک و برایانی کاکەیی پیرۆز بێت

ڕەسەنایەتی و خۆڕاگریی کاکەییەکان لە پاراستنی شوناسی خۆیاندا، جێگەی ڕێز و شانازییە بۆ هەموو کوردێک، لەم بۆنەیەدا دووپاتی دەکەینەوە کە پاراستنی فرەیی ئایینی و فەراهەمکردنی ژینگەیەکی ئارام و کراوە کە تێیدا هەموو دەنگە جیاوازەکان پارێزراو بن، هەمیشە جێگەی بایەخمانە.

جەژنتان پیرۆز و کوردستان هەمیشە مەڵبەندی برایەتی و پێکەوەژیان بێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket