هۆكاره‌كانی دابه‌زینی نرخی ته‌مه‌ن و به‌رزبوونه‌وه‌ی دۆلار ده‌خرێته‌ڕوو
کوردستان 01:47 PM - 2026-01-04
PUKMEDIA
دابەزینی نرخی تمەن و بەرزبونەوەی نرخی دۆلار
نرخی تمه‌نی ئێرانی له بازاڕ‌دا بۆ نزمترین ئاست دابه‌زی، ئه‌مه‌ش به‌نزمترین نرخی هه‌ژمار ده‌كرێت له‌مێژووی ئه‌و دراوه‌دا، له‌به‌رامبه‌ردا نرخی دۆلار به‌ره‌و به‌رزبونه‌وه ده‌ڕ‌وات و پێشبینی به‌رزبونه‌وه‌ی زیاتریش ده‌كرێت، له‌و باره‌یه‌شه‌وه پسپۆڕ‌ێكی ئابوری ده‌ڵێت: "گه‌مارۆی ئابوری و فشاره‌كانی سه‌ر ئێران نرخی تمه‌ن و ئابوری ئه‌و ووڵاته‌ی به‌ره‌و داڕ‌مان بردووه، بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلاریش چه‌ند هۆكارێك هه‌یه".
ئه‌مڕ‌ۆ له بازاڕ‌دا 100$ به‌رامبه‌ر 13 ملیۆن و 700 هه‌زار تمه‌نه‌و نرخی 100$ به‌رامبه‌ر 144 هه‌زار و 850 دیناره.
رێككه‌وتنی سیاسی، ئێران له‌داڕ‌ووخانی ئابوری رزگارده‌كات
ئێران ده‌توانێت به‌ڕ‌ێككه‌وتنی سیاسی له‌گه‌ڵ وڵاتان له‌و داڕ‌وخانه ئابوورییه رزگاری ببێت و نرخی تمه‌نیش به‌ره‌و به‌رزبونه‌وه به‌رێت، چه‌ندیش رێككه‌وتنه‌كان دوابكه‌ون، ئه‌وه‌نده نرخی تمه‌ن داده‌به‌زێت.
د. خالید حه‌یده‌ر پسپۆڕ‌ی ئابوری و مامۆستای زانكۆ له‌باره‌ی دابه‌زینی به‌رچاوی نرخی تمه‌نی ئێرانییه‌وه به PUKMEDIA ی راگه‌یاند: ناله‌باری دۆخی ئێران، به‌تایبه‌ت له‌بواری ئابوری و ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ی له‌سه‌رێتی هۆكاری دابه‌زینی به‌رچاوی نرخی تمه‌نه، واش پێشبینی ده‌كرێت نرخه‌كه‌ی له‌ئێستا زیاتر به‌ره‌و دابه‌زین بچێت، به‌تایبه‌تیش كه فشاره‌كان له‌سه‌ر ئێران زیاتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به داروخانی ئابوری ئه‌و وڵاته هه‌ژمار ده‌كرێت.
وتیشی: به‌پێی رێككه‌وتنه سیاسییه‌كان وڵاتی ئێران ده‌توانێت ئه‌م داروخانه ئابووریه‌ی به‌ره‌و باشبوون ببات، به‌ڵام هه‌تا رێككه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتان دوابكه‌وێت نرخی دراوه‌كه‌ی به‌ره‌و نزمتر ده‌چێت و زیاتر ئابووری ئه‌و وڵاته لاواز ده‌بێت و مامه‌ڵه‌ی ئابووری وڵاتانیش له‌گه‌ڵیدا كه‌متر ده‌بێته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه جه‌بار گۆران وته‌بێژی بازاڕ‌ی دراوه‌كه‌ی سلێمانی، به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: به‌هۆی كورتهێنانی داراییه‌وه حكومه‌تی ئێران ناتوانێت پاڵپشتی دارایی به‌های دراوه‌كه‌ی و بازاڕ و بانكه‌كان بكات، ئه‌مه‌ش نرخی دراوی ئێرانی له‌بازاڕه جیهانییه‌كان كه‌م كردوه‌ته‌وه.
هۆكاره ده‌ره‌كی و ناوخۆییه‌كان كاریگه‌رییان هه‌یه
دۆخی فه‌نزوێلا هۆكارێكی جیهانییه بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلار، له‌عیراقیشدا په‌سه‌ندنه‌كردنی بودجه پاش ته‌واوبوونی ساڵێكی دارایی هۆكاری دابه‌زینی نرخی دیناره به‌رامبه‌ر دۆلار.
هاوكات له‌باره‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلار له بازاره‌كانی جیهاندا پسپۆڕ‌ه ئابورییه‌كه رایگه‌یاند: له‌لایه‌كه‌وه به‌هۆی ئه‌وه فه‌نزوێلا توشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره‌بووه‌و وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ندیشه به سامانی سروشتی، هاوكات له‌گه‌ڵ خستنه‌سه‌ری فشاری ئابووری ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و دۆلار له‌جیهاندا به‌رز بكاته‌وه.
وتیشی: له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عیراق به‌هۆی ئه‌وه‌ی ساڵی دارایی 2025-2026 ته‌واو بووه‌و هێشتا بودجه په‌سه‌ند نه‌كراوه، ده‌نگۆی ده‌ستكاریكردنی نرخی دینار هه‌یه كه دابه‌زێنرێت، كه‌ئه‌مه‌ش بابه‌تێكی ناڕ‌ه‌سمییه و ته‌نها ده‌نگۆیه، به‌ڵام كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازار درووستكردوه‌و نرخی دینار به‌رامبه‌ر دۆلاری دابه‌زاندوه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه پشووی سه‌ری ساڵی كاریگه‌ری له‌سه‌ر خستنه بازاڕ‌ی دۆلار هه‌بووه، چونكه له‌كاتی پشووه‌كاندا بانكی ناوه‌ندی هیچ دۆلارێكی نه‌خستووه‌ته بازاڕه‌وه‌و ئه‌وه‌ش هۆكارێكی تری به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلاره.
ده‌نگۆكان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر نرخی دراوه‌كان هه‌یه
له‌ماوه‌ی رابردوودا دابه‌زینی به‌رچاوی نرخی تمه‌ن، ناڕ‌ه‌زایی له‌ناوخۆی وڵات لێده‌كه‌وێته‌وه‌و ئێستاش له‌شاره گه‌وره‌كانی ئێران به‌رده‌وامی هه‌یه و داوای چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه ده‌كه‌ن، كه‌به‌هۆی رێككه‌وتنه سیاسییه‌كانه‌وه بنه‌بڕ ده‌بن، هاوكات هه‌ركاتێك ئه‌مریكا فشاری ئابووری بخاته سه‌ر وڵاتان ده‌بێته هۆی به‌زبونه‌وه‌ی نرخی دۆلار و هه‌ڵكشانی ئه‌و دراوه له‌بازاڕ‌دا، له‌هه‌رێم و عیراقیش چه‌ندین ده‌نگۆ هه‌ن بۆ دابه‌زاندنی نرخی دینار، هه‌رچه‌نده به‌ڕ‌ه‌سمی حكومه‌تی عیراق ئه‌و پرسه ره‌تده‌كاته‌وه‌و هۆكاره‌كه‌شی بۆ دروستبوونی كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر داهاتی هه‌ژاران و كه‌سانی چینی مامناوه‌ند ده‌گه‌ڕ‌ێننه‌وه، به‌ڵام هه‌بوونی ده‌نگۆكان، كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاڕ كردوه‌و نرخی دۆلاری به‌رزكردووه‌ته‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
جیهان 10:26 AM - 2026-06-24 -
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

