رۆژی جیهانی نوسینی برایل
ڕیپۆرتاژ 10:58 AM - 2026-01-04
PUKMEDIA
نوسینی برایل
رۆژی 4ی كانونی دووه‌می هه‌موو ساڵێك ڕۆژی زمانی (برایل) ه كه هاوكاته له‌گه‌ڵ رۆژی له‌دایكبوونی (لویس برایل) داهێنه‌ری زمانی برایل كه زمانی نابینایانه له‌بری زمانی نوسین و خوێندنه‌وه‌ی ئاسایی. ساڵی 2009 كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ یادی 200 ساڵه‌ی (لویس برایل) چواری كانونی دووه‌م كرایه رۆژی جیهانی زمانی برایل.

نوسینی برایل یان نوسینی زبر چییه؟
نوسینی برایل نوسینێكی تایبه‌ته به كه‌سانی نابینا، ئاسانكاری و ده‌رفه‌تێكی ناوازه‌ی بۆ نابینایان فه‌راهه‌مكردووه بۆ ئه‌وه‌ی له چێژی خوێندنه‌وه‌و نوسین بێبه‌ش نه‌بن وه‌كو هه‌ر كه‌سێكی ئاسایی ئاگاداری هه‌مووشتێك بن.
شێوازی ئه‌م نوسینه پێمان ده‌ڵێت، نه‌بوونی رۆشنایی له چاوی مرۆڤێكدا ناكاته ئه‌وه‌ی نهخوێنهوێندهوار بێت له داستدانی چاو وه‌ك ئامڕازێكهی بینین به‌ربه‌رستن نیه له‌به‌رده‌م فێربوون‌و كرانه‌وه‌و رۆشبیربوونی كه‌سه‌كان. به هۆی هه‌ستكردن به پێویستی‌و گرنگی خوێنده‌واری له ژیانی نابیناكاندا.

مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی نوسینی برایل
لویس برایل، ساڵی 1809 له گوندی( كوره) له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا له‌دایك بووه باوكی لویس، كه پیشه‌ی پینه‌چێتی بوو، به‌هۆی یه‌كێك له‌و ئامێرانه‌ی كه باوكی كاری پێده‌كرد له‌ته‌مه‌نی 3 ساڵیدا لویس چاوێكی له‌ده‌ست ده‌دات و دواتر ته‌شه‌نه ده‌سێنێت بۆ چاوه‌كه‌ی دیكه‌شی ،له ته‌مه‌نی 10 ساڵیدا له ئامۆژگا نابینایان له پاریس ده‌ستی به خوێندن كرد. له‌و ئامۆژگایهدا فێریخوێندنهوهی چه‌ند سیتمێكی جیاوازبوو كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا بۆ فێربوونی نابینایان هه‌بوون تا بتوانن فێری خوێندنه‌وه‌و نوسین ببن.فێربوونی ئه‌و جۆره سیستمهمانه بۆ نابینایان زۆرقورس بوو هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا لویس سیستمێكی تایبه‌تی پێكهێنا ،لویس له‌گه‌ڵ ئه‌و نوختانه كه‌وته كاركردن‌و ساڵی 1825 له ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا ئه‌و سیستمی شێوه زبره‌ی داهێنا سیستمه‌كه‌ی لویس برایل له شه‌ش نوخته‌ی هه‌ڵتۆقیو پێك هاتووه، ئه‌م نوختانه له دوو دێری ستوونیدا كه لاكێشهك پێك ده‌هێنن و پۆلێن كراون. له‌كۆتایدا لویس توانی هه‌موو پیته‌كان به‌شێوه‌ی بارز یان زبر بنوسێت به‌مه‌ش شێوازێك و زمانێكی نوێی نوسینی داهێنا ناونرا نوسینی بڕایل به ناوی لویس بڕایل ه‌وه.كاره‌كه‌ی لویس به ته‌نیا به داهێنانی پیته‌كانی نوسینه‌وه نه‌وه‌ستا به‌ڵكو سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پیته‌كانی نۆته‌ی مۆسیقاش دابنێت، ئه‌وه‌بوو له‌كۆتایی ته‌مه‌نیدا توانی ئه‌وه‌ش بكات و ساڵی 1852دا لویس بڕایل به‌هۆی نه‌خۆشی سیله‌وه كۆچی دوایی كرد. زمانی برایل وه‌ك زمانێك بۆ نوسین و خوێندنه‌وه تاساڵی 1918 ئاشكرا نه‌كرا دواتر له‌و ساڵه‌دا ئاشكرا كرا بووه وه‌چه‌رخانێكی گرنگ بۆنابینایان به شێوه‌یه‌كی گشتی(نوسینی برایل) له هه‌موو جیهاندا بڵاو بوویه‌وه له ئێستا دا له هه‌موو جیهان هه‌ر به یه‌ك شێوه ئه‌نجام ده‌درێت ته‌نانه‌ت له ووڵاتی وه‌ك (چین) یشدا كه سیستمێكی ته‌واو جیاوازی هه‌یه ،ساڵی 2009 به‌بۆنه‌ی 200 ساڵه‌ی له‌دایكبونی (لویس برایل) ه‌وه كه له فه‌ره‌نسا له‌دایكبووه، 4/1 كرایه رۆژی جیهانی زمانی برایل، هه‌ر له‌م ڕۆژه‌دا مۆزه‌خانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ناوی (لویس برایل) ه‌وه له فه‌ره‌نساو هندستان و به‌لجیكاو ئیتاڵیا كرایه‌وه‌و پاره‌یه‌كی كانزاییش كه وێنه‌ی (لویس برایل) ی له‌سه‌ر بوو ده‌رچوو.

برایل چۆن ده‌نوسرێت ؟
سیستمه‌كه‌ی لویس برایل له شه‌ش خاڵی هه‌ڵتۆقیو یان بارز پێك هاتووه:
ستوونی لای چه‌پ له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه له نوختهكانی (1، 2، 3) پێك هاتووه.
ستونی لای راستیش له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه له نوختهكانی (4، 5، 6) پێك هاتووه.
كه خانهێكی لاكێشه‌ی دروست ده‌كه‌ن له هه‌ر خانه‌یه‌كدا پیتێك دهنوسێرێتو بۆ هه‌ر پیتێكیش ژماره‌یه‌كی تایبه‌ت هه‌یه كه له‌و شه‌ش خاڵه تێناپه‌رێت هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م نیشانه‌و هێماكان جێیان بۆ كراوه‌ته‌وه نۆته‌كانی مۆسیقاش له رێگه‌ی ئه‌م زمانی زبره‌وه ده‌نوسرێت. دوای كردنه‌وه‌ی په‌یمانگاكانی نابینایانیش له كوردستان ژماره‌ی تایبه‌ت به رێزبه‌ندی پیته كوردییه‌كان دانرا. تا ئێستاش ئه‌و داهێنانه‌ی لویس له جیهاندا نابینایان به‌كاریده‌هێنین دوای كۆچكردنی لویس چه‌ندین ئامێر‌و ئامرازی جیاواز بۆ چاپكردنی نوسینه‌كه دروستكرانو خۆشبه‌ختانه به‌شێكیان گه‌یشتوونه‌ته كوردستان. له كوردستانیش گۆڤارێك به ناوی (گۆچانی سپی) بڵاو ده‌كرێته‌وه كه‌سه‌رجه‌م لاپه‌ڕه‌كانی به‌زمانی بڕایل ده‌نوسرێ و سپی ده‌ر ده‌كه‌ون وه‌ك په‌ڕی به‌تاڵ دیارن به‌ڵام كه ده‌ست له په‌ڕه‌كانی ده‌ده‌ی پیته بڕایلهكان هه‌ست پێده‌كه‌یت به بارز نوسراون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23 -
سۆمۆ: هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل بەرزبۆتەوە
کوردستان 03:39 PM - 2026-06-23

.png)

دابەزێنە