نهێنی سەرکەوتنی عیراق و وڵاتانی کەنداو لە کێبڕکێی نەوتدا
جیهان 09:42 PM - 2026-01-03
bayancenter.org
پاڵاوگەى نەوت
لەکاتێکدا جیهان بەدەست گۆڕانکارییەکانی نرخی وزەوە دەناڵێنێت، جیاوازییە تەکنیکی و
ئابوورییەکانی نێوان جۆرەکانی نەوت دەبنە فاکتەری سەرەکی لە دیاریکردنی نرخەکان،
نەوتی عیراق و وڵاتانی کەنداو بەهۆی کەمیی تێچووی دەرهێنان و ئاسانیی پاڵاوتنیان،
پێگەیەکی زۆر بەهێزتریان لە بازاڕەکاندا هەیە بەراورد بە نەوتی "قورس"ی
ڤەنزوێلا، کە تێچووی دەرهێنانی تا دە هێندەی نەوتی ناوچەکە بەرزترە.
جیاوازى نەوتى ڤەنزوێلا، عیراق و کەنداو
جیاوازییەکانی نێوان
نەوتی ڤەنزوێلا، عیراق و کەنداو بە شێوەیەکی گشتی بنەڕەتییە و تەنها رواڵەتی نییە،
بەجۆرێک نەوتی ڤەنزوێلا، قورس بۆ زۆر قورسە، چڕییەکەی بەرزە، رێژەی کبریت و
کانزاکانی زۆرە، پێویستی بە چارەسەرکردنی ئاڵۆز هەیە، بەڵام نەوتی عیراق و کەنداو،
سووک بۆ مامناوەندە، تا رادەیەک پاکترە، پاڵاوتنی ئاسانترە، لەسەر ئاستی جیهان
خواستی زۆری لەسەرە.
کامەیان باشترە؟ و تێچوەکانیان چۆنن؟
نەوتی عیراق و کەنداو
لە رووی بازرگانی و تەکنیکییەوە باشترن و لە رووی تێچووی دەرهێنانەوە، نەوتى ڤەنزوێلا
یەکێکە لە بەرزترینەکان لە جیهاندا، تێچووی دەرهێنان و چارەسەرکردن رەنگە لە نێوان
بڕى 25 بۆ 35 دۆلار بێت بۆ هەر بەرمیلێک، بەڵام عیراق و کەنداو، لە هەرزانترینەکانی
جیهانن، تێچووی دەرهێنان زۆربەی کات تەنها لە نێوان بڕى 3 بۆ 5 دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێک.
لە رووی ئاسانیی پاڵاوتنەوە
نەوتی ڤەنزوێلا
پێویستی بە تێکەڵکردن، یەکەکانی تێکشکاندنی پێشکەوتوو (Cracking units) و پاڵاوگەی تایبەت هەیە، بەڵام نەوتی عیراق
و کەنداو راستەوخۆ دەچێتە ناو زۆربەی پاڵاوگە جیهانییەکان و نەرمییەکی زۆری هەیە لە
بەبازاڕکردندا.
نەوت لە بازاڕەکاندا
بەڵام راستی و لۆژیکی
ئابووریی دەڵێت: بازاڕ تەنها سەیری کوالێتی ناکات، بەڵکو سەیری قەبارەی گشتیی
(خستنەڕوو- Supply) دەکات.
یاسای بنەڕەتی لە
بازاڕی نەوتدا: زیادبوونی خستنەڕوو
= گوشار بۆ دابەزینی نرخ، تەنانەت ئەگەر نەوتەکە کوالێتیشی نزمتر بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

