riklam

شارەزایەکى نەوت و وزە پێشبینییەکانى بۆ نرخى نەوت لە PUKMEDIA دەخاتەڕوو

جیهان 05:32 PM - 2026-01-01
نەوت Financial Times

نەوت

نرخی نەوت ئابووری

بەهجەت ئەحمەد، شارەزای بواری نەوت و وزە، لە لێدوانێکى تایبەت بۆ PUKMEDIA تیشکى خستەسەر ئایندەی بازاڕەکانی نەوت و پێشبینی دەکات نرخی نەوت لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا روو لە بەرزبوونەوە بکات.

بەهجەت ئەحمەد شارەزا لە بوارى وزە و نەوت بە وێبسایتى رەسمى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان PUKMEDIA راگەیاند: بەھۆی بڕیارەکانی ھاوپەیمانی ئۆپێک+ لە ساڵی رابردوو، رێژەی بەرھەمھێنانی نەوت لەسەر ئاستی جیھان زیادی کرد، بەشێوەیەک بە بڕی 3 ملیۆن و 500 ھەزار بەرمیل بۆ 4 ملیۆن بەرمیل رۆژانە، بوونی ئەم زیادەیە لە بازارەکانی جیھان کاریگەری بەھێزی لەسەر دابەزاندنی نرخی نەوتی خاو هەبوو.

روونیکردەوە: بەپێی پێشبینییەکانی رێکخراوی ئۆپێک+ و ئاژانسی ووزەی نێودەوڵەتی لە نیوەی یەکەمى ئەم ساڵ خواست لەسەر نەوت زیاد نابیت، بازاڕەکانی جیھان لە ژێر کاریگەری ئەو زیادەی خستنەڕووەدا دەمێنێتەوە، تا کۆتایی نیوەی ئەمساڵ نرخی نەوتی خاو بەشێوەیەکی گشتی لە نێوان 55 دۆلار بۆ 60 دۆلار دەبیت بەشێوەیەکی تێکڕایی لە نیوەی دووەمی ئەمساڵ خواست روو لە زیادبوون دەکات و نرخی نەوتی خاو بەرزدەبێتەوە و رێژەی زیادەی خستنەڕوو بۆ ملیۆنێک تا یەک ملیۆن و نیو کەم دەبێت، بە مەرجێک گروپی ھەشت لە ھاوپەیمانی ئۆپێک+ لە مانگی تەمموزی داھاتوو ئاستی بەرھەمھێنان  زۆر بەرزنەکەنەوە، نرخی بەرمیلی نەوت لەسەرو 65 دۆلار دەبێت.

ئاماژەیبەوەشدا: ئەگەر ھێرشی ئەمریکا بۆ سەر فەنزویلا رووبدات، بۆ ماوەیەکی کاتی نرخی نەوت بەرزدەکاتەوە و ئەگەری ھەیە بگاتە 70 دۆلار.

بەهجەت ئەحمەد ئاشکراشى کرد: ئەمڕۆ لەژێر کاریگەری بوونی زیادەیەکی خستنەڕوو نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی تۆمارکرد.

 PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket