کوردسات دەنگی هەمووانە
کوردستان 09:26 AM - 2025-12-31
PUKMEDIA
لۆگۆی کەناڵی کوردسات
لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێدا دەزگای میدیایی كوردسات مۆمی 26 ساڵەی تەمەنی دادەگیرسێنێت كە لە سەرەتای ساڵی 2000 ەوە، لەلایەن خاتۆ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدەوە لە هەناوی كەناڵی خاكەوە دامەزرێندرا و لە سلێمانی دەستیبە پەخشكردنی بەرنامەكانی كرد.
كوردسات چۆن دامەزرا؟كوردسات لە1-1-2000 وەك كەناڵێكی ئاسمانی دەستی بە پەخشكرد، سەرەتا چەند سەعاتێك پەخشی هەبوو دواتر پەخشی بووە 24 سەعات، كوردسات هەر بەوەوە نەوەستا ئێستا دەزگایەكی گەورەی میدیاییە و لە رێگەی دوو كەناڵی تەلەفزیۆنی و سێ رادیۆ و سۆشیاڵ میدیاوە هەواڵ و زانیارییەكان دەگەیەنێتە بینەران و گوێگران و خوێنەرانی و لۆگۆكەشی گوڵێكی نێرگزە.
دەزگای میدیایی كوردسات لەمێژوی 26 ساڵەی تەمەنی خۆیدا، پیشەییانە پەیامەكانی خۆی گەیاندووە و بووەتە دەنگ و رەنگی هەموو كوردان، هەواڵ و زانیاری و بەرنامەكانی ئاڕاستەیەكی نیشتمانیی و نەتەوەیی بەرزییان پێشكەشكردوە، ئەمەش رەنگدانەوەی هەبووە لە قوڵكردنەوەی هۆشیاری و پێكەوەژیان و بەرقەراركردنی ئاشتی كۆمەڵایەتی لەكوردستاندا.
كوردسات هەڵگری پەیامی كوردایەتییەكەناڵی كوردسات ئێستا پێ دەنێتە 26 ساڵەی تەمەنی و بۆ ساڵی نوێ چەندین بەرنامە و پڕۆگرامی نوێی دەبێت و زیاتر كار لەسەر كەلتور و فەرهەنگ و هونەری كوردی دەكات، كوردسات هەڵگری پەیامی كوردایەتییە، بەتایبەتی ئەو دروشمەی هەڵی گرتووە ئەوەیە (كوردسات دەنگ و رەنگی كوردانە)، بۆیە لەسەر ئەم دروشمە كار دەكات و بەردەوام دەیەوێت ئەو دروشمە لەناو بەرنامەكانیدا رەنگ بداتەوە.
كوردستان لەخەمی چوار پارچەی كوردستاندایەدەزگای میدیایی كوردسات لەمێژوویی خۆیدا نیشتمانیانە كاری كردووە و بەردەوام لە خەمی پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكاندا بووە، هەر كاتێك پارچەیەكی كوردستان پێویستی بە هاوكاری و كۆمەك بووبێت ئەم دەزگا میدیاییە كۆمەك و كەمپینی بۆ راگەیاندووە و بە زۆرترین بڕ و زووترین كات هاوكارییەكانی گەیاندووەتە لێقەوماوان، بۆ بومەلەرزەكەی سەرەتای ئەمساڵ لە رۆژئاوا و باكوری كوردستانیش (كەمپینی هاوخەمتانین)ی راگەیاند.
كوردسات كۆكەرەوەی خیزانەشاشەی كوردسات سەنگ و قورسایی خۆی هەیە و لەناو ئەم هەڵا میدیاییەی ئەمڕۆدا توانیویەتی ببێتە كۆكەرەوەی خێزانەكان، چونكە بەرنامە و پڕۆگرامەكانی بەشێوەیەك دادەڕێژێت كە خێزانەكان پێكەوە و بێخەم دەتوانن لە دەوری كۆببنەوە، ئەمە جگە لەوەی زنجیرە دۆبلاژكراوەكانیشی بەشێوەیەكن كە سوودیان بۆ كۆمەڵگەهەیە و پڕبینەرترینن.
كوردسات بۆ منداڵاندەزگای میدیایی كوردسات بایەخی زۆری بە منداڵانداوە و لەڕێگەی پڕۆگرامی مناڵان و بەرنامەی جۆراوجۆرەوە خزمەتێكی گەورە بەم چینە كردووە و چەندەھا كلیپ و بەرنامەی بۆ بەرھەمھێناون و ژمارەیەكی بەرچاو لە منداڵانی بەهرەمەندی پێگەیاندووە. كوردسات كۆكەرەوەی ئەرشیفی كوردە دەتوانین بڵێین كوردسات تاكە كەناڵە گرنگی بە كۆكردنەوەی ئەرشیفی كورد دەدات، ئەویش هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵ و ماندوبوونی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد كە گرنگیداوە بە ئەرشیف، یەكێك لە ئامانجەكانی دروستبوونی كوردسات بۆ ئەرشیفكردنی دۆسێكانی كورد بووە.
ئەگەر بشگەڕێینەوە بۆ سەرەتای دامەزراندنی كوردسات، چەندین بەرنامە و پڕۆگرام كراون كە باسیان لە دۆسێی ئەنفال كردووە و كەسوكاری قوربانیان قسەیان تێدا كردووە، هەروەها داستانەكانی پێشمەرگە و شۆڕشەكانی هەر چوار پارچەی كوردستان باسكراون، ئەوەش ئەرشیفێكی باشە تائێستا لە كوردسات ماونەتەوە، سەرجەم ئەرشیفی كوردسات بە هەوڵ و ماندوبوونی هەریەكە لە خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و هەڤاڵ مام جەلال كۆكراونەتەوە.
دەزگای میدیایی كوردسات لە دوو كەناڵی تەلەفزیۆنی و دوو رادیۆ و چەند وێبسایت و سۆشیاڵ میدیایەك پێكهاتووە لە 1 ی كانوونی دووەمی ساڵی 2000 لە شاری سلێمانی دامەزراوە، هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە بە چەند زمانێك بەرنامە و هەواڵ و پرۆگرامی پێشكەش كردووە، ئێستاش یادی 26 ساڵەی تەمەنی ئەو كەناڵەیە بە هەردوو زاراوەی سۆرانی و كرمانجی هەواڵ و بەرنامە و پڕۆگرام پێشكەش دەكات، بەتایبەتی كوردسات-ی فەرهەنگ و كەلتور گرنگی بە رەسەنایەتی و كەلتور و دابونەریتی كوردەواری دەدات و كوردسات NEWS گرنگی بە هەواڵ و پڕۆگرامە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و هەر چوار پارچەی كوردستان دەدات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:01 PM - 2026-06-24 شاسوار عەبدولواحید: بڕیارمانداوە سەرۆکی داهاتووی حکومەت بۆ یەکێتی بێت
یەکێتی و گۆڕان تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان دووپات دەکەنەوە
05:26 PM - 2026-06-24
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
لهسهر راسپاردهی جێگری سهرۆكی یهكێتی بهشێك له كێشهكانی چهمچهماڵ چارهسهر دهكرێن
کوردستان 11:37 AM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
جیهان 10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
جیهان 10:26 AM - 2026-06-24 -
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23




.png)


دابەزێنە

