كاندیده ده‌رچووه‌كانی په‌رله‌مان سوێندی یاسایی ده‌خۆن
عیراق 11:34 AM - 2025-12-27
PUKMEDIA
بینای ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
له‌م
هه‌فته‌یه‌دا كاندیده ده‌رچووه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق سوێندی یاسایی
ده‌خۆن و هه‌وڵده‌ده‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه هه‌ڵبژێرن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌توانرا
له‌یه‌كه‌م دانیشتن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه هه‌ڵبژێرن، ئه‌وا پێویسته له‌ماوه‌ی
15 رۆژدا سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی هه‌ڵبژێرن، كه جێگری دووه‌م بۆ كورد ده‌بێت،
كاندیدێكی ده‌رچووی فراكسیۆنی یه‌كێتیش ده‌ڵێت: "هێشتا لایه‌نه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته
رێككه‌وتن بۆ ده‌ستنیشانكردنی كاندیده‌كانیان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه".
جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ كورده
سه‌رۆككۆماری
عیراق رۆژی 16ی12ی2025 یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی خولی شه‌شه‌می دیاریكرد،
به‌مه‌ش هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان ناچار ده‌كات په‌له بكه‌ن له پێكهێنانی
حكومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تییه‌كان پێش ته‌واو بوونی واده‌ی ده‌ستووریی كه
دیاریكراوه، هه‌رێم كه‌مال ئاغا كاندیدی ده‌رچووی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق تایبه‌ت به PUKMEDIA ی راگه‌یاند: به‌پێی ده‌ستوور سه‌رۆككۆماری عیراق
بانگهێشتی كاندیده ده‌رچووه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی كردوه، كه رۆژی
29ی12ی2025 خولی نوێی ئه‌نجومه‌نه‌كه یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی ئه‌نجامبدات، كه بێگومان
به سه‌رۆكایه‌تی به‌ته‌مه‌نترین كاندیدی ده‌رچوو به‌ڕ‌ێوه‌ده‌چێت.
راشیگه‌یاند:
به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه سیاسییه‌ی هه‌یه سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ سوننه و جێگری یه‌كه‌می
بۆ شیعه و جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ كورد ده‌بێت، هه‌روه‌ها له‌دوای یه‌كه‌م
دانیشتنی په‌رله‌مانه‌وه ماوه‌ی 15 رۆژ ده‌درێته په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی
ئه‌گه‌ر له‌یه‌كه‌م دانیشتن‌دا نه‌توانرا سه‌رۆك و جێگره‌كان هه‌ڵبژێردرێن.
لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ونه ژێر فشاری واده‌ی ده‌ستووری
به
دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، مۆڵه‌تی ده‌ستووری بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار و
پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌ستپێده‌كات، كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق پێویسته له
ماوه‌ی 30 رۆژدا له رۆژی یه‌كه‌می دانیشتنه‌كه‌یه‌وه سه‌رۆكێكی نوێ بۆ عیراق هه‌ڵبژێرێت،
دواتریش سه‌رۆككۆماری نوێ له‌ماوه‌ی 15 رۆژدا به‌پێی مادده‌ی 76 ی ده‌ستوور گه‌وره‌ترین
فراكسیۆنی په‌رله‌مانی دیاریده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت پێكبهێنیت،
هه‌روه‌ها پێویسته سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له ماوه‌ی
30 رۆژدا ناوی وه‌زیر و به‌رنامه‌ی حكومه‌تی نوێ بداته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، بۆ
ئه‌وه‌ی متمانه‌ی په‌رله‌مان وه‌ربگرن.
سوننه‌كان زه‌رەرمه‌ندی یه‌كه‌می واده‌ی ده‌ستوورین
ئه‌مه‌ش
له‌كاتێكدایه، عه‌ره‌بی سووننه زه‌رەرمه‌ندی یه‌كه‌می واده‌ی ده‌ستوورییه، چونكه
قۆناغی یه‌كه‌می پێكهێنانی حكومه‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
ده‌ستپێده‌كات، واته پێویسته سووننه‌كان پێش هه‌موو لایه‌نێكی دیكه ئه‌و پۆسته یه‌كلایی
بكه‌نه‌وه، كه به‌پێی نه‌ریتی سیاسی به‌ر ئه‌و پێكهاته‌یه ده‌كه‌وێت، به‌ڵام به‌پێی
راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت سوننه‌كان هێشتا له‌سه‌ر كاندیدێك رێكنه‌كه‌وتوون.
ناكۆكی
سیاسی سووننه‌كان زیاتر له نێوان حزبی ته‌قه‌دوم به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبوسی
و هاوپه‌یمانی عه‌زم به سه‌رۆكایه‌تی موسه‌نا سامه‌راییه، حه‌لبوسی مكوڕ‌ه له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی پۆسته‌كه بۆ حزبه‌كه‌ی بێت، به‌و پێیه‌ی له‌ناو پێكهاته‌ی سوونه گه‌وره‌ترین
فراكسیۆنه، به‌مه‌ش سونه‌كان له‌ئێستادا له ژێر فشاری كات و فشاری سیاسیدان،
چونكه ئه‌گه‌ر نه‌توانن خۆیان پۆسته‌كه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، ئه‌وە به‌ده‌نگدانی
نهێنی و له په‌رله‌مان سه‌رۆك هه‌ڵده‌بژێردرێت.
شیعه‌كان له دابه‌شبوونێكی قوڵدان
شیعه‌كانیش
هه‌رچه‌نده كێشه‌ی كاتیان نییه، به‌وپێیه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكوه‌زیران دواین قۆناغی
پێكهێنانی حكومه‌ته، به‌ڵام له دابه‌شبوونێكی گه‌وره‌دان، كه خۆیان له‌چوارچێوه‌ی
هه‌ماهه‌نگیدا ده‌بیننه‌وه، هاوكێشه‌ی ماڵی شیعه ئێستا به‌م جۆره‌یه، ناكۆكی توند
له‌نێوان محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق و نوری مالیكی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی
یاسا و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتردایه، هه‌روه‌ها ئه‌م ناكۆكییه
هاوپه‌یمانییه‌كی نوێی هێناوه‌ته ناو دانوستانه‌كانه‌وه كه پێكدێن له هادی
عامری و شبل زه‌یدی، كه 30 ئه‌ندام په‌رله‌مانیان هه‌یه، به‌مه‌ش ناكۆكییه‌كانیان
قوڵكردووه‌ته‌وه، ئه‌و هاوكێشه‌ی خاڵبه‌ندییه‌ی بۆ دابه‌شكردنی پۆسته‌كان دیاریان
كردووه، به‌هۆی ئه‌مانه ئاڵۆزتر بووه.
سه‌رۆككۆمار پشکی یەکێتییە لە پێکهاتەی کورد
هه‌رچی
په‌یوه‌ست به كوردیشه كه ئه‌و پۆسته بۆ كورد و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، هێشتا به‌ره‌و پێشچوون له‌یه‌كلایی
كردنه‌وه‌ی پۆسته‌كه به‌دی نه‌هاتووه، چونكه هاوكاته له‌گه‌ڵ دانوستانی پێكهێنانی
كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان پێداگیره له‌وه‌ی كه ئه‌و پۆسته له‌ناو كوردا بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستانه، هه‌روه‌ها پێده‌چێت له‌ناو كوردا یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی
نوێی هه‌رێم و عیراق و دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌یه‌ك پاكێچ به‌گه‌ڵ
پارتی دیموكراتی كوردستان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ھەسەدە: شكستمان بە هێرشەكانی سەر مەنسورە هێنا
09:51 PM - 2026-01-17 -
تەبقە.. بەرخۆدان بەردەوامە و هێزی هەسەدە لە شارەكەدایە
08:48 PM - 2026-01-17 -
یادی شەهیدانی رۆژاڤا بەرز راگیرا
07:56 PM - 2026-01-17 -
مەکتەبى سیاسى یەکێتى: کەناڵ 8 بووەتە جێگەی شانازیی لەناو میدیای کوردی‌دا
06:57 PM - 2026-01-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:10 PM - 2026-01-17 عیماد ئەحمەد بۆ کەناڵ 8: بۆشاییەکی گەورەتان لەکایەی راگەیاندنی نیشتمانیی پڕکردۆتەوە
شەڕ لەنێوان هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی سوریا دەستیپێکردەوە
05:29 PM - 2026-01-17
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
01:10 PM - 2026-01-17
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
01:00 PM - 2026-01-17
كۆبوونه‌وه‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود
10:19 AM - 2026-01-17
زۆرترین خوێنراو
-
مەسەلەی کوردە و لە کورد قەوماوە
بیروڕا 04:03 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
کوردستان 01:10 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
کوردستان 01:00 PM - 2026-01-17 -
هەسەدە: دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی کشانەوەی پێشێل کردووە
کوردستان 12:16 PM - 2026-01-17 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی خەڵات عومەر
پرسەنامە 11:25 AM - 2026-01-17 -
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: مەرسومە کۆمارییەکە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی گەلی سوریا نییە
کوردستان 11:12 AM - 2026-01-17 -
ئەمڕۆ و سبەى لە ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت
کوردستان 10:38 AM - 2026-01-17 -
كۆبوونه‌وه‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود
کوردستان 10:19 AM - 2026-01-17





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

