riklam

رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی نوێ دەدات

جیهان 10:31 PM - 2025-12-26
خۆپاراستن لە ڤایرۆس BBC

خۆپاراستن لە ڤایرۆس

جیهانى

رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی هۆشداریی دەدات سەبارەت بە جۆریکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەهۆکاری تێکچوونی هەناسەیە (MERS-CoV) ، ئەمەش دوای ئەوەی چەندنی حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسەکە لە فەرەنسا تۆمارکرا.

بەپێی زانیارییە رەسمییەکان، فەرەنسا سەرەتای کانونی یەکەمی ساڵی 2025 دوو حاڵەتی نوێی تووشبوونی بە MERS-CoV تۆمار کردووە، کە بەوەش کۆی گشتی تووشبووانی پشتڕاستکراو لەم وڵاتەدا گەیشتە چوار حاڵەتو یەکێکیش لەوانە گیانیان لەدەستدا، هاوکات تا 21ی کانونی یەکەم، 19 حاڵەتی تووشبوونی بە MERS-CoV لە سەرانسەری جیهاندا تۆمارکراون و 4 لەوانە مردن، جگە لەوەی 17 حاڵەتیش لەسعوودییە سەرچاوەیان هەیە.

هەرچەندە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاماژە بەوەدەکات، کە هەڵسەنگاندنی گشتیی مەترسی هێشتا ناوەندییە لە ئاستی جیهانی و هەرێمیدا، بەڵام ئەم حاڵەتانە پیشان دەدەن کە ڤایرۆسەکە هێشتا لە هەندێک ناوچەدا مەترسی دروست دەکات، هەربۆیە هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە خۆپارێز بن و خۆیان لەهەندێک جۆری خواردن و تیکەڵبوون بە دوور بگرن.

نیشانەکانی MERS-CoV بریتین لە گەرمی، قورسایی لە هەناسەدان، سکچوون و رشانەوە و لە حاڵەتە قورسەکاندا دەکرێت ببێتە هۆکاری مردن، هاوکات تا ئێستا هیچ ڤاکسینێکی رەسمیی دژی ئەم ڤایرۆسە بەردەست نییە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، (MERS-CoV) ڤایرۆسێکە کە زۆرتر لە ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە و ڕێژەیەکی بەرزی مردنی هەیە کە نزیکەی %37 پێوانە دەکرێت، هەرچەندە توانای گواستنەوەی لە نێوان مرۆڤەکاندا سنووردارە، هەروەها پشتڕاستکراوەتەوە کە ئەو جۆرانەی دۆزراونەتەوە لە فەرەنسا هاوشێوەن بە ئەو جۆرەی کە لە دوورگەی عەرەبی بڵاوبوونەتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket