كابینه‌ی نۆ 13 مووچه‌ی مووچه‌خۆران قه‌رزاره
کوردستان 10:18 AM - 2025-12-22
PUKMEDIA
پارەی عیراقی
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی
ته‌مه‌نی خۆیدا كه زیاتر له شه‌ش ساڵ و نیوه،13 مووچه‌ی ته‌واوی دابه‌شنه‌كردوه و
10 مووچه‌شی به لێبڕ‌ینی له%18 و %21 دابه‌شكردووه، هه‌روه‌ها 54 مووچه‌شی به
ته‌واوی خه‌رجكردوه، به‌مه‌ش له‌ماوه‌ی یه‌ك ده‌یه‌ی قه‌یرانی داراییدا، حكومه‌تی
هه‌رێم نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌رێكی بنچینه‌یی بۆ كێشه‌ی مووچه‌ی بدۆزێته‌وه و
خه‌رجنه‌كردنی مووچه‌ی كۆتایی مانگه‌كانی ساڵیش وه‌ك كلتورێكی باوی لێهاتووه و
خه‌رجناكرێت.
قه‌یرانی دارایی 10 ساڵی تێپه‌ڕ‌اند
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆتایی ساڵی 2014
رووبه‌ڕ‌ووی قه‌یرانی دارایی بووه‌وه، له‌ساڵی 2015 كاریگه‌ری قه‌یرانه‌كه
ده‌ركه‌وت و به‌دیاریكراوی له‌مانگی ئه‌یلولی ئه‌و ساڵه‌دا بۆ چاره‌سه‌ركردنی
دواكه‌وتنی مووچه‌ی په‌نای بۆ پاشه‌كه‌وت و لێبڕ‌ینی مووچه برد و تا مانگی ته‌موزی
ساڵی 2021 لێبڕ‌ین به‌رده‌وام بوو، ته‌نانه‌ت تائێستاش خه‌رجنه‌كردنی مووچه به‌رده‌وامی
هه‌یه، كه له‌م راپۆرته‌دا به‌تایبه‌ت باس له پاشه‌كه‌وت و خه‌رجنه‌كردنی مووچه
ده‌كه‌ین، كه هه‌ردوو چه‌مكه‌كه نه‌دانی مووچه‌یه و كابینه‌ی هه‌شت و نۆی حكومه‌تی
هه‌رێم بۆ نه‌دانی مووچه به‌كاریان هێناوه.
كه‌ی پێنه‌دانی مووچه ده‌ستیپێكرد ؟
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌مانگی ئه‌یلولی
2015 به‌بیانووی قه‌یرانی دارایی له كابینه‌ی هه‌شته‌مدا پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی
راگه‌یاند و له‌و كابینه‌یه‌دا پێنج مانگ مووچه‌ی نه‌داو ناوی لێنا پاشه‌كه‌وت، 34
مانگه‌كه‌ی دیكه‌ش به لێبڕ‌ینه‌وه مووچه‌ی دابه‌شكرد.
ساڵی 2020 خراپترین ساڵی مووچه‌خۆران بوو
له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان كه له رۆژی 10ی7ی 2019 له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه متمانه‌ی پێدرا، پێنه‌دانی
مووچه چووه دۆخێكی خراپتره‌وه و ساڵی 2020 خراپترین ساڵ بوو بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی
كوردستان، چونكه حكومه‌ت بهلێبڕینهوه له مانگی شوباته‌وه ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی
مووچه كرد، هه‌روه‌ها له‌و ساڵه‌دا حه‌وت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دابه‌شنه‌كرد،
كه له‌مانگی نیسانه‌وه تاوه‌كو مانگی ئاب مووچه‌ی ئه‌و پێنج مانگه‌ی دابه‌شنه‌كرد
و مووچه‌ی مانگه‌كانی ئه‌یلول و تشرینی یه‌كه‌می بهلێبڕینهوه دابه‌شكرد، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا مووچه‌ی مانگه‌كانی تشرینی دووه‌م و كانونی یه‌كه‌میشی دابه‌شنه‌كرد، بۆیه
كابینه‌ی نۆ له‌و ساڵه‌دا ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی بۆ دابه‌شنه‌كردنی مووچه تۆماركرد.
هاوكات بۆ ساڵی 2021 یش ته‌واوی مووچه خه‌رجكرا،
به‌ڵام شه‌ش مووچه‌ی سه‌ره‌تای ساڵ به‌لێبڕ‌ینی %21 بوو.
دابه‌شنه‌كردنی مووچه به‌رده‌وامیی هه‌یه
هاوكات ساڵی 2022 باشترین ساڵی مووچه‌خۆران
بوو، ته‌واوی مووچه دابه‌شكرا، به‌ڵام هاتنی ساڵی 2023 جارێكی دیكه نه‌دانی
مووچه بووه‌وه به باسی میدیاكان و سێ مووچه‌ی كۆتایی ساڵ خه‌رج نه‌كرا، هه‌روه‌ها
له‌ساڵی 2024یشدا مووچه‌ی مانگی 12 خه‌رجنه‌كراو ئێستاش كه له‌كۆتایی ساڵی 2025داین،
هێشتا مووچه‌ی مانگی 10 خه‌رج نه‌كراوه‌و دوو مووچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12 ش چاره‌نوسییان
نادیاره.
كابینه‌ی نۆ 13 مووچه‌ی نه‌داوه
هاوكات له‌كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمیشدا
له‌ماوه‌ی زیاتر له شه‌ش ساڵ و نیوی ته‌مه‌نی خۆیدا 13 مووچه‌ی نه‌داوه، ئه‌مه‌ش
له ئه‌گه‌ری دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10ی ئه‌مساڵ و خه‌رجنه‌كردنی مووچه‌ی
مانگه‌كانی 11 و 12 ی ئه‌مساڵ، هاوكات 10 مووچه‌شی به لێبڕ‌ینی له%18 و %21 دابه‌شكردووه.
له‌ماوه‌ی قه‌یراندا 64 مووچه دابه‌شنه‌كراوه یان بهلێبڕینهوه خه‌رجكراوه
هاوكات له‌ماوه‌ی قه‌یرانی دارایی كه له‌ساڵی 2015وه ده‌ستیپێكردووه،
به هه‌ردوو كابینه‌ی هه‌شت و نۆی حكومه‌تی هه‌رێم 20 مووچه‌شیان به‌ته‌واوی خه‌رج
نه‌كردووه، بێگومان به‌مووچه‌ی مانگه‌كانی ( 11 و 12ی ئه‌مساڵه‌وه)، به‌مه‌ش كۆی
گشتی خه‌رج نه‌كردن و دابه‌شكردن به لێبڕ‌ینه‌وه بریتییه له 64 مووچه‌ی دابه‌شنه‌كراو
یان دابه‌شكراو به لێبڕ‌ینه‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
07:57 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
03:32 PM - 2026-03-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا پیرۆزبایی جەژن لە موسڵمانان دەکات
07:25 PM - 2026-03-19 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی: گەلەکەمان پارێزراو بێ لە ئاڵۆزی و گرژییەکان
07:09 PM - 2026-03-19
ئەمانەش ببینە
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
04:18 PM - 2026-03-20
سەرۆک بافڵ: ئەرکی هەموو لایەکمانە بە گیانی پێکەوەیی و نیشتمانییەوە کاربکەین
06:48 PM - 2026-03-19
ڕفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتی وەک هەمیشە پارێزەری دەسکەوتەکانی گەلەکەمانە
04:46 PM - 2026-03-19
پنتاگۆن داوای بودجەی زیاتر بۆ جەنگ دەکات
01:45 PM - 2026-03-19
زۆرترین خوێنراو
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
جیهان 07:57 PM - 2026-03-20 -
سەرۆک بافڵ: نەورۆزی کوردان لە کوردستانیان پیرۆزبێت
کوردستان 06:50 PM - 2026-03-20 -
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
کوردستان 04:18 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
کوردستان 03:32 PM - 2026-03-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

