هەرێمی كوردستان سندوقی بۆ رووداو و كارەساتە لەناكاوەكان هەیە؟
کوردستان 11:55 AM - 2025-12-21
پەیجی کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ
کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ
تائێستا هەرێمی كوردستان خاوەنی سندوقی كارەساتە سروشتییەكان نییە، ئەوەش وادەكات لە كاتی رووداوە سروشتییەكاندا زیانلێكەوتووان وەكو پێویست قەرەبوونەكرێنەوە، ئەندامێكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، بەداخەوە لە هەرێمی كودستان هیچ سندوقێكمان نییە بۆ كارەساتی سروشتی و حاڵەتی لەناكاو، ئەندازیارێكی تەلارسازیش ئاماژە بۆ ئەوەدەكات، لەكاتی دانانی ماستەرپلان بۆ شارێك یان فراوانكردنی، پێش هەموو شتێك رووپێوییەكی وردی ئەو شوێنە دەكرێت لەڕووی تۆپۆگرافی و بەرزی و نزمی و هەڵگرتنەوەی رێڕەوی چەم و شیو و رووبار بەپێی تایبەتمەندیی شوێنەكە، هەروەها راوێژكارێكی دارایی و بانكییش جەختدەكاتەوە، دوای قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووان، سەرەكیترین هەنگاو پێداچوونەوەی خزمەتگوزارییەكانە بەشێوەیەكی گشتگیر و چڕ لە چەمچەماڵ و شۆڕش و تەكیە و دەوروبەریان.
سەبارەت بە تەرخانكردنی بڕە پارەیەك بۆ سندوقی رووداوە لەناكاوەكان و كارەساتە سروشتییەكان، عەباس فەتاح جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لە هەموو وڵاتانی جیهان سندوقێك هەیە و ساڵانە بڕێك پارەی تێدەكرێت بۆ كارەساتی سروشتی و حاڵەتی لەناكاو، هەندێك وڵات هەن ساڵانە بودجەی بۆ تەرخان دەكەن، بەڵام بەداخەوە لە هەرێمی كوردستان هیچ سندوقێكمان نییە، نە سندوقی خانەنشینی، نە سندوقی كارەساتی سروشتی، هەرچی سندوق كە هی حكومەت بێت لەم وڵاتەدا نەماوە، بۆیە پێویستە ساڵانە بودجەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ببرێتە پەرلەمانی كوردستان و گفتوگۆی لەسەر بكرێت بۆئەوەی هاوشانی بەشەكانی تری وەكو مووچە و خزمەتگوزاری و پەروەردە و تەندروستی، بەشی سندوقی لەناكاو و كارەساتە سروشتییەكان دابنرێت و ئیتر پێویست ناكات لە كاتی رووداوەكاندا بانگەواز بكەیت و كۆمەكی بۆ كۆبكەیتەوە، ئەگەر حكومەت خۆی بودجەیەكی دیاریكراوی ساڵانەی هەبێت بۆ ئەو رووداوە لەناكاوانە.
وتیشی: تەنها ئەو دوو ساڵەی یەكێتی پۆستی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بە دەستەوە بووە، بودجەی هەرێمی كوردستان چووەتە پەرلەمان و بودجەكە بەشێوەیەكی دادپەروەر بۆ هەموو سێكتەرەكان و شارەكان تەرخانكراوە، بەڵام ئێستا بودجە نەماوە، چونكە بودجەكە كەوتووەتە دەست كەسێك و چۆنی بوێت بەكاریدەهێنێت.
بودجەی ساڵانە
ئەو پەرلەمانتارەی پێشوو باس لەوەدەكات، حكومەت بودجەی نییە بۆ سندوقی رووداوە سروشتییەكان و كارەساتە لەناكاوەكان، بەڵام كۆمەڵێك رێكخراو هەن لەو كاتانەدا هاوكاریی زیانلێكەوتووان دەكەن، لەم بارەیەوە دەڵێت: پێویستە بزانین ئەو رێكخراوانە ئەو بودجەیە لە كوێوە دەهێنن؟ چونكە رێكخراوەكان دیارن و دەزانین كێ هاوكارییان دەكات و سەر بەكێن و داهاتیان لە كوێوەیە، بەداخەوە ئەوە حوكمڕانی نییە لە هەرێمی كوردستاندا دەكرێت، حوكمڕانییەكە بووەتە زۆن زۆن. لەناو زۆنەكاندا بووەتە كەسایەتی و لەناو كەسایەتییەكاندا بووەتە كوڕی كەسەكان. بەداخەوە ئەمە نە خزمەت بە نیشتمان دەكات و نە خزمەت بە هەرێم و نیشتمانەكەمان و نە خەڵك دڵخۆش دەكات. ئەگەر هەموو ئەو بودجانەی بە ناوی جۆراوجۆر و لەپێناوی ململانێی یەكتر و خۆدەرخستنی كۆمەڵێك كەس خەرجدەكرێن، كۆبكرێنەوە، دەتوانرێت لەكاتی كارەساتەكاندا سوودیان لێببینرێت و ژیان و گوزەرانی خەڵك زۆرباش بكات و روبەڕووی هەموو ئەو جۆرە كارەساتە سروشتییانە ببێتەوە، كە لە هەر ناوچەیەكی كوردستاندا روودەدەن. جیاوازیكردنیش لەنێوان ناوچەكانی هەرێمی كوردستاندا، كارێكی خراپە و چەندینجار دەبینین بەشێك لەو رێكخراوانە بۆ بەرژەوەندیی سیاسی خۆیان ئەو كارانە دەكەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بوونیان هەر باشە و دەوڵەمەندەكانی كوردستانیش هەوڵێكی باشیان داوە و دەستخۆشییان لێ دەكەم، بەڵام باشتر ئەوەیە حكومەت سندوقێكی هەبێت و بەشێوەیەكی رێكخراو ساڵانە بودجەی بۆ تەرخانبكات و لە كاتی هەر رووداوێكدا بڕیاری قەرەبووكردنەوە دەربچێت بۆئەوەی خەڵك لە دڵەڕاوكێدا نەبێت بەوەی ئایا قەرەبوو دەكرێتەوە یان نا، پێویستە بۆ ئەو كارە لیژنەی تایبەت هەبێت بۆئەوەی مەزەندەی زیانەكان بكات و هەوڵبدات كەمترین زیان بەر هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان بكەوێت.
نادادپەروەری هەیە لە نێوان شار و قەزاكان
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، %90 ی شارەوانییەكانی سنووری زۆنی سەوز، پارەی تەرخانكراوی مانگانەیان كەمترە بەراورد بە زۆنی زەرد. ئەوە بەپێی راپۆرتی لیژنەی شارەوانی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان تۆماركراوە، كە ئەوكاتە بەدواداچونێكی وردی بۆ كرا و راپۆرتێكی لەبارەوە ئامادەكرا. لیژنەكەش هەموو لایەنەكانی پارتی و یەكێتی و گۆڕان و نەوەی نوێ و یەكگرتوو ...هتد ئەندامبوون تێیدا. دەشڵێت: بەداخەوە ئەوە نادادپەروەرییە لەم هەرێمەدا. بۆیە پێویستە ساڵانە یاسای بودجە هەبێت و بودجەكە پەسەندبكرێت و كەس نەتوانێت بە ویست و ئارەزووی خۆی خوێندنگەیەك لەوێ دروستبكات یان شەقامێك لەوێ دروستبكات. هەروەها نابێت پارەی تەرخانكراوی مانگانەی دامودەزگایەك لە شوێنێك زۆربێت و لە شوێنێكی تر كەمبێت، بەڵكو دەبێت بەپێی دانیشتووان و رووبەری جوگرافی دابەشبكرێت، بۆئەوەی دادپەروەری هەبێت و بەشێوەیەكی هاوسەنگ خزمەتگوزارییەكان بگەیەندرێت بە تەواوی ناوچەكان و هاووڵاتییان، بەڵام بەداخەوە لەم هەرێمەی ئێمە شتەكان لەسەر خواستی تاكەكەسی بەڕێوەدەچێت و بڕیار لە چارەنووسی هاووڵاتییان و خزمەتگوزارییەكان دەدرێت.
دانانی ماستەرپلان
ئایا لە كاتی دروستكردن یان فراوانكردنی شارێك چ پلانێك دادەنرێت بۆ رێڕەوی ئاو و ئاوەڕۆكان؟ چ هەنگاوێك دەگیرێتەبەر بۆئەوەی لە كاتی لافاو و بارانی زۆردا زیان بەر شار و ئاوەدانی نەكەوێت؟ لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا ئەندازیاری تەلارساز میران مەحمود زێوەر لێپرسراوی هۆبەی نەخشە و دیزاین لە بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانانی ئاوەدانیی سلێمانی، رایگەیاند: لەڕووی پلانسازییەوە لەكاتی دانانی ماستەرپلان بۆ شارێك یان فراوانكردن یان لەكاتی دانانی نەخشەیەكی كەرتی بۆ زۆنێك، سەرەتا و پێش هەموو شتێك رووپێوییەكی وردی ئەو شوێنە دەكرێت لەڕووی تۆپۆگرافی و بەرزی و نزمی و هەڵگرتنەوەی رێڕەوی چەم و شیو و رووبار بەپێی تایبەتمەندیی شوێنەكە. پاشان لە كاتی ئامادەكردنی دیزاین و نەخشەدا رەچاوی رێڕەوی ئەو شیو و باراناوانە دەكرێت بە چارەسەركردنی بەشێوەی ئاوەڕۆی سندوقی لە شەقامەكاندا یان دانانی بە شوێنی سەوزایی و لەكاتی بوونی رێڕەوێكی گەورەی چەمدا، ئەوا رێڕەوەكەی دەپارێزرێت و وەك چەمێكی سروشتی دەهێڵرێتەوە لەگەڵ رەچاوكردن و دانانی نیشانەی قەدەغەكراو بۆ ئەو رێڕەوانە لە هەر جۆرێكبن، واتە جگە لە چارەسەر و پاراستنی رێڕەوی شیو و باراناو، قەدەغەكراویشیان بۆ دادەنرێت، كە رەچاوكردنی رێڕەوی ئاو لە هەر جۆرێك بێت، بابەتێكی گرنگە و ناكرێت فەرامۆش بكرێت لەكاتی ئامادەكردنی نەخشەدا و وەك بەڕێوەبەرایەتیمان لەكاتی ئامادەكردنی دیزاینەكاندا زۆر بە وریایی مامەڵەی لەگەڵ كراوە و رەچاوكراوە.
زیادەڕۆیی هۆكارێكە بۆ دروستبوونی لافاو
هەر لەم چوارچێوەیەدا ئەندازیاری تەلارساز میران مەحمود زێوەر وتی: كاتێك شار یان شارۆچكەیەك لەبەر پێداویستی شار بەجێبەجێكردنی پرۆژەی نیشتەجێبوون یان پرۆژەی دیكە فراوان دەبێت، هەمان پڕۆسەی كە پێشتر باسكرا دووبارە دەكرێتەوە، بەڵام لەسەر بنەمای لێكۆڵینەوەیەكی وردتر لەڕووی جیۆلۆجی و رەچاوكردنی چەندین خاڵی دیكە، كە ئایا ئەو رووبەرەی پێویستە بۆ فراوانكردن چەند گونجاوە بۆ پرۆژە؟ ئایا ئاوی باران لەكوێ كۆدەبێتەوە؟ كوێی زەویەكەی توانای لە خۆگرتنی ئاوی هەیە؟، رێڕەوی ئاوەكان چۆن دەردەچن؟ تا لەكاتی نەخشەدا بپارێزرێن. پرۆژەكانی نیشتەجێبوونیش لە دیزاینەكانیاندا بەهەمانشێوە رەچاوی ئەم بابەتە دەكەن، بەڵام ئەو پرۆسەیەش بەبێ بەربەست و گرفت و كێشە نییە، بۆ نموونە قەیرانی دارایی زۆرجار رێگرە لە جێبەجێكردنی پرۆژەكانی ئاوەڕۆی سندوقی و چارەسەری رێڕەوی باراناوەكان. هەروەها دروستكردنی خانووی زیادەڕەو لەسەر رێڕەوی باراناوەكان، هۆكارێكی دیكەیە بۆ دروستبونی لافاو.
بەرپرسیارێتی و هاوبەشیی كۆمەڵایەتی
لە ماوەیەكی كەم دوای لافاوەكەی قەزای چەمچەماڵ، كۆمسیۆنێك بە سەرپەرشتی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێكهێنرا بۆ خەمڵاندنی زیانەكان و قەرەبووكردنەوەی ئەو هاووڵاتییانەی زیانیان بەركەوت و دەستنیشانكردنی كەموكورتی و لایەنی كەمتەرخەم، ئەو كۆمسیۆنە لە ماوەیەكی پێوانەییدا كارەكانی جێبەجێكرد و رێوشوێنی كارگێڕیش گیرایەبەر، ئەمە یەكەمجارە لە كوردستاندا رێوشوێنی وا خێرا و دەستوبرد لەكاتی رووداوێكدا بگیرێتەبەر. لەسەر ئەم بابەتە، د.دیاری شێخ جەلال راوێژكاری دارایی و بانكی، رایگەیاند: ئێمە نیشتەجێی كۆمەڵگەیەكین، كە سروشتی ژینگەكەی پێكهاتووە لە مرۆڤدۆستی و هاوخەمی و پابەندبوونی نەریتی كۆمەڵایەتی، وەك غەمی درواسێكەم غەمی منە و غەمی چەمچەماڵ غەمی هەر تاكێكی كوردە، هەر بۆیە لەدوای ئەو رووداوە ناخۆش و كارەساتبار و جەرگبرەی چەمچەماڵ و دەوروبەری، لە ماوەیەكی زۆر كەمدا بە فەرمانی راستەوخۆی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و بە هاوبەشی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان، لیژنەیەكی تایبەت دروستكرا بۆ خەمڵاندنی زیانەكان و رێكخستنی قەرەبووكردنەوەی هاووڵاتییانی زەرەرمەند. سەرەتا پاراستنی هاووڵاتییان و كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی كارەساتەكە بوون بە هەنگاوی یەكەم. لیژنەكە توانای ئەوەی هەبوو كە بە خێرایی هەنگاوە یاسایی، كارگێڕی و داراییەكان بگرێتەبەر، زیانەكان بە شێوەیەكی روون و دادپەروەرانە بخەمڵێنرێن و قەرەبووكردنەوەكان بەپێی یاسا جێبەجێ بكرێن، هاوكات هاوبەشی و كۆمەكی باشی خێرخوازان و دەسەڵاتداران كۆكراوەتەوە بۆ پشتگیری ئەو خێزان و هاووڵاتییانەی زیانیان بەركەوتووە، ئەمەش نیشانەی بەرپرسیارێتی و هاوبەشیی كۆمەڵایەتییە لە هەرێمی كوردستاندا.
هاووڵاتییان و خزمەتگوزارییەكان
سەبارەت بە هەنگاوەكانی داهاتوو چی دەبێت دوای قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووان لەڕووی پێداچوونەوە بە خزمەتگوزارییەكان لە چەمچەماڵ و دەوروبەری؟ د.دیاری شێخ جەلال ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: لە قۆناغی داهاتوودا، دوای قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووان، سەرەكیترین هەنگاو پێداچوونەوەی خزمەتگوزارییەكانە بەشێوەی گشتگیر و چڕ لە چەمچەماڵ و شۆڕش و تەكیە و دەوروبەریان. پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان هەوڵی جدی بدەن بۆئەوەی خزمەتگوزارییە بنچینەییەكان باشتربكرێن، ئاسایش و سەلامەتیی هاووڵاتییان بپارێزرێت و رێگریی لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە رووداوانە بكرێت، هەروەها پلانی درێژخایەن دابنرێت بۆ چارەسەری بنچینەیی كێشەكان و دروستكردنی سیستمێكی دارایی بۆئەوەی لە داهاتوودا خزمەتگوزارییەكان بەشێوەیەكی بەردەوام و متمانەپێكراو بە هاووڵاتییان بگات.
PUKMEDIA كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
هەرێمی كوردستان سندوقی بۆ رووداو و كارەساتە لەناكاوەكان هەیە؟
11:55 AM - 2025-12-21 -
تۆمەتباری رووداوەكەی ناحیەی پیرەمەگرون رادەستی پۆلیسی سلێمانی كرا
11:33 AM - 2025-12-21 -
یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دیاریکرا
10:33 AM - 2025-12-21 -
مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانی لە لیژنەی باڵای رەخنەگرانی جیهان دیاریکرا
11:42 PM - 2025-12-20
ئەمانەش ببینە
پۆستی قائیمقامی چەمچەماڵ ئاڵوگۆڕکرا
11:26 AM - 2025-12-21
سەرۆكی فەڕەنسا داوای دەستپیكردنەوەی گفتوگۆ لەگەڵ روسیا دەكات
09:12 AM - 2025-12-21
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال کاردەکات
11:22 PM - 2025-12-20
سەرۆک بافڵ: پابەندبوون بە دەستوور تەنیا رێگەچارەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان
09:25 PM - 2025-12-20
زۆرترین خوێنراو
-
رێككەوتنی نەوتی نێوان هەولێر و بەغداد نوێدەكرێتەوە
کوردستان 05:35 PM - 2025-12-20 -
سەرۆک بافڵ: مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت
کوردستان 04:58 PM - 2025-12-20 -
رفعهت عهبدوڵڵا: یهكێتی قوڵایی مێژوویی لهبادینان ههیه
کوردستان 04:33 PM - 2025-12-20 -
نرخی خۆتۆمارکردنی پسوڵەی ئەلیکترۆنیی خۆراک گۆڕانکاری بەسەردا دێت
کوردستان 04:28 PM - 2025-12-20 -
یەكەی نیشتەجێبوون بە كەسوكاری قوربانیانی لافاوەكە دەدرێت
کوردستان 03:35 PM - 2025-12-20 -
سەرۆک بافڵ: ستراتیجی یەکێتی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزە
کوردستان 02:07 PM - 2025-12-20 -
د. لەتیف رەشید: شەهیدان و زانایان و کەسایەتییە نەتەوەییەکانمان لە بیردەبێت
عیراق 11:56 AM - 2025-12-20 -
نزمترین پلەکانی گەرما لە سلێمانی دەبێت
کوردستان 10:21 AM - 2025-12-20



.png)

.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

