ئەمریکا سزاکانی سەر سوریای لابرد
جیهان 01:04 PM - 2025-12-19
WHYY
کەمپى کۆنگرێسى ئەمریکا
کۆنگرێسی ئەمریکا پڕۆژەیاسای دەسەڵاتی بەرگریی نیشتمانی پەسەند کرد و یاسای
قەیسەری هەڵوەشاندەوە، کە پێشتر بۆ سزادانی سوریا دەرکرابوو.
بە پاڵپشتیی هەردوو حزبی کۆماری و دیموکراتی ئەمریکا پڕۆژە یاسای دەسەڵاتی
بەرگریی نیشتمانیی لە ئەنجومەنی پیران بە زۆرینەی 77 دەنگ بەرامبەر بە 20 دەنگ
پەسەندکرا.
لەیاساکەدا سزاکانی "یاسای قەیسەر بۆ پاراستنی مەدەنییەکان لە سوریا"
هەڵوەشێنرایەوە، کە لە ساڵی 2019 پەسەندکرابوو، ئەمیش سیستەمێکبوو بۆ سزادانى فراوانی دەوڵەتی سوریا و
هەر لایەنێک کە لە کەرتە گرنگەکانی وەک وزە، بیناسازی و فڕۆکەوانیدا مامەڵەی لەگەڵ
دەکات.
هەر لە یاسا پەسەندکراوەکەدا، مووچە سەربازییەکان بە ڕێژەی %3.8 زیاددەکات و چاودێریی کۆنگرێس بەسەر وەزارەتی بەرگریدا
بەهێزتر دەکات، هەروەها سنوور بۆ هەندێک لە بڕیارەکانی پێنتاگۆن سەبارەت بە جووڵەی
هێزەکانی ئەمریکا لە دەرەوە دادەنێت بە تایبەتی لە ئەورووپا و کۆریای باشوور، لەگەڵ
هێشتنەوەی ئاستی ئێستای هێزەکان لەوێ.
ئەمە لە کاتێکدایە هەفتەى رابردوو ئەنجومەنی
نوێنەرانی ئەمریکا ئەو پڕۆژەیاسایەی کە لە سێ هەزار لاپەڕە پێکهاتووە پەسند کردبوو،
ئێستا ئیمزای دۆناڵد ترەمپی ماوە و 14 رۆژ بۆ بڕیاری کۆتایی کاتى هەیە.
دواى هەڵوەشاندنەوەی
یاسای قەیسەر، پڕۆژەیاساکە داوا لە سەرۆکی ئەمریکا دەکات، بۆ ماوەی چوار ساڵ، هەر
شەش مانگ جارێک راپۆرتێک پێشکەش بە کۆنگرێس سەبارەت بە پێشکەوتنەکانی سوریا بکات، لە
چەند پرسێکی سەرەکیدا.
هاوکات ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە راگەیەندراوێکدا خۆشحاڵی خۆی بۆ هەڵگرتنی یەکجارەکی سزاکانی "یاسای قەیسەر" دەربڕی و حکومەتی سوریا جەختی کردەوە، ئەم بڕیارە دەبێتە هۆی سوککردنی ئەو بارگرانییە دارایی و مرۆییەی کە لە ساڵانی رابردوودا بەهۆی سزاکانەوە کەوتبووە سەر شانی هاووڵاتییانی وڵاتەکە و رێگە بۆ بووژانەوەی کەرتە جیاوازەکانی ژیان خۆش دەکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

