رێكاره‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌ستپێده‌كات
کوردستان 03:35 PM - 2025-12-14
PUKMEDIA
بینای ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
ئه‌مڕ‌ۆ 14ی12ی2025
دادگای باڵای فیدراڵی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی په‌سه‌ند كرد،
به‌مه‌ش رێكاره‌كانی دانیشتنی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌ستپێده‌كات، سه‌ره‌تاش
پێویسته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ماوه‌ی 15 رۆژدا یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی رێكبخات.
پێویسته له‌ماوه‌ی15 رۆژدا په‌رله‌مان كۆببێته‌وه
دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كان،
سه‌رۆككۆماری عیراق به‌پێی مادده‌ی 54 له ده‌ستووری عیراق داوا له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
ده‌كات كه‌له ماوه‌ی 15 رۆژدا یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی ساز بكات و پێویستیشه به ته‌مه‌نترین
په‌رله‌مانتار سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كه بكات، هه‌روه‌ها به‌پێی مادده‌ی 53 دانیشتنه‌كانی
په‌رله‌مان به‌ئاشكرا ئه‌نجامده‌درێت و له رێگای ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه.
له دانیشتنی یه‌كه‌مدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و دوو جێگره‌كه‌ی هه‌ڵده‌بژێردرێن
هه‌ر له یه‌كه‌م دانیشتن‌دا،
به‌پێی مادده‌ی 55 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رۆك و دوو جێگره‌كه‌ی هه‌ڵده‌بژێریت،
كه پێویسته به زۆرینه‌ی ره‌ها بێت و ده‌نگدانیش به‌نهێنی بێت.
هاوكات به‌پێی مادده‌ی
61 له ده‌ستووری عیراق، كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی دیاریكردووه كه بریتییه
له دانانی پڕ‌ۆژه یاسا، چاودێریكردنی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك
كۆمار، رێكخستنی په‌سه‌ندكردنی په‌یماننامه و رێككه‌وتنامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان،
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دانانی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌و
سه‌رۆكی داواكاری گشتی و باڵیۆز و خاوه‌ن پله تایبه‌ته‌كان و لێپێچینه‌وه له‌سه‌رۆك
كۆمار‌و به‌خشینی ده‌كات.
سه‌رۆك كۆمار به‌ئاماده‌بوونی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق پێویسته له ماوه‌ی 30 رۆژدا له رۆژی یه‌كه‌می دانیشتنه‌كه‌یه‌وه سه‌رۆكێكی نوێ بۆ عیراق هه‌ڵده‌بژێریت كه دانیشتنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار، به ئاماده‌بوونی دوو له‌سه‌ر سێی په‌رله‌مانتاران ده‌بێت، واته پێویسته له 329 ئه‌ندامی په‌رله‌مان 220 په‌رله‌مانتار ئاماده بن، هه‌روه‌ها به‌پێی مادده‌ی 70 له ده‌ستووری عیراق، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێ، كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار هه‌ڵده‌بژێرێت، خۆ ئه‌گه‌ر یه‌كێك له كاندیده‌كان له‌گه‌ڕ‌ی یه‌كه‌م ده‌نگی زۆرینه‌ی نه‌هێنا، ئه‌وا له گه‌ڕ‌ی دووه‌می هه‌ڵبژاردندا، ئه‌و كاندیده‌ی زۆرینه‌ی ده‌نگی هێنا، ئه‌وا وه‌ك سه‌رۆككۆمار هه‌ڵده‌بژێردرێت.
گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی حكومه‌ت پێكده‌هێنێت
هاوكات، سه‌رۆككۆماری
نوێ له ماوه‌ی 15 رۆژدا به‌پێی مادده‌ی 76 ی ده‌ستوور گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی
دیاریده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت پێكبهێنیت، هه‌روه‌ها پێویسته سه‌رۆكوه‌زیرانی
راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له ماوه‌ی 30 رۆژدا ناوی وه‌زیر و به‌رنامه‌ی
حكومی بداته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی په‌رله‌مان وه‌ربگرن، كه
جیا به‌جیا ده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی دیاریكراودا سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو
بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت نه‌یتوانی كابینه‌كه‌ی پێكبهێنیت، ئه‌وه كات ده‌درێت به‌سه‌رۆككۆمار
كه له‌ماوه‌ی 15 رۆژدا كه‌سێكی دیكه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت راده‌سپێرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
رۆژی 11ی11ی2025، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەچوو، دواتریش کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئەنجامی کۆتایی
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی راگەیاند و بەپێی ئەنجامەکان
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان توانیی ژمارەی دەنگەکانی زیاد بکات و 18 کورسی
پەرلەمان بۆ خۆی مسۆگەر بکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

