riklam

د. ئارام محەمەد: خوێندکارانی چەمچەماڵ لە کرێی خوێندنی ئەم ساڵ دەبەخشرێن

کوردستان 08:43 PM - 2025-12-13
دکتۆر ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم PUKMEDIA

دکتۆر ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم

پرۆسەی خوێندن ئابووری چەمچەماڵ

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، رایگەیاند: وەزیرى خوێندنى باڵا بڕیاریدا بە لێخۆشبون لە کرێى خوێندنى بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا بۆ خوێندکارانى چەمچەماڵ و دەوروبەرى.

ئەوەش روونکراوەتەوە: لەپێناو بەشداریکردن و هاوخەمی لەگەڵ خەڵکی چەمچەماڵ و دەوروبەریدا و بۆ بەدەنگەوە هاتنی خوێندکارانیان لەم کارەساتە سروشتیەدا، بە ئیمزاى د. ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاردرا بە لێخۆشبون لە پارەی کرێی خوێندنی خوێندکارانی دانیشتوی قەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری کە بە پارالێل یان خوێندنی ئێواران وەرگیراون، لە خوێندنی بەرایی (دبلۆم و بەکالۆریۆس) و خوێندنی باڵا (دبلۆمى باڵا، ماستەر، دکتۆرا)، لە سەرجەم زانکۆکان بۆ بڕی ماوەی کرێی خوێندنیان بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026.

ئاماژەبەوەشدراوە: پێویستە خوێندکاران بە دیکۆمێنتى یاسایی بیسەلمێنن، کە دانیشتوی قەزای چەمچەماڵن یان ئەو شوێنانەی کە زیانیان بەرکەوتوە بۆ ئەوەى بڕیارى لێخۆشبون لە کرێى خوێندن بیانگرێتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket