هاوخەمییەکان بۆ شەهیدکردنی ئاکۆ سابیر کارمەندەکەى ئاسایش
کوردستان 01:46 PM - 2025-12-13
نوسینگەى رۆژنامەوانى قوباد تاڵەبانى
شەهید ئاکۆ سابیر
ئەمڕۆ 13ی12ی2025، ئاکۆ سابیر کارمەندی ئاسایش، دوای بریندارکردنی شەهید بوو، بەو هۆیەشەوە چەندین پرسەنامە و هاوخەمی ئاراستەی کەسوکارەکەی کرا.
سهرۆك بافڵ: پارێزهری مافی كهسوكاری شههید ئاكۆ دهبم
لە دڵەوە نیگەران و غەمباربووم بە شەهیدبوونی کاک (ئاكۆ سابیر حەمە ڕەزا) کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی کە لەکاتی راپەڕاندنی ئەرکەکەیدا و بۆ خزمەتکردنی کەسوکاری سەربەرزی چەمچەماڵ بە ناحەق شەهیدکرا.
بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی لە خێزان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان و هاوڕێ و هاوکارانی دەکەم و هاوبەشی ماتەمیانم، لە خوای گەورە داواکارم گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت.
کەسوکاری سەربەرزی کاکە ئاکۆ دڵنیا دەکەمەوە پارێزەری پاراستنی مافەکانیان دەبم و بەهیچ شێوەیەک ناهێڵم خوێنی رۆڵەکەیان بەهەدەر بڕوات.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
دەقى پرسەنامەى قوباد تاڵەبانى:
زۆر بە داخەوە کاک ئاکۆ سابیر کارمەندی دڵسۆزی هێزەکانی ئاسایش کە دوێنێ لەگەڵ دوو هەڤاڵی دیکەی لەکاتی ئەرکی هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لەلایەن چەند چەکدارێک تەقەیان لێ کرا و برینداربوون، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە بەهۆی قورسیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.
لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزی شەهید ئاکۆ و هەموو هەڤاڵانی لە هێزەکانی ئاسایش و خەڵکی چەمچەماڵ و هەموو کوردستان دەکەم. هەموو لایەکیش دڵنیا دەکەینەوە ئەم تاوانە چەپەڵە بێ سزای یاسایی تێپەڕ نابێت و ئەو تاوانبارانەی دەستگیرکراون سزای یاسایی خۆیان وەردەگرن.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەڕێزان کەسوکارو خانەوادەی شەهید کاک ئاکۆ سابیر
بۆ شەهید بوونی کاک ئاکۆ سابیر کارمەندی دڵسۆزی هێزەکانی ئاسایش کە دوێنێ لە ئەرکی خزمەتکردنی کەمپینی هاوکاری زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە لایەن لاسارانەوە بەسەختی بریندارکرا و ئەمڕۆ بە داخەوە گیانی بەخشی، لەناخی دڵمانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و گشت هەڤاڵانی لە هێزەکانی ئاسایش دەکەین.
دڵنیاشین خوێنی شەهید ئاکۆ بە فیرۆ ناڕوات.
لەیەزدانی مەزن داواکارین ڕۆحی شەهید ئاکۆ بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بەگشت لایەک ببەخشێت
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پرسەنامەی شاهۆ عوسمان- جێگری پارێزگاری سلێمانی
پرسەو ماتەمینیی خۆمان دەردەبڕین بۆ کۆچی دوایی بەڕێز کاکە ئاکۆ سابیر، کارمەندی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، کە لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکی پاراستنی ئارامیی و بەدەمەوەچوونی زیانلێکەوتووانی شاری چەمچەماڵدا؛ شەهیدکرا،
داواکارین لە خوای گەورە ئارامیی بە هەموو لایەکمان ببەخشێت و جێگای بەهەشت بێت..
دەقى پرسەنامەى بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش - سلێمانی:
پرسەنامەیەک لەدەزگای ئاسایش هەرێم
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، شەهیدبوونی کارمەندمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ( ئاكۆ سابیر حەمە ڕەزا ) ڕادەگەیەنین، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە و هاوڕێیانی دەكەین، لەخوای گەورە داواکارین بەبەهەشتی بەرینی شاد بکات و سەبوری هەموولایەک بدات.
دەزگای ئاسایشی هەرێم
٢٠٢٥/١٢/١٣
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش - سلێمانی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

