سێ ساڵ بەسەر شەهیدبوونی فەرماندە ئاكام عومەر تێدەپەڕێت
کوردستان 09:52 AM - 2025-12-12
PUKMEDIA
شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر
ئەمڕۆ 12-12-2025، سێ ساڵ بەسەر ژیانئاوایی، شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان تێدەپەڕێت.
بەیانی رۆژی 19-10-2022 ھێزێكی سەر بە فەرماندەیی ھێزەكانی كۆماندۆ بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێك لەدژی تیرۆریستانی داعش گەیشتنە سنووری ناحیەی زینانەو لەئاكامدا بۆمب و مینی چێندراو بەئۆتۆمبێلەكانی ھێزەكەدا تەقییەوە، لەئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا ئەفسەرێك بە ناوی نەقیب (زوھێر فایەق)شەھید بوو، ھەروەھا فەرماندەی ھێزەكانی كۆماندۆ ئاكام عومەرو چەند پێشمەرگەیەكی دیكە بریندار بوون.
دوای 10 رۆژ مانەوەی لەنەخۆشخانەی فاروق لەسلێمانی فەرماندە ئاكام بەفڕۆكەیەكی تایبەت و لەڕێگەی تیمێكی پزیشكی تایبەتەوە بەمەبەستی چارەسەر گەیەندرایە وڵاتی ئەڵمانی و دوای 54 رۆژ لەبرینداربوونی بەهۆی سەختی برینەكەیەوە شەهیدبوو.
ژیاننامەی فەرماندە ئاكام ...
ئاكام عومەر، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان، لە ساڵی 1986 لەهەولێر لەخێزانێكی نیشتمان پەروەر لەدایكبووەو كوڕی پێشمەرگەی دێرین عومەر عوسمانە كە لەنێوان ساڵانی 1978 بۆ 2007 پێشمەرگەبووەو دواتر خانەنشین كراوە.
هاوكات خوشكەزای شەهیدی گۆڕون فەرماندەی تۆپخانەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، شەهید شێخ تارقی تۆپخانەبوو، ئاكام دووخوشك و برایەكی هەیەو خۆی منداڵی سێیەمی خێزانەكەیانە، قۆناغەكانی خوێندنی سەرەتای و ئامادەیی لەهەولێر تەواوكردووە، بەهۆی زانینی زمانی ئینگلیزییەوە لەنێوان ساڵانی 2006 بۆ 2010 لەگەڵ ئەمریكییەكان وەك وەرگێڕی زمان و لەهەمانكاتدا وەك سەربازیش كاری كردووە، دواتر بەهۆی لێهاتوییەوە لەساڵی 2011 بەهاوكاری ئەمریكییەكان دەچێتە وڵاتی ئەمریكاو بۆ 2 ساڵ كۆلێجی سەربازی دەخوێنێت.
ساڵی 2014 دەگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان و پەیوەندی بەشێخ جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندەی گشتی ئەوكاتی هێزەكانی 70 و سەرپەرشتیاری میحوەرەكانی پێشمەرگەوە دەكات و لەڕێگای ئەوەوە دێتە ناو بواری پێشمەرگایەتی و بووە پردێكی پەیوەندی بەهێز لەنێوان پێشمەرگە و هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان، دواتر ئەركی پێدراو ئەركەكەی ئەوەبوو بارەگاكانی داعشی لەسنووری جەلەولا بۆ فڕۆكەكانی هاوپەیمانان دیاریدەكردو بۆردومان دەكران، لەساڵی 2015 ئەركەكەی گوزرایەوە بۆ میحوەری كەركوك و بەبڕیاری شێخ جەعفەر شێخ مستەفا هێزێكی بەناوی كۆماندۆ بۆ دروستدەكرێت كەپێكهاتبوون لە 38 پێشمەرگە، لەدوای ساڵی 2015 ەوە وەك هێزێكی پشتیوانی لەهەر میحوەرێك شەڕ دژی داعش هەبوایە بەهۆی لێهاتویی و گیان بازیانەوە دەچوون بەهانای پێشمەرگەكانەوە و داعشیان تێكدەشكاند.
هێزەكانی كۆماندۆ بەفەرماندەیی ئاكام عومەر بەردەوام مەشقەكانیان لەژێر سەرپەرشتی هێزەكانی ئەمریكا و ئەڵمانیا و فەڕەنسادا بووەو بەهۆی ئەو كاریگەرییەی لەشەڕی دژی داعش هەیانبوو لەماوەی 6ساڵدا ژمارەیان لە 38 كەسەوە بۆ 3هەزار كەس زیادكراو ناوەكەیان گۆڕدرا بۆ فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان.
ئاكام عومەر لەشەڕی رزگاركردنی موسڵ لەدژی داعش لەمانگی 10ی 2016 دوو جار برینداربووە تەنانەت جارێك خۆكوژێكی داعشی بەچەكی ئەی تی فۆڕ تەقاندووەتەوە كەبەخێرایی بەرەو ڕووی هێزەكەیان هاتبوو بۆ خۆ تەقاندنەوەو لەئەنجامدا خۆی بەسەختی بریندار بووە، لەماوەی شەڕی داعشدا 9 خۆكوژی بەهەمان شێوە تەقاندووەتەوە، پێشئەوەی خۆیان بەهێزەكانی پێشمەرگەدا بتەقێننەوە.
لەساڵی 2017 شدا داعش هێرشی كردبووە سەر بنكەیەكی ئەمریكییەكان لەمەعەسكەر كەیوان لەكەركوك و لەسەر داوای ئەمریكییەكان بەهاوكاری هێزی كۆماندۆ بەهانای ئەمریكییەكانەوە چووە و خۆكوژێك خۆی بەهێزەكەیاندا تەقاندووەتەوەو لەئەنجامدا پێشمەرگەیەك شەهیدو فەرماندە ئاكام و 5 پێشمەرگەی تریش برینداربوون، دواتر ئەمریكییەكان بەهۆی سەختی برینەكەیەوە بۆ چارەسەر دەیبەن بۆ ئەمریكا.
لەماوەی شەڕی داعشدا كاتێك لەمیحوەری 5ی پێنجی پێشمەرگە كە ئەوكات كەمال كەركوكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی سەرپەرشتی میحوەرەكەی دەكرد 6 پێشمەرگە لەلایەن داعشەوە گەمارۆ دەدرێن و لەسەر فەرمانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا هێزەكانی كۆماندۆ بەفەرماندەیی ئاكام عومەر دوای شەڕێكی قورس دەچن بەهانیانەوەو تەرمی 2 شەهید و 4 پێشمەرگەی بریندار لەگەمارۆكە رزگار دەكەن.
ئاكام عومەر بەهۆی لێهاتویەكانییەوە یەكەم پێشمەرگەبووە كەلە تەمەنی 36 ساڵیدا بەحەقی خۆی پلەی سەربازی بگاتە عەمیدو بەمەرسومی سەرۆكایەتی هەرێم پەسندكرابێت، بۆ ئەوەی جیاواز لەپێشمەرگەكانی كۆماندۆ دەرنەكەوێت هیچ كاتێك نەبینراوە پلەی سەربازییەكەی بەستبێت.
لەبواری مرۆیشدا كەسێكی بەخشندە و لەخەمی هەژاراندابووەو لەڕێگەی هەڵمەتی خوێن بەخشین و هاوكاری ماددیەوە پاڵپشتێكی هەمیشەیی نەخۆشانی تالاسیمیا و نەخۆشخانەی هیوا بووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: هەماهەنگیی نێوان عیراق و ئێران فاكتەری گرنگی روبەڕوبوونەوەی ئاڵنگارییەكانە
07:03 PM - 2025-12-12 -
لە پایتەختی ئاشتییەوە بۆ پایتەختی شەهیدان و ئەنفال
05:18 PM - 2025-12-12 -
بەفر بارین دەستپێدەكات
10:54 AM - 2025-12-12 -
سێ ساڵ بەسەر شەهیدبوونی فەرماندە ئاكام عومەر تێدەپەڕێت
09:52 AM - 2025-12-12
ئەمانەش ببینە
عەتا محەمەد: تەقەكەرەكانی چەمچەماڵ پێشمەرگەی عەبدوڵڵا كوێخا موبارەك بوون
03:53 PM - 2025-12-12
شێخ جەعفەر: شەهید ئاكام هەمیشە لەروبەڕوبوونەوەی لەگەڵ دوژمندا سەركەوتوبوو
02:56 PM - 2025-12-12
روونكردنەوەیەكی كورت و پێویست لەسەر قسە چەواشەكاری و بێ ناوەڕۆك و بێ کردارەکانی عەلی حەمەساڵح
02:15 PM - 2025-12-12
لیژنەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلە زیانلێكەوتووەكان دەستی بەكارەكانی كرد
01:22 PM - 2025-12-12
زۆرترین خوێنراو
-
ئۆپۆزیسیۆن ههورێكي به تاڵ
بیروڕا 03:50 PM - 2025-12-12 -
شێخ جەعفەر: شەهید ئاكام هەمیشە لەروبەڕوبوونەوەی لەگەڵ دوژمندا سەركەوتوبوو
کوردستان 02:56 PM - 2025-12-12 -
روونكردنەوەیەكی كورت و پێویست لەسەر قسە چەواشەكاری و بێ ناوەڕۆك و بێ کردارەکانی عەلی حەمەساڵح
ی ن ک 02:15 PM - 2025-12-12 -
لیژنەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلە زیانلێكەوتووەكان دەستی بەكارەكانی كرد
کوردستان 01:22 PM - 2025-12-12 -
د. بەرهەم ساڵح پۆستێكی باڵای جیهانیی وەردەگرێت
کوردستان 12:02 PM - 2025-12-12 -
بەفر بارین دەستپێدەكات
کوردستان 10:54 AM - 2025-12-12 -
سێ ساڵ بەسەر شەهیدبوونی فەرماندە ئاكام عومەر تێدەپەڕێت
کوردستان 09:52 AM - 2025-12-12 -
سەرۆك بافڵ: فەرماندە ئاكام بۆ سەرفرازی گەلەكەمان گیانی بەختكرد
کوردستان 09:11 AM - 2025-12-12




.jpg)

دابەزێنە

