riklam

كۆمپانیای DNO بەرھەمھێنانی نەوت بۆ 100 ھەزار بەرمیل بەرزدەكاتەوە

کوردستان 02:05 PM - 2025-12-11
لۆگۆى كۆمپانیای DNO ی نەرویجی iraq-business news

لۆگۆى كۆمپانیای DNO ی نەرویجی

نەوتی سپی

كۆمپانیای DNO ی نەرویجی، هەوڵی بەرزكردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان لەھەردوو كێلگەی تاوگی و فیشخاپور، بۆ 100 ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە دەدات.

كۆمپانیای DNO ی نەرویجی راپۆرتی چالاكییەكانی خۆی لە ھەردوو كێلگەی تاوگی و فیشخاپور بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوە كردووە، دوو سەكۆی ھەڵكەندنی  بیر ئامادە كراوە و بەنیازی ھەڵكەندنی ھەشت بیری نوێی دیكەن، بۆ ئەوەی ئاستی بەرھەمھێنان بگەڕێنەوە بۆ 100 ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.

زیادكردنی بەرهەمهێنانی كۆمپانیای DNO بۆ 100 ھەزار بەرمیل لەكاتێكدایە، ساڵی 2023 بەرھەمھێنانی كۆمپانیاكە 109 ھەزار بەرمیل بووە، بەڵام بەھۆی فشارەكانی سەر كێڵگەكە بەرھەمھێنان بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی.

PUKMEDIA
 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket