لە دوو رۆژدا زیاتر لە 100 ملیۆن مەتر سێجا داهاتی ئاو خەزن کراوە
کوردستان 02:19 PM - 2025-12-10
راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ
بەنداوی دوکان
شەپۆلی بارانبارینی دوو ڕۆژی رابردوو بووەتە هۆی بوژاندنەوەی چەم و
بەنداوەکان و وەزارەتی کشتوکاڵیش ئاشکرای دەکات لە هەردوو بەنداوی دوکان و
دەربەندیخان ، زیاتر لە 100 ملیۆن مەتر سێجا داهاتی
ئاو خەزن کراوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ، لە
هەرێمی کوردستان بەنداوەکان بەهۆی ئەم
شەپۆلەی کە رووی لە ناوچەکە کردووە دەستیان بە خەزنکردنی ئاو کردووە.
پەیوەست بە بڕی خەزنکراوی ئاو
لە بەنداوی دوکان و دەربەندیخان، وەزارەتی کشتوکاڵ ئاشکرای کردووە؛ لە هەردوو
بەنداوی دوکان و دەربەندیخان ، زیاتر لە 100 ملیۆن مەتر سێجا داهاتی
ئاو خەزن کراوە، بەشێوەیەک دەربەندیخان 1.5مەتر و دوکان 70 سانتیمەتر زیادیانکردوە.
لە بارەی بەنداوە
بچووکەکانیشەوە، وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاندووە: بەنداوە بچوکەکانیش لە سنوری
گەرمیان و سلێمانی هەمویان پڕبوون لە سنوری هەولێر یەک بەنداو پڕبووە و سەرڕێژی
کردووە ، ئەوانیتریش ئاویان لێخەزنکراوە، لە سنوری دهۆکیش ئاوی بەنداوەکان زیادیان
کردوە بەڵام بە ڕێژەی کەمتر.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێکی بارانی بەلێزمە رووی لە
هەرێمی کوردستان کردووە و بەهۆییەوە لافاو لە چەند ناوچەیەک دروستبووە وکە زیانی
گیانی و مادی بەدواوە بووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە مۆسکۆ مێزگردێک لە بارەی دۆزی کوردەوە بەڕێوەچوو
02:32 PM - 2025-12-10 -
لە دوو رۆژدا زیاتر لە 100 ملیۆن مەتر سێجا داهاتی ئاو خەزن کراوە
02:19 PM - 2025-12-10 -
دوای 77 ساڵ له جاڕنامهی جیهانیی هێشتا دۆخی مافی مرۆڤ له مهترسیدایه
12:17 PM - 2025-12-10 -
پەیامێک لە جێگری سەرۆکی هەرێمەوە لە بارەی لافاوەکەی ئەمڕۆ
10:59 PM - 2025-12-09
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ قەرەبوو دەکاتەوە
12:12 PM - 2025-12-10
سودانی بڕیاردەدات هاوکاریی هەرێم بکرێت
10:16 AM - 2025-12-10
هەشت ساڵ بەسەر رزگارکردنی عیراق لەدەستی داعش تێدەپەڕێت
09:52 AM - 2025-12-10
سەرۆک بافڵ: دامودەزگا و ئۆرگانەکانمان راسپاردووە خزمەتی هاووڵاتییان بکەن
11:55 PM - 2025-12-09
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: دامودەزگا و ئۆرگانەکانمان راسپاردووە خزمەتی هاووڵاتییان بکەن
کوردستان 11:55 PM - 2025-12-09 -
پەیامێک لە جێگری سەرۆکی هەرێمەوە لە بارەی لافاوەکەی ئەمڕۆ
کوردستان 10:59 PM - 2025-12-09 -
سەرۆکایەتی کۆمار:لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵی هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێم بکەن
عیراق 09:53 PM - 2025-12-09 -
مەکتەبی سیاسی: بە کاری پێکەوەیی و بەزوویی کۆنترۆڵی زیانەکانی لافاوەکە بکرێن
کوردستان 09:17 PM - 2025-12-09 -
ڕفعەت عەبدوڵا: مەڵبەندەکان رووی گەشی یەکێتین
کوردستان 04:34 PM - 2025-12-09 -
باڵیۆز د. محەمەد سابیر پۆستێكی گرنگی جیهانی وەردەگرێت
کوردستان 03:12 PM - 2025-12-09 -
سەرۆككۆمار: عیراق رۆڵی لەدانانی بناغەی گفتوگۆی بنیاتنەری نێوان گەلاندا هەیە
عیراق 02:27 PM - 2025-12-09 -
پەیامنێرانی بێسنوور: ئەمساڵ 67 رۆژنامەنوس کوژراون
جیهان 01:07 PM - 2025-12-09







دابەزێنە

