riklam

پەیامێک لە جێگری سەرۆکی هەرێمەوە لە بارەی لافاوەکەی ئەمڕۆ

کوردستان 10:59 PM - 2025-12-09
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان PUKMEDIA

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵەی قوربانییانی کارەساتە سروشتییەکەی ئەمڕۆ دەکات و هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازێت.

 جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە: بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە لە ئەنجامی نالەباری کەش و هەوا و بارانێکی زۆر و دروستبوونی لافاو، هەواڵی گیانلەدەستدانی سێ هاووڵاتی لە سنوورەکانی قەزای چەمچەماڵ و پارێزگای کەرکوک لەگەڵ برینداربوونی چەند کەسێکی ترم پێگەیشت.

راشیدەگەیەنێت:بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵەی قوربانییانی ئەم کارەساتە سروشتییەی ئەمڕۆ دەکەم، داواکارم لە خودای گەورە بە میهرەبانی و بەزەیی خۆی گیانیان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە خانەوادە و کەسوکار و ئازیزانیان ببەخشێت، هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket