دوای 77 ساڵ له جاڕ‌نامه‌ی جیهانیی هێشتا دۆخی مافی مرۆڤ له مه‌ترسیدایه
جیهان 12:17 PM - 2025-12-10
Trello
لۆگۆى رۆژى جیهانى مافى مرۆڤ
ئه‌مڕ‌ۆ 10ی 12ی 2025، 77 ساڵ به‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی "جاڕ‌نامه‌ی جیهانیی
مافه‌كانی مرۆڤ" له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تێده‌په‌ڕ‌ێت
و دوای 77 ساڵ، چاودێران و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ هۆشداری ده‌ده‌ن، كه دۆخی
مافه‌كانی مرۆڤ له جیهاندا نه‌ك هه‌ر به‌ره‌و باشبوون نه‌چووه، به‌ڵكو له زۆر
رووه‌وه پاشه‌كشه‌ی ترسناكی به‌خۆیه‌وه بینیوه و راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
ده‌رباره‌ی مافی مرۆڤ له هه‌رێمیش ئاماژه بۆ پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ده‌ن،
به‌تایبه‌ت له هه‌ولێر و دهۆك و له‌یه‌كێك له‌راپۆته‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
ئاماژه به نیگه‌رانییه‌كانی ده‌رباره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای كه‌تنه‌كانی بنه‌سڵاوه
ده‌كات.
هه‌رچه‌نده به‌گشتی له جیهاندا به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه
دۆخی مافه‌كانی مرۆڤ رۆژ دوای رۆژ له مه‌ترسیدایه، به‌ڵام نیگه‌رانییه‌كانیش له‌باره‌ی
پاراستنی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان زیادیكردوه و یۆنامی له دۆخی مافی مرۆڤ
له‌هه‌رێمی كوردستان رازیی نییه.
نیگه‌رانی یۆنامی له‌دادگای كه‌تنه‌كانی بنه‌سڵاوه
له رێكه‌وتی 21ی ئابی 2025دا نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ هاریكاریی
عیراق (یۆنامی) له راگه‌یه‌نراوێكیدا بڵاویكرده‌وه: " نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان
بۆ هاریكاریی عیراق (یۆنامی) نیگه‌رانی خۆی له‌هه‌مبه‌ر بڕ‌یاری 19ی ئه‌و مانگه‌ی
دادگای كه‌تنه‌كان له‌بنه‌سڵاوه له‌هه‌ولێر ده‌ربڕ‌ی كه سزای چوار ساڵ و نیوی به‌سه‌ر
رۆژنامه‌نوس شێروان شێروانی سه‌پاند، له‌سه‌ر تۆمه‌تێك كه ئه‌و نكۆڵی لێده‌كات
".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: "نیگه‌رانی یۆنامی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕ‌ێته‌وه
كه ره‌نگه ئه‌و سزایه‌ی به‌سه‌ر شێروان شێروانی سه‌پێندراوه، له‌جێگه‌ی خۆیدا
نه‌بووبێت و به‌شێوه‌یه‌كی زێده‌ڕ‌ۆیی درابێت،
نێرده‌ی یۆنامی له‌و باوه‌ڕ‌ه‌دایه، كه دادگای كه‌تنه‌كان له بنه‌سڵاوه
هۆكاری قه‌ناعه‌تپێكه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی كه پێی ده‌گوترێت (زه‌رفی موشه‌ده‌د) پێشكه‌ش
نه‌كردووه".
ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كه‌ی دهۆك له‌لایه‌ن یۆنامییه‌وه
له 3ی نیسانی 2025یشدا، نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق
(یۆنامی) بڵاویكرده‌وه، یۆنامی" به توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی شاری دهۆك ده‌كات،
كه له 1ی نیسانی 2025دا كریستیانه ئاشوورییه‌كانی كرده ئامانج، له‌كاتی ئاهه‌نگگێڕ‌انیان
به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی تازه‌ی ئاشووریی بابلی، كه به "ئه‌كیتۆ" ناسراوه،
هێرشه‌كه بووه مایه‌ی به‌سه‌ختی برینداركردنی دوو هاووڵاتی و تێكدانی ئاهه‌نگه
كه‌لتوورییه ئاینییه‌كه‌ش، كه وادانرابوو به‌خۆشی و به‌هێمنی به‌ڕ‌ێوه بچێت".
مێژوویه‌ك
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له 24 ی تشرینی یه‌كه‌می 1945 له‌سه‌ر
داروپه‌ردووی جه‌نگی جیهانیی دووه‌م دامه‌زرا، ئامانجی سه‌ره‌كی بونیاتنانی ئاشتی
و چه‌سپاندنی مافه‌كانی مرۆڤ بوو، به‌بێ جیاكاریی ره‌گه‌ز، زمان و ئایین، سێ ساڵ
دواتر و له ساڵی 1948، ئه‌م رێكخراوه جاڕ‌نامه مێژووییه‌كه‌ی له 30 به‌ند دا
راگه‌یاند، كه مافه بنچینه‌ییه‌كانی وه‌ك (مافی ژیان، ئازادی، یه‌كسانی له‌به‌رده‌م
یاسا، دادگایی ئاشكرا و ئازادی راده‌ربڕ‌ین)ی له‌خۆگرتبوو.
له‌وكاته‌دا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای له وڵاتانی ئه‌ندام كرد كه
ئه‌م جاڕ‌نامه‌یه له‌قوتابخانه و ناوه‌نده‌كانی فێركردندا بڵاوبكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی
ببێته به‌شێك له كلتووری گه‌لان.
ئاماره مه‌ترسیداره‌كان و پێشێلكارییه‌كان
سه‌ره‌ڕ‌ای بوونی ئه‌م جاڕ‌نامه‌یه و ئیمزاكردنی له‌لایه‌ن زۆربه‌ی وڵاتانی
جیهانه‌وه (كه ئێستا ژماره‌ی ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گه‌یشتووه‌ته
191 ده‌وڵه‌ت)، به‌ڵام ئاماره‌كان وێنه‌یه‌كی جیاواز نیشان ده‌ده‌ن و به‌پێی نوێترین
ئاماره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان توندوتیژیه جۆربه‌جۆره‌كان به‌رده‌م هه‌ن.
چالاكوانان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هێشتا مرۆڤه‌كان به‌هۆی جیاوازی بیروڕ‌ا،
ئایین و نه‌ته‌وه‌وه ده‌بنه قوربانی و ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه.
میكانیزمه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پاراستنی مافه‌كان
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له رێگه‌ی ده‌زگا سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك (ئه‌نجومه‌نی
ئاسایش، كۆمه‌ڵه‌ی گشتی، دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی) و لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه
هه‌وڵی چه‌سپاندنی ئه‌و مافانه ده‌دات، له‌وانه ده‌ركردنی چه‌ندین راگه‌یاندنی
وه‌ك مافی منداڵ (1959)، نه‌هێشتنی جیاكاری دژی ژنان (1967) و پاراستنی كه‌مینه‌كان
(1992).
یه‌كێك له خاڵه وه‌رچه‌رخانه‌كان له مێژووی ئه‌م رێكخراوه‌دا، ده‌ستێوه‌ردانی
راسته‌وخۆ بووه، بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 1991 له رێگه‌ی بڕ‌یاری
(688)ـه‌وه ئه‌نجامی دا بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی دژه‌فڕ‌ین و پاراستنی خه‌ڵكی
باشووری كوردستان له‌په‌لاماره‌كانی رژێمی به‌عس.
مافی مرۆڤ ته‌نها دروشم نییه
شاره‌زایان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، كه مافه‌كانی مرۆڤ ته‌نها په‌یوه‌ست نین،
به‌و كه‌سانه‌ی رووبه‌ڕ‌ووی ئه‌شكه‌نجه ده‌بنه‌وه، به‌ڵكو په‌یوه‌سته به ژیانی
رۆژانه‌ی هه‌موو تاكێكه‌وه، له‌مافی ده‌نگدان و خوێندنه‌وه بیگره تا ده‌گاته
مافی چاودێری ته‌ندروستی بۆ به‌ساڵاچووان، ئه‌و مافانه هه‌یكه‌لی كۆمه‌ڵگایه‌كی
ته‌ندروستن و زامنی ژیانێكی شكۆمه‌ندانه‌ن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: چەکدارەکانی سوریا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدەن
05:59 PM - 2026-01-11 -
وردبینی لە کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆمار بەردەوامە
03:40 PM - 2026-01-11 -
رۆژنامه‌نووسێكی میسری: كورده‌كان ده‌بوو ده‌وڵه‌تی خۆیان هه‌بێت
02:39 PM - 2026-01-11 -
ئەنجومەنی نوێنەران گفتۆگۆ لەسەر داهاتە نانەوتییەکان دەستپێدەکاتەوە
10:26 AM - 2026-01-11
ئەمانەش ببینە
کوردستان 12:27 PM - 2026-01-12 سه‌رچاوه‌یه‌كی یاسایی: دۆسیه‌ی لاهور جه‌نگی ته‌نها بۆ وردبینی ده‌ڕواته هه‌ولێر
ناردنی مووچە بۆ هەرێم بەردەوام دەبێت
11:08 AM - 2026-01-12
158 هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:21 AM - 2026-01-12
یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی دوای راپه‌ڕین یادی دامەزراندنى ده‌كاته‌وه
09:17 AM - 2026-01-12
سەرۆك بافڵ و حیزبی تەقەدوم: حكومەتی نوێی عیراق لەكاتی خۆیدا پێكبهێنرێت
11:36 PM - 2026-01-11
زۆرترین خوێنراو
-
عەنتەرناش
بیروڕ‌ا 09:54 AM - 2026-01-12 -
158 هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:21 AM - 2026-01-12 -
یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی دوای راپه‌ڕین یادی دامەزراندنى ده‌كاته‌وه
کوردستان 09:17 AM - 2026-01-12 -
سەرۆك بافڵ و حیزبی تەقەدوم: حكومەتی نوێی عیراق لەكاتی خۆیدا پێكبهێنرێت
عیراق 11:36 PM - 2026-01-11 -
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: چەکدارەکانی سوریا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدەن
کوردستان 05:59 PM - 2026-01-11 -
سەرۆک بافڵ: بنەمای پێکهێنانی حکومەت خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان بێت
کوردستان 03:56 PM - 2026-01-11 -
وردبینی لە کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆمار بەردەوامە
عیراق 03:40 PM - 2026-01-11 -
رۆژنامه‌نووسێكی میسری: كورده‌كان ده‌بوو ده‌وڵه‌تی خۆیان هه‌بێت
کوردستان 02:39 PM - 2026-01-11




.jpg)


دابەزێنە

