باڵیۆز د. محەمەد سابیر پۆستێكی گرنگی جیهانی وەردەگرێت
کوردستان 03:12 PM - 2025-12-09
راگەیاندنی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی
باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی
كۆمەڵەی شورای مەزنی چین باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی وەك سەرۆكی شەرەفی كۆمەڵەی شورای مەزن بۆ خولی ساڵی دووەم (2026-2027). دەستنیشان دەكات.
كۆمەڵەی شورای مەزن لە نامەیەكی راسپیردراودا بۆ سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی دەڵێت: لە پای هەوڵە نایابەكانت و بەشداریكردنت لە برەودان بە دۆستایەتی و هاوكاری لەنێوان چین و هەرێمی كوردستانی عیراقدا، بەڕێزتان بانگهێشت كراون بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی شەرەفی "كۆمەڵەی شورای مەزن" بۆ خولی ساڵی دووەم (2026-2027)، دەشڵێت: رێنمایی و ئامۆژگاریتان بۆ ئیڤێنت و چالاكییەكانی ئایندەی كۆمەڵەی شورای مەزن بەرز دەنرخێنین.
هاوكات باڵیۆز د. محەمەد سابیر لەوەڵامی دەستنیشانكردنی وەك سەرۆكی كۆمەڵەی شورای چین نامەیەكی سوپاس ئاڕاستەی كونسوڵی گشتی كۆماری گەلی چین لە هەرێمی كوردستان و باڵێۆزی كۆماری گەلی چین لە عیراق دەكات و رایدەگەیەنێت: ئێستاش جێی دڵخۆشییە و مایەی دەستخۆشی و ستایشە كە دەبینین ئەم كۆمەڵەیە لە هەرێمی كوردستان پێكدەهێنرێت. هەر بۆیە، پیرۆزباییەكی دڵسۆزانەم ئاڕاستەی كونسوڵخانەی گشتی چین لە هەولێر و بەتایبەت بەڕێز (لیو جون) دەكەم بۆ بینینی رۆڵی سەرەكی لە ئەنجامدانی ئەم كارە گەورەیە. بەو هیوایەی كە ئەم كۆمەڵەیە رۆڵێكی گرنگ ببینێت لە بەهێزكردنی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەردوو گەلی كوردستان و چین و ببێتەهۆی قووڵكردنەوەی هاوكاری لە بوارەكانی كەلتور و بازرگانیدا و ببێتە خەرمانێكی نوێ لە پەیوەندییە درێژخایەن و بەسوودەكانماندا.
راشیگەیاند: سەركەوتنی گەورە بۆ كۆمەڵەی شورای چین لە هەرێمی كوردستان دەخوازم و بە شانازییەوە هەر ئەركێك لە ئەستۆ دەگرم كە سوودی بۆ هەردوو گەلی چینی خۆشەویست و گەلی كورد هەبێت، شەرەفێكی گەورەیە بۆ من كە لەم بۆنە گرنگەدا بەشدارم كە رێورەسمی پێكهێنانی كۆمەڵەی شورای چین-ە لە هەرێمی كوردستان.
سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی باس لەوەش دەكات: بێگومان هەموومان زانیاریمان لەبارەی شورای مەزنی چین هەیە، بونیادنانی ئەو شورایە زیاتر لە دوو هەزار ساڵ لەمەوبەر دەستیپێكرد، واتە لە سەدەی حەوتەمی پێش زایین، و ئەمڕۆكەش وەك یەكێك لە سەیروسەمەرەكانی ئەندازیاری لە جیهاندا ناسراوە و وەك یەكێك لە شوێنەوارە كەلەپورییەكانی یونسكۆ تۆمار كراوە. شورای مەزن ڕەمزێكی نەمری خۆڕاگری، دەوڵەمەندیی كەلتوری و پەیوەندییە كە شارستانیەتی مەزنی چینی پاراست و ئاڵوگۆڕی بیرۆكە و كاڵاكانی لە ڕێگەی ئاوریشمەوە لەنیوان چین و وڵاتانی تردا ئاسان كرد. هەر بۆیە، زۆر گونجاوە كە ئەم پردە نوێیەی دۆستایەتی نێوان هەردوو گەلەكانمان ناوی ئەو شورایە هەڵبگرێت، لەو ماوەیەدا كە باڵیۆزی عێراق بووم لە چین، شەرەفی ئەوەم هەبوو كە كار و چالاكییە كاریگەرەكانی كۆمەڵەی شورای چین لە بێجین ببینم و بەشداری چالاكییەكانیان بكەم . من لە نزیكەوە بینیم كە چۆن ئەم كۆمەڵەیە وەك سەكۆیەكی زیندوو دۆستانی چینی كۆ دەكاتەوە بۆ ئەوەی ئەزموونەكانیان ئاڵوگۆڕ بكەن و تێگەیشتنی دوولایەنە بەرەو قوڵایی ببەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
12:34 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
09:25 AM - 2026-02-27
ئەمانەش ببینە
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
05:37 PM - 2026-02-27
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
02:55 PM - 2026-02-27
ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
12:08 PM - 2026-02-27
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 19 ملیار دینارە
08:34 AM - 2026-02-27
زۆرترین خوێنراو
-
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
عیراق 05:37 PM - 2026-02-27 -
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
جیهان 02:55 PM - 2026-02-27 -
رۆژی 25ی2، ریفراندۆمێکی دیکەی سەنگ و خۆشەویستیی سەرۆك مامجەلال
بیروڕا 02:17 PM - 2026-02-27 -
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
جیهان 01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
جیهان 12:34 PM - 2026-02-27 -
ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
کوردستان 12:08 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
کوردستان 10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
جیهان 09:25 AM - 2026-02-27




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

