مەکتەبی سیاسی: بە کاری پێکەوەیی و بەزوویی کۆنترۆڵی زیانەکانی لافاوەکە بکرێن
کوردستان 09:17 PM - 2025-12-09
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتيی نیشتمانیی كوردستان
ئەمڕۆ 9ی 12ی2025، باران و لافاو بەشێکی زۆری ناوچەکانی هەرێمی گرتەوە و
زیانی گیانی و مادی لێکەوتەوە، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش داوا
دەکات بە کاریپێکەوەیی و هەماهەنگی و تەگبیری
هاوبەشی حکومەتی هەرێم ، پارێزگا و ئیدارە
سەربەخۆکان و دەزگا ڕەسمییەکانی حکومەتی
فیدڕاڵی لە دابیکردنی ئامێر و کەرەستەکانی
پێویستن بگاتە حاڵەتی ئامادەباشی تەواو
و بە زوویی کۆنترۆڵی زیانەکان بکرێن.
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە: بەداخەوە کە ئەمرۆ لەم
شەپۆڵی بارانبارین و لافاوەی شارەکانی کوردستانی گرتۆتەوە زیانێکی زۆر بەر ماڵ و حاڵی هاووڵاتیان و چەندین
شوێنی گشتی کەوتووە ، بەتایبەتی لە شاری چەمچەماڵ
لە هەرێم و سنوری لەیلان لە کەرکوک گەیشتە گیان لە دەستدان و خنکان.
مەکتەبی سیاسی ئاماژەی
بەوەشکردووە: وێڕای ئاڕاستەکردنی
ماتەم و پەژارەی خۆمان بۆ کەسوکاری
کۆستکەوتوان ، دەستخۆشی لە تیمەکانی فریاگوزاری
و دەزگا پەیوەندیدارەکان دەکەین کە هیممەت بۆ چارەسەری لێکەوتەکانی لافاوەکە دەکەن، بە پەرۆشەوە داواکارین هەماهەنگی
و تەگبیری هاوبەشی حکومەتی هەرێم ، پارێزگا
و ئیدارە سەربەخۆکان و دەزگا ڕەسمییەکانی حکومەتی
فیدڕاڵی لە دابینکردنی ئامێر و کەرەستەکانی
پێویستن بگاتە حاڵەتی ئامادەباشی تەواو
و بە زوویی کۆنترۆڵی زیانەکان بکرێن، بەتایبەتی کە ئەم شەپۆڵە ماوەیەک بەردەوام
دەبێت و پێویستی بە کۆششی دەستەجەمعی و فریاگوزاری
دەستبەجێ هەیە.
لە کۆتایشدا مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان رایگەیاندووە:نزا دەکەین هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و
پارێزگای کەرکوک و تێکرای وڵاتەکەمان پارێزراو و سەلامەت بن
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
10:18 PM - 2026-03-11 -
قوباد تاڵەبانی: چالاكییە كلتووری و رۆشنبیرییەكان زیاتر دەبوژێنینەوە
02:25 PM - 2026-03-12 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: گرنگە هەرێم و عیراق فاکتەری ئاشتی بن
11:58 AM - 2026-03-12 -
هاوكاری هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگەدا دابەش دەكرێت
11:49 AM - 2026-03-12
ئەمانەش ببینە
دوای سێ دەیە پێشەنگایەتی و خۆگونجاندن لەگەڵ سەردەمدا
01:51 PM - 2026-03-12
كێشەی ئەی تی ئێم-ەكانی هەژماری من بەردەوامە
12:22 PM - 2026-03-12
لهگهروی هورمزهوه 20 ملیۆن بهرمیل نهوتی رۆژانه بۆ جیهان كهمدهكات
11:42 AM - 2026-03-12
بانکی ناوەندی جیاوازیی نرخی دۆلاری کۆن و نوێ قەدەغە دەکات
10:43 AM - 2026-03-12
زۆرترین خوێنراو
-
شەوی رابردوو 17 هێرشی درۆنی کراوەتە سەر هەولێر
کوردستان 10:17 AM - 2026-03-12 -
بەردەڕەش و ئاکرێ بوونە دەروازەی راپەڕینی بادینان
کوردستان 09:48 AM - 2026-03-12 -
نرخی نەوت گەیشتەوە 100 دۆلار
جیهان 09:06 AM - 2026-03-12 -
سەرۆک بافڵ: ساڵح موسلیم فاکتەرێکی بەهێزی یەکدەنگیمان بوو
کوردستان 10:48 PM - 2026-03-11 -
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
کوردستان 10:18 PM - 2026-03-11 -
ساڵح موسلیم، خەباتکارێکی کەم وێنە
کوردستان 10:00 PM - 2026-03-11 -
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران بە تەواوەتی بوو بە خاوەنی گەروی هورمز
جیهان 08:21 PM - 2026-03-11 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: پاراستنی قەوارەی هەرێم ئەرکی لەپێشینەمانە
کوردستان 07:36 PM - 2026-03-11





.jpg)

دابەزێنە

