دوای ساڵێك له رووخانی ئه‌سه‌د چی له‌سووریا گۆڕ‌درا ؟
کوردستان 10:47 AM - 2025-12-08
رۆیتەرز
سووریا
رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له 8ی12ی2024 به‌هۆی هێرشی گروپه چه‌كداره‌كانی سوریا كۆتایی پێهات و به‌مه‌ش كۆتایی به‌حوكمی پێنج ده‌یه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د و حزبی به‌عس هات، ئه‌و وڵاته‌ش گۆڕ‌انكاری به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی، به‌ڵام گۆڕ‌انكارییه‌كان ئه‌و وڵاتی به‌ره‌و كه‌ناری ئارامی نه‌بردوو پێكهاته‌كانیشی توشی پێكدادان كرد و یه‌كتر قبوڵنه‌كرد بووه‌ته سیمایه‌كی دیاری كۆمه‌ڵگه‌ی سوری.
رژێمی به‌عس رووخا و ئه‌سه‌دیش به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات رایكرد رۆژی 8ی12ی 2024، ده‌سته‌ی ته‌حریر شام و هێزه‌كانی دیكه‌ی دژ به حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د، چوونه ناو دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا و كه‌وتنی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دیان ڕ‌اگه‌یاند، هاوكات ده‌رگاكانی زیندانی سه‌یدنایا شكێنرا و سه‌دان زیندانی ئازادكران، له دیمه‌شق و شاره‌كانی دیكه په‌یكه‌ری بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د روخێنران، كه هێمانی كۆتایی هاتنی رژێمه‌كه بوو.
رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د له ماوه‌ی 12 رۆژدا كۆتایی هات، كه هیچ كه‌س و ته‌نانه‌ت وڵاتانی جیهانیش پێشبینیان نه‌ده‌كرد، سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی گروپه چه‌كداره‌كانی سوریا ده‌گه‌ڕ‌ێته‌وه بۆ هێرشێكی مووشه‌كی سوپای سوریا له رۆژی 26ی11ی2024 كه شاری ئه‌ریحای له گونده‌واره‌كانی ئیدلیب به‌ئامانج گرت كه له ژێر كۆنترۆڵی گرووپه چه‌كداره‌كاندا بوو، هێرشه‌كه بووه هۆی كوژران و برینداربوونی 16 كه‌س، رۆژی دواتریش گروپه چه‌كداره‌كان له وه‌ڵامدا ئۆپراسیۆنی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی دوژمنكاریان راگه‌یاند و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانیان 20 گوند و شارۆچكه‌ی گونده‌واره‌كانی حه‌له‌ب و ئیدلب كۆنترۆڵ بكه‌ن و له‌رۆژی 28ی مانگدا توانیان ته‌واوی شاری حه‌له‌ب بگرن و له‌پێشڕ‌ه‌وییه‌كانیان به‌رده‌وام بن و له 30ی مانگدا گه‌یشتنه شاری حه‌ما و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر كه‌ره‌سته سه‌ربازییه‌كانی سوپای سوریادا گرت و له 5ی 12دا كۆنترۆڵكردنی شاره‌كه‌یان راگه‌یاند و دواتریش شاری حومسیان كۆنترۆڵكرد، كه كه‌وتنی دیمه‌شقی بۆ ئاسانكردن، هاوكات له رۆژی 5ی12ی2024دا هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هێرشیان كرده سه‌ر پێگه‌كانی حكومه‌تی سوریا له نزیك شاری ره‌قه و حكومه‌تیش ناچار به پاشه‌كشه كرا‌و رۆژی 6ی12 به‌بێ هۆكارێكی دیاریكراو هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا له سوه‌یدا كشانه‌وه‌و له 7ی مانگیشدا هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا توشی داڕ‌مانێكی خێرابوون له‌شاری قونه‌یته‌ره كه‌ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلان و چه‌كداره‌كانیش به‌ره‌و دیمه‌شق پێشڕ‌ه‌وییان كرد‌و پایته‌ختیان گه‌مارۆ دا‌و رۆژی 8ی12ی2024 پایته‌خت كۆنترۆڵكرا و به‌شار ئه‌سه‌د وڵاتی به‌ره‌و رووسیا جێهێشت.
قۆناغێكی نوێ له سوریا ده‌ستیپێكرد
له سه‌ره‌تای ساڵی 2025دا ئیداره‌ی نوێی سوریا، ئه‌حمه‌د شه‌رع-یان وه‌ك سه‌رۆكی راگوزه‌ری سوریا هه‌ڵبژارد و ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆككۆماریان پێدا، كه ئه‌ویش دواتر حكومه‌تی كاتی سوریای پێكهێنا، به‌ڵام حكومه‌ته‌كه گوزارشتی له پێكهاته جیاوازه‌كانی سوریا نه‌ده‌كرد و هاوكات له 13ی3ی2025 ده‌ستووری نوێی سوریا ئیمزا كرد، كه ناڕ‌ه‌زایه‌تی زۆری لێكه‌وته‌وه، رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ ناسراو به هیومان رایتس وۆچ رایگه‌یاند: ده‌ستووره نوێیه‌كه سه‌ربه‌خۆی دادگاكان به‌ئامانج ده‌گرێت و سه‌رۆكی وڵاتیش ده‌سه‌ڵاتی زۆری پێدراوه.
سزا سه‌پێندراوه‌كانی سوریا هه‌ڵگیران
ئه‌مریكا به‌شێك له سزا سه‌پێندراوه‌كانی ناسراو به قه‌یسه‌ری بۆ ماوه‌ی 180 رۆژ هه‌ڵگرت و هه‌ڵگرتنی به‌شه‌كه‌ی دیكه‌شی مه‌رجدار كرد، كه له ساڵی 2017وه به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ی سه‌پاندبوو.
هاوكات به‌ریتانیاش له مانگی نیسانی هه‌مان ساڵدا سزاكانی هه‌ڵگرت و یه‌كێتی ئه‌ورپاش له مانگی ئایاردا سزا ئابورییه‌كانی سه‌ر سوریای هه‌ڵگرت و هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا ئه‌مریكا و به‌ریتانیا داوایان له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كرد سزاكانی سه‌ر سوریا هه‌ڵبگرێت و سزای سه‌ر ئه‌حمه‌د شه‌رعیشیان هه‌ڵگرت كه واشنتن پاداشتی 10 ملیار دۆلاری راگه‌یاندبوو بۆ هه‌ركه‌سێك كه زانیاری له‌سه‌ری بدات و ببێته هۆی ده‌ستگیركردنی یان كوشتنی.
ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی وڵاتانی جیهان بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع پۆشاكی سه‌ربازی فڕ‌ێبدات و به پۆشاكی ره‌سمییه‌وه ده‌ربكه‌وێت، كه دواتر توانی له سعودیه بۆ یه‌كه‌مجار چاوی به دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بكه‌وێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی شه‌رع ده‌ستی به سه‌ردانیكردنی وڵاتانی عه‌ره‌بی و جیهانی كرد و په‌یوه‌ندییه‌كانی فراوان كرد.
سوریا نه‌بووه وڵاتێكی سه‌قامگیر
هه‌نگاوه‌كانی شه‌رع بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نه‌بووه هۆی سه‌قامگیر بوونی وڵاته‌كه‌ی، هه‌ر زوو ئیسرائیل بنكه ئاسمانییه‌كانی و پێگه‌كانی به ئامانج گرت و ته‌واوی توانا ئاسمانییه‌كانی له‌ناوبرد، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له باشوری سوریا ده‌ستی به‌جوڵه كرد و چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه‌ی له به‌رزاییه‌كانی جۆڵان كۆنترۆڵكرد.
له‌ناوخۆش پێكدادانی ناوخۆیی له‌نێوان پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌ستیپێكرد و له ئازاری 2025 رۆژئاوای سوریا كه به كه‌ناره ئاوییه‌كان ناسراوه و زۆرینه‌ی پێكهاته‌ی ئاینی عه‌لاوییه شه‌ڕ‌و پێكدادان روویدا و به‌هۆیه‌وه زیاتر له100 كه‌س كوژران، دواتریش له پارێزگای سوه‌یدا شه‌ڕ‌و پێكدادان رویدا كه زۆرینه‌یان له پێكهاته‌ی دروزن.
له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی حكومه‌ته‌كه‌ی شه‌رعدا به‌پێی روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ 388 تاوان ئه‌نجامدراوه، كه بووه‌ته هۆی كوژرانی 449 كه‌س، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی665 كه‌س به‌هۆی پاشماوه‌كانی جه‌نگه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و بێسه‌رو شوێن بوونیش له زیادبووندایه.
شه‌رع له‌گه‌ڵ كورد دا هه‌نگاوی جدی نه‌ناوه
هه‌رچی په‌یوه‌ست به مامه‌ڵه‌ی شه‌رعیشه له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردییه‌كان، حكومه‌ته‌كه‌ی شه‌رع هه‌نگاوێكی جدی بۆ پێدانی مافی كورد نه‌ناوه، چونكه له‌پێكهێنانی حكومه‌تی كاتی و راگه‌یاندنی ده‌ستووردا باس له نوێنه‌رایه‌تی و مافی كورد نه‌كرا، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی یاسادانانی سوریا- په‌رله‌مان- ناوچه‌كانی رۆژئاوا ئه‌نجامنه‌درا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سوریایه‌كی نا ناوه‌ندی ره‌تده‌كه‌نه‌وه، ته‌نها رێكه‌وتننامه‌ی 10ی ئازاریان له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدی ئیمزا كردووه، كه بووه هۆی وه‌ستانی جه‌نگ، كه ئه‌ویش ته‌واوی به‌نده‌كانی جێبه‌جێنه‌كراوه.
رێکەوتننامەی 10ی ئازار بە ئامانجی یەکخستنی ئیدارەی خۆجێیی رۆژئاوای سوریا لەگەڵ حکومەتی دیمەشق و تێکەڵکردنی هێزەکانی سوریای دیموکراتە لەگەڵ سوپای نوێی ئەو وڵاتە، بەڵام بەهۆی ناکۆکی لەسەر شێوازی حوکمڕانی و چۆنییەتی تێکەڵکردنی هێزەکان، هێشتا بەندەکانی جێبەجێ نەکراوە، هێزەکانی سوریای دیموکرات رەتیدەکەنەوە وەک تاک بچنە ناو سوپا، بەڵکو دەیانەوێت بە کۆمەڵ و تایبەتمەندییان پێبدرێت، ئەمە جگە لەوەی سوریای ناوەندی رەتدەکەنەوە، بەڵام ئیدارەی سوریا تاوەکو ئێستا ئامادە نییە ئەو مافانە جێبەجێبکات و لەوەش زیاتر هەژمونی وڵاتانی دەرەوەیان بەسەرەوەیە کە رێککەوتنی لەگەڵ کورد قورس کردووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەردانەکانی قوباد تاڵەبانى بۆ بەغداد لە مووچەوە بۆ حکومەتێکی بەهێز
11:08 AM - 2025-12-08 -
جینۆسایدی کورد و ئێزدییەکان لە ئەرمینیا باسی لێوەدەکرێت
03:16 PM - 2025-12-08 -
قوباد تاڵەبانی: ئەركی حكومەتی داهاتووی عیراقە بودجەو موچەی هەرێم دابینبكات
10:34 PM - 2025-12-07 -
سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەكرێن
09:46 PM - 2025-12-07
ئەمانەش ببینە
یه‌ك مووچه مسۆگه‌ره و چاره‌نوسی دوانیش نادیاره
02:19 PM - 2025-12-08
قوباد تاڵەبانی: پێویستە کۆدەنگی لەنێوان لایەنەکان دروستبکرێت
01:02 PM - 2025-12-08
دوای ساڵێك له رووخانی ئه‌سه‌د چی له‌سووریا گۆڕ‌درا ؟
10:47 AM - 2025-12-08
153هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:09 AM - 2025-12-08
زۆرترین خوێنراو
-
153هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:09 AM - 2025-12-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەگەڵ حكومەتێكی بەهێزو كارا دایە
کوردستان 11:31 PM - 2025-12-07 -
قوباد تاڵەبانی: ئەركی حكومەتی داهاتووی عیراقە بودجەو موچەی هەرێم دابینبكات
کوردستان 10:34 PM - 2025-12-07 -
سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەكرێن
کوردستان 09:46 PM - 2025-12-07 -
قوباد تاڵەبانی: بودجە مافی خەڵكەو نابێت بخرێتە چوارچێوەی ململانێ سیاسییەكانەوە
کوردستان 08:23 PM - 2025-12-07 -
قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغداد دەکات
کوردستان 05:04 PM - 2025-12-07 -
وەرگرتنی خوێندکاران لە نێوان زانکۆکانی ناوەند و هەرێم رادەگەیەنرێت
کوردستان 04:42 PM - 2025-12-07 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا عەبدول جەبار زراری
پرسەنامە 04:12 PM - 2025-12-07






دابەزێنە

