riklam

سەرۆکایەتی کۆمار: پەسندکردنی بڕیاری ناساندنی دوو گروپ وەک تیرۆرست رەتدەکەینەوە

عیراق 04:56 PM - 2025-12-05
لۆگۆى سەرۆکایەتى کۆمار راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار

لۆگۆى سەرۆکایەتى کۆمار

عیراق

سەرۆکایەتیی کۆمار لەبەیاننامەیەکدا رایدەگەیەنێت: ئاگاداربوون یان پەسەندکردنی بڕیاری ناساندنی گرووپی "ئەنساروڵڵا" و "حیزبوڵڵا"ی لوبنانی وەک گرووپی تیرۆرستی و سڕکردنی سەروەت و سامانەکانیان ڕەتدەکاتەوە.

دەقی بەیاننامەکە:

سەرۆکایەتیی کۆمار ئاگاداربوون یان پەسەندکردنی بڕیاری ناساندنی گرووپی "ئەنساروڵڵا" و "حیزبوڵڵا"ی لوبنانی وەک گرووپی تیرۆریستی و سڕکردنی سەروەت و سامانەکانیان ڕەتدەکاتەوە، چونکە بڕیاری لەم شێوەیە ڕەوانەی سەرۆکایەتیی کۆمار ناکرێت.

تەنها ئەو یاسایانەی کە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر داون لەگەڵ مەرسوومە کۆمارییەکان، بەمەبەستی وردبینی و پەسەندکردن و بڵاوکردنەوە ڕەوانەی سەرۆکایەتی دەکرێن، بەڵام بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران و بڕیارەکانی لیژنەی سڕکردنی پارەی تیرۆریستان و بڕیارەکانی لیژنەی سپیکردنەوەی پارە و ئەو ڕێنماییانەی لە هەر لایەنێکەوە دەردەچن، بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار نانێردرێن.

جێگای ئاماژەیە، سەرۆکایەتیی کۆمار ئاگاداری بڕیاری ناساندنی "ئەنساروڵڵا" و "حیزبوڵڵا" وەک گرووپی تیرۆریستی و سڕکردنی پارەکانیان نەبووە و نەیبینیوە، تەنها لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە نەبێت، بۆیە بە پێویست زانرا ڕوونبکرێتەوە.

سەرۆکایەتیی کۆمار
5ی کانوونی یەکەمی2025

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket