riklam

کۆلێجی یاسای زانکۆی سلێمانی بەشداریی پرۆژەی سەربەخۆیی زانکۆکانی هەرێم دەکات

کوردستان 08:01 PM - 2025-12-03
داڕشتنی نەخشەڕێگەیەک بۆ سەربەخۆیی زانکۆکان و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا لە کوردستان راگەیاندنی کۆلێجی یاسای زانکۆی سلێمانی

داڕشتنی نەخشەڕێگەیەک بۆ سەربەخۆیی زانکۆکان و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا لە کوردستان

زانکۆی سلێمانی

چەند مامۆستایەکی کۆلێجی یاسا بەشدارییان کرد لە داڕشتنی نەخشەڕێگەیەک بۆ سەربەخۆیی زانکۆکان و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا لە کوردستان.

لەڕاگەیەنراوێکدا کۆلێجی یاسای زانکۆی سلێمانی رایگەیاند: لەسەر پێشنیاری زانکۆی سلێمانی پرۆژەی سەربەخۆیی زانکۆکان پێشکەشی وەزارەتی خوێندنی باڵا کرا، کەڕاگری کۆلێجی یاسا پرۆفیسۆر ( د. دانا عبدالکریم سعید) و یاریدەدەری راگر پرۆفیسۆر ( د. مصطفی رسول حسین) وەك ئەندام بەشداربوون لە لیژنەی ئامادەکردنی پرۆژەکە لەسەر ئاستی زانکۆی سلێمانی و هەروەها پرۆفیسۆر ( د. سۆزان عثمان قادر ) وەکو ئەندامی لیژنەیەک لەسەر ئاستی وەزارەت بەپشتگیری و روونکردنەوەی گرنگی سەربەخۆیی کارگێڕی و دارایی و بە یاساییکردنی سەربەخۆیی زانکۆکان بەشدار بوو.

ئەمەش لەکاتێکدایە، یەکەمین گفتوگۆی تایبەت بە پرسی سەربەخۆیی زانکۆکانی کوردستان رۆژی سێشەممە 3ی12ی2025، بە ئامادەبوونى مامۆستایانى زانکۆ و ئەکادیمیستان و پسپۆرانى بوارەکە لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕێوەچوو.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket