ئەمریكا گەورەترین كونسوڵخانەی خۆی لە هەرێم كردەوە
کوردستان 04:37 PM - 2025-12-03
PUKMEDIA
ئەمریكا گەورەترین كونسوڵخانەی خۆی لە هەرێم كردەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ 3ی 12ی 2025، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی حكومەتی هەرێم و مایكڵ ریگاس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و ژمارەیەكی زۆر لە لێپرسراوانی حكومی و حزبی، ئەمریكا باڵەخانەی نوێی كونسوڵخانەی وڵاتەكەی لە هەولێری پایتەختی هەرێم كردەوە كە گەورەترین كونسوڵخانەی ئەو وڵاتەیە لە جیهاندا.
لەبارەی كردنەوەی كونسوڵخانەكەشەوە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم، لەكۆبوونەوەی لەگەڵ مایكڵ ریگاس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، وێڕای پیرۆزبایی كردنەوەی گەورەترین كونسوڵخانەی ئەمریكا، رایگەیاند، كردنەوەی ئەم كونسوڵخانەیە لە هەرێمی كوردستان، رووداوێكی گرنگە و ئاماژەیە بۆ بەهێزی و گرنگیی پەیوەندیی نێوان ئەمریكا و هەرێم.
هاوكات، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر كاری زیاتر بۆ بەهێزتركردنی پەیوەندییەكانی ئەمریكا و هەرێمی كوردستان، لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: دەرگای هەموو شار و ناوچەكانی كوردستان كراوەیە بەڕووی ئەمریكادا بۆ بەهێزتركردنی پەیوەندییەكان لە هەموو بوارەكاندا و بە تایبەتیش لە بوارەكانی ئەمنی و ئابووری و بازرگانی و كلتووریدا.
مایكڵ ریگاس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، لە مەڕاسیمی كردنەوەی باڵەخانەی نوێی كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەرێم رایگەیاند: خۆشحاڵم ئەمڕۆ بەشدارم لەم مەڕاسیمەدا كە ئاماژەیە بۆ بەهای پەیوەندییەكانی ئەمریكا و هەرێمی كوردستان و جەختكردنەوە لە خۆشگوزەرانی عیراق، چونكە ئەمریكا بەردەوامە لەكار كردن بۆ خۆشگوزەرانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عیراق-یش رۆڵی گرنگی تێدا دەگێڕێت.
راشیگەیاند: ئەمریكا پابەندە بەكاركردن لەگەڵ هاوبەشەكانی لە عیراق، بۆ ئەوەی بەرژەوەندییەكانی هەردوولا بەرەو پێشەوە بەرین و سەروەری وڵات بپارێزین، هاوكات تیرۆر تێكبشكێنین و پەوەندییە ئابورییەكانمان بەهێزتر بكەین.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا راشیگەیاند: سوپاسی خەڵكی هەرێمی كوردستان دەكەین و شانازی بە هاوبەشی نێوانمانەوە دەكەین، چونكە هەبوونی كوردستانێكی بەهێز رۆڵی كاریگەر دەگێڕێت لەپەوەندی نێوان ئەمریكا و عیراق، لەكاتێكدا هەرێم ناوچەیەكی گرنگ و دەروازەیە بۆ هاتنمان بۆ عیراق، بۆیە دەمانەوێت سوود لە دەرفەتەكان وەربگرین بۆ بەرەوپێشچوونی ئابوری ناوچەكە.
باڵەخانەی نوێی كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەرێم، كە گەورەترین كونسوڵخانەی ئەو وڵاتەیە لەجیهاندا، رۆژی 6ی 7ی 2018 بەردی بناغەكەی لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكوەزیرانی ئەوکاتی هەرێم و دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئەوكاتەی ئەمریكا لە عیراق دانرا و تیچووەكەی 796.1 ملیۆن دۆلار بووە و بڕیارە كارمەندی حەوت وەزارەت و ئاژانسی ئەمریكا كاری تێدا بكەن.
پەیوەست بە نوێنەرایەتی وڵاتانیش لە هەرێمی کوردستان،بەپێی ماڵپەڕی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، 40 وڵاتی جیهان لە ئەوروپا و ئەمریكا و ئاسیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا كونسوڵخانە و نوسینگەی نوێنەرایەتییان هەیە، بەشێوەیەك لەو ژمارەیە 32 كونسوڵخانەیە و هەشتیشی نوسینگەیە، هەروەها 38 دەوڵەتیان ئەندامی نەتەوەیەكگرتووەكانن، هاوكات كۆماری ئیسلامی ئێران تاكە وڵاتە كە دوو كونسوڵخانەی لە هەرێمی كوردستان هەیە و لە ساڵی 2007وە كونسوڵخانەی لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی كردووەتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

