راگواستنی دانیشتوانی گوندی لاجان ناڕه‌زایی لێده‌كه‌وێته‌وه
کوردستان 08:35 PM - 2025-12-01
PUKMEDIA
راگواستنی دانیشتوانی گوندی لاجان
له‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه دووشه‌ممه 1-12-2025 راگواستنی دانیشتووانی گوندی لاجان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پارتییه‌وه ده‌ستیپێكردوو ژن و منداڵ و پیاوی گونده‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پارتییه‌وه ده‌ربه‌ده‌ر كران و ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشت و به سه‌دان دانیشتووی گونده‌كه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ماونه‌ته‌وه و هه‌وڵی چوونه ده‌ره‌وه له گونده‌كه داوەو تا ئەم کاتەی شەیوش ژمارەیەکی زۆریان لەسەر شەقامەکان ماونەتەوە.
هەرکییەکان: داوا لە عیراق و نەتەوە یەکگرتوەکان دەکەین بێنە سەرخەت
هەرکییەکان رایدەگەیەنن کە بە بارودۆخێکی سەختدا تێدەپەڕن و داواش لە حکومەتی عیراق و نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوەکانی پاراستنی مافی مرۆڤ دەکەن بەدەنگیانەوە بچن.
هەرکی جەوهەر کوڕی سەرۆک عەشیرەتی هەرکی لە راگەیەندراوێکدا کەبەناوی هەرکییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، دەڵێت: ئێمە وەک نەوەی هەرکییەکان بەبارودۆخێکی سەختدا تێدەپەڕین و ناچاردەکرێین زێدی باب و باپیرانمان جێبهێڵین، ئەوەش دژی یاسا و قانونی عیراقییە.
وتیشی: ئێمە تەنها داوای مافەکانی خۆمان و پاراستنمان دەکەین، داواش لە حکومەتی عیراقی دەکەین بە زووی بێنە دەنگ و شەفافانە لێکۆڵینەوە بکرێت، داواش لە نەتەوە یەکگرتوەکان و رێکخراوەکانی پاراستنی مافی مرۆڤ دەکەین نوێنەری خۆیان بنێرن بۆ چاودێریکردنی دۆخەکەو دوبارە نەبونەوەی راگواستنی هەرکییەکان، باوەڕیشمان بە یاسا هەیە کەمافەکانمان دەپارێزێت.
گه‌نجێكی لاجان: ناچاریان كردین گونده‌كه‌مان چۆڵ بكه‌ین
گه‌نجێكی دانیشتووی گوندی لاجان بۆ PUKMEDIA وتی: به‌هۆی ئه‌و هێزه زۆره‌ی پارتی كه له‌ده‌وری گونده‌كه‌مان دایاننا‌وه، ناچارین گونده‌كه‌مان چۆڵ بكه‌ین، چونكه سێ شه‌وه خه‌و نه‌چووه‌ته چاوی خۆمان و منداڵمان و بۆ كۆتایی هاتن به‌و عه‌سكه‌ریاته ناچارین گونده‌كه‌مان چۆڵ بكه‌ین.
وتیشی: ده‌مانه‌وێت بچینه په‌رله‌مان و داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئازادی بۆ گونده‌كه‌مان بكه‌ین و گه‌نجه‌كانمان كه له‌زیندان ئازاد بكرێن و ئه‌و كۆمپانیایه كه ناوی لانازه چه‌ندین ساڵه ژینگه‌ی گونده‌كه‌مانی تێكداوه، بیگوێزنه‌وه بۆ شوێنێکی دیكه، چونكه سووده‌كه‌ی بۆ كوڕه مه‌سئولی پارتییه‌و ژه‌هرو زیانه‌كه‌شی بۆ ئێمه‌یه.
رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ لاجان هاتنه ده‌نگ
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌دا رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان داوا ده‌كه‌ن به زووترین كات راگواستنی خه‌ڵكی سیڤیلی گوندی لاجان له‌لایه‌ن هێزه لۆكاڵیه‌كانی پارتییه‌وه بوه‌ستێنرێت و كۆتایی به ده‌ربه‌ده‌ركردنی خه‌ڵكی سڤیل بهێنرێت.
له‌دوو شه‌وی رابردوودا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه ته‌واوی گونده‌كه گه‌مارۆ درابوو، بۆیه چاوه‌ڕوانی كاره‌ساتی مرۆیی لێده‌كراو ئه‌مڕۆ به‌بڕیارێكی سه‌ربازی گونده‌كه به‌خه‌ڵكی دانیشتوانی لاجان چۆڵكرا.
پارتی هێزێكی زۆری له‌سنووره‌كه كۆكردوه‌ته‌وه
پارتی هێزێكی زۆری له‌سنووری گونده كۆكردوه‌ته‌وه‌و مه‌ترسی ناڕه‌زاییان هه‌یه‌و چه‌ندین باجه‌ر و هامه‌ری گوللـه نه‌بڕ له‌ده‌ووری گونده‌كه جێگیركراون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ندین ئۆتۆمبێلی دیكه‌ی سه‌ربازی له‌و ناوه بڵاوه‌یان پێكراوه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا چه‌ندین گه‌نج و پیاو گوندی لاجان كه له عه‌شیره‌تی هه‌ركی-ین له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و بێسه‌روشوێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند گه‌نجێكی گونده‌كه به برینداریی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
هه‌ركییه‌كان ده‌ڵێن قبوڵی ناكه‌ین
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و زۆره ملێ راگوستنه‌دا هه‌ركییه‌كان له‌سه‌ر ئاواره‌كردنی خه‌ڵكی گوندی لاجان هاتنه ده‌نگ و رێگای سه‌ره‌كی پردی باستام بۆ موسڵیان داخست، هه‌وكات خۆپیشاندان له قه‌زای خه‌بات بۆ پشتگیری له دانیشتووانی لاجان ده‌ستیپێكردو رێگاكان داخران و هاتوچۆ په‌كی كه‌وت له‌و سنووره و گرژی و ئاڵۆزی دروست بوو، هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد و بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA بریندارێکی لێکەوتەوە.
تا دێت ناڕه‌زاییه‌كان دژی به‌زۆر چۆڵكردنی گوندی لاجان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پارتییه‌وه زیاتر ده‌بن و رێكخراوه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان داوای راگرتنی ئه‌و راگواستنه ده‌كه‌ن و هۆشیاریی ده‌ده‌ن كه روودانی كاره‌ساتی مرۆیی له‌و سنووره.
چی روویدا ؟
رۆژی 29-11-2025 له گوندی لاجانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر خۆپیشاندان ئه‌نجامدراو به‌وهۆیه‌شه‌وه زیاتر له 10 كه‌س برینداربوون و یه‌ك كه‌سیش كوژرا.
خۆپیشاندانه‌كه‌ی گوندی لاجان كه‌له‌به‌رده‌م كۆمپانیای لاناز له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه ئه‌نجامدراو هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر به چه‌ك رووبه‌ڕ‌ویان بوونه‌وه و به‌وهۆیه‌شه‌وه گه‌نجێك كوژراو زیاتر له 10 كه‌سیش برینداربوون، هاوكات ژماره‌یه‌ك گه‌نج له‌لایه‌ن له‌شكری گوڵانی پارتییه‌وه ده‌ستگیركران.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لەسلێمانی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە
03:09 PM - 2026-02-07 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
01:19 PM - 2026-02-07 -
ئەمریکا تۆمەتبارێکی دیکەی هێرشەکەی بەنغازی دەستگیر کرد
11:40 AM - 2026-02-07 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
10:25 AM - 2026-02-07
ئەمانەش ببینە
هەسەدە پێشنیازێك بۆ وەزارەتی بەرگریی سووریا دەكات
07:53 PM - 2026-02-07
ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ بەلیژنە هەمیشەییەكان دەدات
07:01 PM - 2026-02-07
رێگە قاچاخەکان لەکەرکوک دادەخرێن
05:21 PM - 2026-02-07
لەڕێی قوباد تاڵەبانییەوە وەبەرهێنەرانی سعودییە روو لەسلێمانی دەکەن
03:37 PM - 2026-02-07
زۆرترین خوێنراو
-
پارێزگاره كورده‌كه‌ی حه‌سه‌كه: بێ جیاوازی خزمه‌تی هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌كه‌ین
کوردستان 02:36 PM - 2026-02-07 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
کوردستان 01:19 PM - 2026-02-07 -
کوردێک دەبێتە ناوبژیوانى یاری کۆتایی کاسی ئاسیا
کوردستان 12:27 PM - 2026-02-07 -
ئەمریکا تۆمەتبارێکی دیکەی هێرشەکەی بەنغازی دەستگیر کرد
جیهان 11:40 AM - 2026-02-07 -
له ساڵوه‌گه‌ڕی نه‌مریی نه‌جمه‌ددین بیوككایادا
بیروڕا 11:03 AM - 2026-02-07 -
ئەم هەفتەیە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت
کوردستان 10:33 AM - 2026-02-07 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
کوردستان 10:25 AM - 2026-02-07 -
دوو منداڵ لە ڕانیە بەهۆی دووکەڵەوە خنکان
کوردستان 10:14 AM - 2026-02-07







دابەزێنە

