25ی نۆڤەمبەر...رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان
کوردستان 09:05 AM - 2025-11-25
PUKMEDIA
بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان
رۆژی 25ـی نۆڤەمبەری هەموو ساڵێک بە رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دیاریکراوە، لە ساڵی 1980 و تا ئێستاش لەو رۆژەدا یادەکە لە سەرتاسەری جیهان دەکرێتەوە.
رۆژی 25ی نۆڤەمبەری هەموو ساڵێك بەڕۆژی توندوتیژی دژی ژنان ناسێنراوە و هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی، لە دۆمینیكان لەساڵی 1937 نزیكەی 15 تا 25 هەزار كەس بەبیانووی ئەوەی پێستیان رەشە لەژێر دەسەڵاتی دیكتاتۆریانەی جەنەراڵ رافائیل تروجیللۆدا دەكوژرێن، لە هەمان كاتدا دەرگا بە رووی سپی پێستەكانی جولەكە راكردووەكاندا دەكرێتەوە و لەو سەرو بەندەشدا و لە 25ی نۆڤەمبەردا بەشێوەیەكی نامرۆڤانە و دوور لەهەموو بەهایەكی ئەخلاقی و مرۆڤایەتی، سێ خوشك بە ناوەكانی (مینیرفا ،پاتریا ،ماریا ) دەڕفێنرێن و دواتر دەستدرێژی سێكسی دەكرێتە سەریان و دەكوژرێن.
هۆكاری ئەشكەنجەدان و كوژرانی ئەو سێ خوشكەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە هەر لە زووەوە هەستیان بە توندوتیژییەكانی كۆمەڵگە كردووە دژ بەژنان و دوایی ئەوەی یەكێك لەخوشكەكان بە هەڵگری بیرۆكەی چەپەكان دەناسرێت لە خوێندنگەكەیاندا، ئیتر لەو كاتەوە هەرسێ خوشكەكە چەندین جار دەستگیر دەكرێن و ئازاد دەكرێنەوە، تا لەساڵی 1959 دا لەگەڵ هاوسەرەكانیان و ژمارەیەك لە هاوەڵەكانیان دژ بە رژێمی رافائیل بزووتنەوەی چواردەی شەش رادەگەیەنن، دواتر لەلایەن رژێمی ئەوكاتەی دۆمینیكانەوە هاوسەرەكانیان دەستگیردەكرێن و پاش ئەوەی بەمەبەستی بینینیەوەیان هەرسێ خوشك سەردانی زیندانییەكان دەكەن، لە كاتی گەڕانەوەیاندا بە شێوەیەكی نهێنی دەستگیر دەكرێن و ئازارو ئەشكەنجە دەدرێن و لەگەڵ شوفێرەكەیاندا دەكوژرێن، دواتر ئوتومبیلەكەشیان لە شاخێكی بەرزی ناوچەكە فڕێ دەدەنە خوارەوە كە گوایە بە كارەساتی ئوتۆمبێل گیانیان لەدەستداوە، بەڵام خەڵكی دۆمینیكان بەم پیلانە دەزانن و بێزاری خۆیان لە دەسەڵات دەردەبڕن، پاش شەش مانگ دواتر دیكتاتۆر رافائیل لەبۆسەیەكدا دەكوژرێت.
دواتر لە ساڵی 1980 گروپێك لە فیمینیستەكانی ئەمریكای لاتین لە كۆلۆمبیا كۆدەبنەوە رایدەگەیەنن كە 25 نۆڤەمبەر دەكەن بە رۆژی بەگژدا چوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان.
دوای ئەم كارەساتە هەموو رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و هەموو ئەوكەس و لایەنانەی كە بڕوایان بە ئازادی ژن و مافەكانی مرڤ هەبوو كەوتنە خۆ بۆ وشیاركردنەوەی ژنان و ناساندنی مافەكانیان، رەخنەگرتن لەهەموو ئەو كارە نەشیاوانەی كە بە ژنان دەكرا لە جیهاندا .
له 17 دیسەمبەری ساڵی 1999 كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە كۆبوونەوەی هەشتاو سێیەمیدا، بڕیاریدا بە لەخۆگرتنی پرۆژەی (25 ی نۆڤەمبەر وەك رۆژی جیهانی بنبڕكردنی توندوتیژی دژی ژنان) ئەمڕۆژەش بۆ زیندوو راگرتنی یادی خوشكانی (میرابال) كە رۆژی تیرۆركردنی ئەو خوشكانە بوو زۆر دڵڕەقانە لە كۆماری دۆمنیكان و لە سەردەمی دەسەڵاتی دیكتاتۆریانەی (رافائیل تروخیۆ).
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

