هەڵەبجە... ئاوڕێک لەڕابردووی قەزایەک و دیدگایەک بۆ داهاتووی پارێزگایەک
کوردستان 10:36 AM - 2025-11-24
PUKMEDIA
پارێزگای هەڵەبجە
لەرۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و 156 ساڵ بەر لەئێستا پارێزگای هەڵەبجەی پایتەختی ئاشتی بوو بە قەزا و نزیکەی 8 مانگیشە لەلایەن پەرلەمانی عیراقەوە وەک چوارهەمین پارێزگای کوردستان و 19هەمین پارێزگای عیراق ناسێنراوە.
هەڵەبجە بوو بە 19 هەمین پارێزگای عیراق
پڕۆژه‌یاسای بهپارێزگابووونی هه‌ڵه‌بجه له‌دانیشتنێکی خولی پێنجەمی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا تێپه‌ڕێندراو هه‌ڵه‌بجه بووه 19 هه‌مین
پارێزگای عیراق.
رۆژی 14ی4ی2025 به‌هه‌وڵی فراكسیۆنی یه‌كێتی و سه‌رجه‌م فراكسیۆنه
كوردستانییه‌كان توانرا ده‌نگی پێویست بۆ به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه كۆبكرێتەوە و
هه‌ڵه‌بجه بكرێتە 19 هه‌مین پارێزگای عیراق".
پرۆژه یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه
پاڵپشت به به‌ندی یه‌كه‌م له ماده‌ی (61)ی ده‌ستوری كۆماری عیراق،
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌م یاسای خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:
یاسای به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه له كۆماری عیراق:
مادده‌ی یه‌كه‌م: پارێزگایه‌كی دیكه به ناوی پارێزگای (هه‌ڵه‌بجه)
له هه‌رێمی كوردستان- عیراق زیاد ده‌كرێت و ده‌بێته نۆزده‌هه‌مین پارێزگا له
كۆماری عیراق و ناوه‌ندی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه ده‌بێت.
مادده‌ی دووه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان –
عیراق سنوور و یه‌كه‌ی كارگێڕی بۆ پارێزگاكه دیاریبكات.
مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌م یاسایه
جێبه‌جێبكه‌ن.
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه له به‌رواری بڵاوبوونه‌وه‌ی له
رۆژنامه‌ی ره‌سمی (وه‌قائیعی عیراقی)یه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت.
هۆكاره‌كانی ده‌رچواندنی یاساكه:
له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی لایه‌نی ئاوه‌دانی
و دانیشتوانه‌وه كه شاری هه‌ڵه‌بجه به‌خۆیه‌وه بینیویه‌تی، هه‌روه‌ها به‌هۆی
قوربانیدانی خه‌ڵكه‌كه‌ی وئه‌و زیانه مادی و گیانی و ژینگه‌ییانه‌ی به‌هۆی
بۆردومانكردنی به چه‌كی كیمیاوی قه‌ده‌غه كرا‌و له‌لایه‌ن رژێمی پێشووه له
ئازاری ساڵی 1988به‌ریكه‌وتووه، وه بۆ پاڵپشتی له‌و پێگه جیهانییه‌ی به‌هۆی
قوربانیدانه‌وه به‌ده‌ستیهێناوه، یاساكه ده‌ركرا.
سنوری ئیداری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه:
به‌پێی نه‌خشه‌یه‌ك كه وه‌زاره‌تی پلاندانانی
عیراق په‌سندی كردووه، سنووری پارێزگاكه ناحیه‌كانی سیروان، خورماڵ، بیاره و به‌مۆ
ده‌گرێته‌وه‌و قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ش ناوه‌ندی پارێزگاكه‌یه.
هه‌روه‌ها سنووری ده‌ره‌وه‌ی پارێزگاكه هه‌مووی به كۆماری ئیسلامی
ئێرانه‌وه‌یه‌و له‌ناوخۆش هاوسنووری پارێزگاكانی سلێمانی و دیاله‌یه،
هاوكات له خشته‌كه‌دا هێشتا خورماڵ وه‌ك ناحیه ناوی هاتووه هه‌رچه‌نده
له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه كراوه به قه‌زا.
سه‌رۆككۆماری عیراق یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی په‌سند كرد
رۆژی 29ی4ی2025 د.له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عیراق، سه‌عات
11:35دەقیقەی سەرلەبەیانی، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ساتی ده‌ستپێكردنی
كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه، مه‌رسومی یاسای به‌پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه‌ی ئیمزا کرد
و مەرسومەکەی رادەستی نزار ئامێدی لێپرسراوی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان لە بەغداد و نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە کرد.
مەرسومەکە لە سێ بەند پێکدێت و کە تێیدا پارێزگاری هەڵەبجە بە رەسمی
دەبێتە نۆزدەیەمین پارێزگا لە عیراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان پێویستە بڕیارەکە
جێبەجێ بکەن ، هەروەها لەئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەڕۆژنامەی وەقائیعی عیراقی بڵاوکرایەوە
یاساى بە پارێزگابوونى هەڵەبجە لە رۆژنامەى وەقائیعی عیراقی
بڵاوکرایەوە و هەڵەبجە وەک 19هەمین پارێزگاى عیراق بەڕەسمى ناسێنرا.
رۆژی 5ی5ی2025 یاساى بە پارێزگابوونى هەڵەبجە لە رۆژنامەى وەقائیعی
عیراقی بڵاوکرایەوە و یاساکە نێردرایەوە بۆ سەرۆکایەتى کۆمار و ئەنجوومەنى
نوێنەران و لایەنە پەیوەندیدارەکانى دیکەى حکومەتى فیدراڵى و حکومەتى هەرێم، بۆئەوەی
مەرسومى کۆمارى بۆ دەربکرێت و جارێکى دیکە مەرسومەکە لە رۆژنامەى وەقائیع بڵاوبکرێتەوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 13ی 3ی 2014 هەڵەبجە به ره‌سمیی له‌لایه‌ن
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه وه‌ك چواره‌م پارێزگای كوردستان ناسێنرا، دوای
زیاتر له نۆ ساڵیش له‌و بڕیاره رۆژی 2ی4ی 2023 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له
دانیشتنێكدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه‌یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه
كرد و هه‌روه‌ها له رۆژی 4ی5ی2023 خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ پرۆژه‌یاساكه كرد،
پاشان دوای پێنج جار دواخستنی دانیشتنه‌كان، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رۆژی
14ی4ی2025 بە ئامادەبوونی 178 ئەندامى ئەنجوومەنەکە کۆبووەوە و یاساكه‌ی به
زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرد، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نه‌كه رۆژی 27ی4ی2025 یاسای به‌پارێزگابوونی
هه‌ڵه‌بجه‌ی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كرد.
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، یه‌ك قه‌زاو چوار ناحیه له‌خۆ ده‌گرێت، له‌وانه
سیروان و خورماڵ و بیاره و به‌مۆ، هه‌روه‌ها له 166 گوند پێكدێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: چەکدارەکانی سوریا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدەن
05:59 PM - 2026-01-11 -
وردبینی لە کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆمار بەردەوامە
03:40 PM - 2026-01-11 -
رۆژنامه‌نووسێكی میسری: كورده‌كان ده‌بوو ده‌وڵه‌تی خۆیان هه‌بێت
02:39 PM - 2026-01-11 -
ئەنجومەنی نوێنەران گفتۆگۆ لەسەر داهاتە نانەوتییەکان دەستپێدەکاتەوە
10:26 AM - 2026-01-11
ئەمانەش ببینە
سه‌رۆك بافڵ و نوری مالیكی جه‌ختیان له‌دیدی هاوبه‌ش بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت كرده‌وه
01:38 PM - 2026-01-11
سەرۆک بافڵ: یەکێتی بە ستراتیژی سەرۆک مام جەلالەوە کاردەکات
11:35 AM - 2026-01-11
مەزڵوم عەبدی: گەیشتوینەتە لێکتێگەیشتنێک بۆ ئاگربەست لە حەلەب
09:41 AM - 2026-01-11
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامانجی پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزارە
09:19 AM - 2026-01-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامانجی پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزارە
کوردستان 09:19 AM - 2026-01-11 -
لە شێخ مەقسوود ئاگربەستی کاتی راگەیەندرا
کوردستان 11:24 PM - 2026-01-10 -
خانمی یەكەمی عیراق: جیهان لە پرسی ئاشتیدا گیرۆدەی دووڕووییەكی قووڵی نێودەوڵەتییە
کوردستان 11:00 PM - 2026-01-10 -
سەرۆک بافڵ: توندوتیژیی دژی کوردانی رۆژئاوا رابگیرێت و هەمووان بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆکان
کوردستان 10:32 PM - 2026-01-10 -
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب بەرامبەر جینۆسایدی گەنجان داوای دەستێوەردانی نێودەوڵەتی دەکات
کوردستان 10:18 PM - 2026-01-10 -
وەزیری رۆشنبیری جەختیکردەوە رۆشنبیر و ئەدیب و نووسەران کۆمەڵی کوردەواریان پێشخستووە
کوردستان 08:27 PM - 2026-01-10 -
سەرکەوت زەکی: کۆچی چێنەری عەلی جۆڵا خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ میللەتەکەمان و یەکێتی
کوردستان 07:33 PM - 2026-01-10 -
میدیای عەرەبی لە حەڵەب
بیروڕا 06:24 PM - 2026-01-10



.jpg)
.jpg)


دابەزێنە

