لە گەڕەكێکی هەولێر گەنمەشامی بە ئاوی ئاوەڕۆ ئاودێری دەکرێت
کوردستان 03:28 PM - 2025-11-23
PUKMEDIA
ئەو ئاوەڕۆیەی لە نزیک گەڕەكی سەركارێز کە جووتیاران گەنمەشامی پێ ئاو دەدەن
لە نزیك گەڕەكی سەركارێز لە
شاری هەولێر، ژمارەیەک جووتیار زەوییەكی زۆریان بە بەرهەمی گەنمەشامی چاندووە و بە
ئاوی ئاوەڕۆی گشتیی شاری هەولێر ئاودێریی دەکەن، ئەوە لە کاتێکدایە ئاودانی
بەروبوومی کشتوکاڵی بە ئاوەڕۆ قەدەغەیە.
هێمن سەید موراد بەڕێوەبەری
گشتیی کشتوكاڵی هەولێر رایگەیاند:
شێوازی بەرهەمهێنانی بەرهەمی كشتوكاڵی بە ئاوی قورسی ئاوەڕۆ لەگەڵ هیچ ستاندارد و
رێنماییەكی كشتوكاڵیدا ناگونجێت و رێگری لەو كارە دەكەین، بۆئەوەی بەرهەمە
کشتوکاڵییەکان تەندروست بن و دووربن لە هەموو گرفتێكی تەندروستی، نابێت بە ئاوی
پیس ئاو بدرێن.
وتیشی: بەدواداچوونی یاسایی
خۆمان لەسەر ئەو كەسانە دەكەین كە ئەو كارە دەكەن، لە ساڵانی رابردووشدا رێكاری
یاسایی توندمان بەرامبەر ئەو كەسانە گرتووەتەبەر کە سەرپێچییان کردووە.
لە ساڵانی رابردوودا
ژمارەیەك جووتیار لە نزیك گەڕەكەكانی (توڕەق و سوێری) لە شاری هەولێر، بە ئاوی
ئاوەڕۆی گشتیی شاری هەولێر بەرهەمە كشتوكاڵییەكانیان ئاو دەدا، بەڵام لەلایەن
لیژنەكانی قایمقامیەتی شارەكەوە رێگرییان لێکرا و بەرهەمەکەیان لەناوبرا.
بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی
هەولێر دەڵێت: لەگەڵ قایمقامیەتی هەولێر تیمی هاوبەشمان هەیە، پێکەوە رێگری لەو
كارە دەكەین و ناهێڵین ئەمجۆرە بەرهەمانە بگاتە بازاڕ، داوا لە جووتیارانیش دەکەین
خۆیان لە بەرهەمهێنانی بەروبوومەکانیان بە ئاوی ئاوەڕۆ بە دوور بگرن، لەبەرئەوەی
بەهۆیەوە هاووڵاتییان تووشی گرفتی تەندروستی دەبن.
ئاماژەی بەوەشکرد: هیچ
بیانوویەکی جووتیاران بۆ ئاودانی بەروبوومەکانیان بە ئاوی ئاوەڕۆ قبووڵ ناکەین،
لەبەرئەوەی رێگریمان لە خاوەنی هیچ زەوییەكی كشتوكاڵی نەكردووە كە بیری ئاو
لێبدەن، تەنیا مەرجمان ئەوەیە خاوەنداریی زەوییەكەی بۆ خۆی بسەلمێنێت.
ئەو زەوییەی لە گەڕەکی
سەرکارێز بە گەنمەشامی چێندراوە و بە ئاوی ئاوەڕۆ ئاو دەدرێت، لە بنەڕەتدا موڵكی
حكومەتە، بەڵام جووتیارەکان ساڵانە بە گرێبەست بە كرێی دەگرن و دەیچێنن.
یەكێك لەو جووتیارانەی لە
نزیك گەڕەكی سەركارێز، بەرهەمی گەنمەشامی چاندووە و بە ئاوی ئاوەڕۆی گشتیی هەولێر
ئاودێری دەکات، بۆ كوردستانی نوێ وتی: زیاتر لە 10 ساڵە لەم زەوییەدا گەنمەشامی
دەچێنم و بە ئاوی ئاوەڕۆی كەندەكەی سەركارێز ئاوی دەدەم.
وتیشی: لە ماوەی رابردوودا
لایەنی پەیوەندیداری حكومی پێیان وتووین کە نابێت بە ئاوی ئاوەڕۆ بەروبوومەکانمان
ئاو بدەین، بەڵام بەهۆی ئەوەی بیرەکانمان وشکی کردووە، ناچارین بە ئاوەڕۆ ئاوی
بدەین.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو
گەنمەشامییەی بەرهەمی دەهێنین بۆ ئالیکی ئاژەڵە و راستەوخۆ بۆ كارگەكانی ئالیك
رەوانە دەكرێت و نایخەینە بازاڕەوە. توێژینەوە زانستییەکان سەلماندویانە، ئاوی
ئاوەڕۆ بۆ ئاودانی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان دروست نییە، لەبەرئەوەی کانزای قورسی
تێدایە و دەبێتە هۆی تێکچوونی تەندروستی ئەو کەسەی بەرهەمەکە دەخوات.
ناسح مۆرتكەیی ئەندامی لقی
هەولێری یەكێتی جووتیارانی كوردستان، بۆ کوردستانی نوێ وتی: ئەگەر ئەو بەرهەمی
گەنمەشامییەی ئەو جووتیارانە بەرهەمیدەهێنن بۆ ئالیكی ئاژەڵ بێت، ئەوا زیانە
تەندروستییەكانی زۆر نییە، وەک ئەوەی بخرێتە بازاڕەوە و راستەوخۆ مرۆڤ بیخوات.
وتیشی: ئەو ئاوەڕۆیەی ئەو
جووتیارانە گەنمەشامی پێ ئاودێریی دەکەن، بە گەڕەكەكانی قەتەوی و شوێنی دیكەشدا
دەڕوات و لە ماوەی رابردوودا ژمارەیەك جووتیار بەرهەمە كشتوكاڵییەكانیان پێ
ئاودەدا، بەڵام دواتر لەناوبران، هەروەها لە ناوچەی قوشتەپەش كەندێكی دیكە هەیە كە
ئاوەڕۆی پێدادەڕوات و هەندێك جووتیار بەرهەمی كشتوكاڵیی پێ ئاو دەدەن.
PUKMEDIA / KURDSTANI NWE
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

