خوێندنى باڵا 30 زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە هەنگاریا رادەگەیەنێت
کوردستان 09:36 PM - 2025-11-22
PUKMEDIA
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
وەزارەتى خوێندنى
باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتى هەنگاریا بۆ
ساڵى خوێندنى (2026-2027) رادەگەیەنێت، بۆ ئەم مەبەستەش ئەو وڵاتە (30) دەرفەتى خوێندن
(10 ماستەر و 20 دکتۆرا) بۆ فێرخوازان و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان رادهگهێنێت.
ئەمڕۆ شەممە 22ى11ى2025
وەزارەتى خوێندنى باڵاوتوێژینەوەى زانستى زانستى زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆراى
لە وڵاتى هەنگاریا راگەیاند و مەرجەکان
بریتین لە:
-
پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
-
پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت، لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی
کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی کرداری هەبێت تا (2026/9/1) لە
پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
-
بۆ کاندیدانی دکتۆرا، سەبارەت بە دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی، دەبێت پابەندی ئەو
گرێبەستە بن کە پێشتر لەگەڵ وەزارەت ئیمزایانکردوە.
-
خوێندن لەم زەمالەیە بە زمانی ئینگلیزییە، دەبێت پێشکەشکار بە لایەنی کەم ئاستی
زمانی ئینگلیزی (5) IELTSیان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان هەبێت
کە بریتین لە (TOEFL IBT, PTE ) وەک خشتەی بەراوردکاری هاوپێچە.
-
لەکاتی پێشکەشکردن بەڵگەنامە رەسەنەکان بە وەزارەتەکەمان پێویستە تێستی زمان بەسەرنەچوو
بێت.
-
ئەو پێشکەشکارانەی دوایین بڕوانامەیان بە زمانی ئینگلیزی خوێندوە، لەکاتی پێشکەشکردنی
بەڵگەنامە رەسەنەکان ئەگەر تاقیکردنەوەی ئاستی زمانی ئینگلیزی نەبوو، داواکارییەکەی
وەردەگیرێت.
-
داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ خوێندن پێشکەش بکات، (واتا بۆ خوێندنی
ماستەر، بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت، هەروەها بۆ خوێندنی دکتۆرا، دەبێت
ماستەر و دکتۆراکەی هەمان بوار بێت).
-
ئەم زەمالەیە پشتگیری مۆڵەتی هاوڕێیەتی هاوسەری ناکات، هەروەها پرۆسێسی وەرگرتنی ڤیزای
هاوسەر و منداڵ ناکرێت.
-
کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنیا
مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
-
لە کاتی داواکردنی بەڵگەنامە رەسەنەکان، ئەگەر داواکار فەرمانبەر یان مامۆستا بوو،
دەبێت نوسراوی لاری نەبون لە فەرمانگەکەی خۆیەوە پێشکەش بە وەزارەتەکەمان بکات.
-
کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی هەنگاریا، بۆ خوێندنی ماستەر مانگانە بڕی نزیکەی
(110) یۆرۆ و بۆ خوێندنی دکتۆرا مانگانە بری نزیکەی (355 - 460) یۆرۆی وەک دەرماڵەی
مانگانە پێدەدرێت، هەروەها بیمەی تەندروستی و کرێی خوێندن و بەشی ناوخۆیی لە زانکۆ
بۆ دابیندەکرێت، بەڵام کرێی فڕۆکەی بۆ دابین ناکرێت.
-
دوای دەرچونی ئەنجامی بەرایی لە لایەن هەنگاریاوە، وەزارەتەکەمان لەسەر بنەمایی رێنمایی
ژمارە (5) ی سالی 2021 کاندیدەکان هەڵدەبژێرێت.
-
ئەگەر کاندیدی سەرکەوتوو پاشگەز بوەوە، یان داوای دواخستنی خوێندنەکەی بکات یا بەردەوام
نەبوو لە خوێندن، ئەوا ناوی دەخرێتە لیستی رەش، جارێکی دیکە بۆی نییە داواکاری پێشکەش
بە هیچ بەرنامەیەکی خوێندنی باڵا لە ناوخۆ و دەرەوە بکات.
-
ئەگەر کاندید پاشگەزبوەوە یان وازی لە خوێندنەکەی هێنا، ئەوا بڕی ئەو کەفالەیەی بەرامبەر
خوێندنەکەی لە کاتی مامەڵەی مۆڵەتی خوێندن بۆ ئەوانەی فەرمانبەرن یان دەرکردنی فەرمانی
وەزاری پەیوەندیکردن بە خوێندن بۆ ئەوانەی فەرمانبەر نین پێشکەش دەکرێت، لێیان وەردەگیرێت.
-
هەر کاتێک کاندید بەڵگەنامەی نادروست پێشکەش بە لایەنی هەنگاریا یان وەزارەت بکات،
ئەوا دەخرێتە لیستی رەش و زەمالەکەی هەڵدەوەشێندرێتەوە.
-
دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن بریتییە لە (2026/1/15).
-
ئەو خوازیارانەی دکتۆرا کە پێشتر بۆ خۆیان قبوڵی خوێندنیان وەرگرتوە یان ڕەزامەندی
سەرپەرشتیاریان بەدەستهێناوە، هەلی وەرگرتنیان لەم سکۆلەرشیپە زیاترە.
-
پێشکەشکردن راستەوخۆ تەنیا لە رێگەی ماڵپەری سەرەکی زەمالەکە (هەنگاریا) دەبێت.
ئەوەش ئاشکرا کراوە: لەم لینکەوە وردەکارى زەمالەکە
هەیە و پێشکەشکردنیش لە رێى ئەم لینکەوە دەبێت( www.stipendiumhungaricum.hu).
ئەوەشخراوەتەڕوو:
لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن راستەوخۆ لەرێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، تا دەرچونی ئەنجامی
بەرایی، وەزارەت هیچ فایلی لەبەردەست نییە، تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچونی ئەنجامی
زەمالەکە لە ڕێگەی ماڵپەڕی وەزارەتەکەمان، بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.
ئاماژە بە خشتەی
بەراوردکاری زمانى ئینگلیزیش دراوە(بە کلیک کردن لێرەدا دەتوانن بیبینن).
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:01 PM - 2026-06-24 شاسوار عەبدولواحید: بڕیارمانداوە سەرۆکی داهاتووی حکومەت بۆ یەکێتی بێت
یەکێتی و گۆڕان تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان دووپات دەکەنەوە
05:26 PM - 2026-06-24
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
لهسهر راسپاردهی جێگری سهرۆكی یهكێتی بهشێك له كێشهكانی چهمچهماڵ چارهسهر دهكرێن
کوردستان 11:37 AM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
جیهان 10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
جیهان 10:26 AM - 2026-06-24 -
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23




.png)


دابەزێنە

