له‌تیف نێروه‌یی: به داتا‌و ژماره یه‌كێتی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه
کوردستان 12:15 PM - 2025-11-22
راگەیاندنى لەتیف نێروەیى
وێنەیەکى کۆڕەکە
لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌راوورد به هه‌ڵبژاردنی پێشووی عیراق، ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی زیادیكردوه و به ژماره و داتا راستییه‌كان ده‌خه‌ینه‌ڕوو، كه یه‌كێتی له‌رووی كورسی و له‌رووی ده‌نگه‌وه، ده‌نگه‌كانی هه‌ڵكشاوه و ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتییه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا.
له‌تیف نێروه‌یی لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له كۆڕێكیدا رایگه‌یاند: بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كێ سه‌ركه‌وتووبووه به داتا و ژماره قسه‌ده‌كه‌ین و ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ باسكردنی هه‌ڵبژاردنی رابردووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، یه‌كێتی و پارتی و نه‌وه‌ی نوێ ركابه‌ری یه‌كتر بوون له‌هه‌ڵبژاردنی پێشوودا، نه‌وه‌ی نوێ له رابردوو ده‌نگی نزیكبوو له‌یه‌كێتی، به‌ڵام له‌م هه‌ڵبژاردنه شكستیان هێنا و پارتیش كورسییه‌كانی كه‌می كرد، چونكه پارتی ده‌یزانی كورسیه‌كانیان كه‌م ده‌كات، بۆیه به زیادكردنی ژماره‌ی ده‌نگه‌كانیان كه‌مبوونه‌وه‌ی 5 كورسیه‌كه‌یان شارده‌وه.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه: له‌كه‌ركوك هه‌ڵبژاردنی پێشتر یه‌كێتی 3 كورسی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵبژاردنه 4 كورسی به‌ده‌ستهێنا، كه سه‌رۆكی لیسته‌كه‌مان 96 هه‌زار ده‌نگی هێنا و له‌سه‌ر ئاستی عیراق یه‌كه‌مین كاندید بوو، كه ئه‌و رێژه زۆره‌ی ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت، خه‌ڵكی كه‌ركوك له‌وه تێگه‌یشتوون كه ده‌نگدان به‌یه‌كێتی ده‌نگدانه بهخزمهتهكان و كاره‌كانی یه‌كێتی له‌و شاره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: پارتی دیموكراتی كوردستان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا نه‌یتواتی ته‌نانه‌ت یه‌ك كورسی ئێزیدیه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت، كه كاندیده‌كانیان له‌ناو ئێزیدیه‌كاندا كه‌سانی دیاری ئێزیدی و ده‌ركه‌وتوو بوون كه له‌ناو لیستی پارتی كاندید بوون، به‌ڵام متمانه‌ی ده‌نگی ئێزیدیه‌كانیان به‌ده‌ستنه‌هێنا، له‌كاتێكدا یه‌كێتی توانی كورسییه‌كی ئێزیدیه‌كان و كورسیه‌كی كاكهیهكان به‌ده‌ستبهێنێت، كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به دوو كورسی زێڕین ده‌یانبینێت.
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: هۆز و عه‌شیره‌ته‌كان ده‌نگیان به كاندیده‌كانی خۆیان له‌ناو لیستی پارتیدا داوه و خۆیان ده‌ڵێن كه ده‌نگه‌كانیان براون بۆ كاندیدی دیكه، بۆیه‌ش له‌ئه‌نجامدا خۆپیشاندان دروستبوو، هه‌تا ئێستا بۆیان چووبووه سه‌ر و له‌ئێستادا جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان له‌بادینان ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه، ده‌نگ نه‌ده‌نه‌وه به‌پارتی دیموكراتی كوردستان.
له‌تیف نێروه‌یی ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه: ئه‌وان كه باسی پشك له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدا ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن هه‌لومه‌رج گۆڕاوه، به‌ڵام ئه‌وان 5 كورسییان كه‌می كردووه و له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا گۆڕاوه و له دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان جددی نین، چونكه هه‌موو ئه‌و كارتانه‌ی پێشتر له دژی ئێمه به‌كاریانده‌هێنا شكستی هێناوه، باسكردنی دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ شه‌ڕێكی ده‌رونی و دڵخۆشكردنی جهماوهرهكهیانه، وه‌كو كارتی فشار بهكاریدێنن، نه‌ك وه‌ك واقعی هه‌رێمی كوردستان.
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا: هه‌لومه‌رجی یاسایش له‌بار نییه، چونكه ده‌بێت %50 +1 ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان ده‌ستله‌كاربكێشنه‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌م رێژه‌یه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان ئاماده‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه نین و ده‌ستیشیان كردووه به كڕینی ئه‌ندام په‌رله‌مان به بڕی 5 ملیۆن دۆلار بۆ هه‌ر ئه‌ندامێك، ئه‌مه له‌كاتێكدا كێشه‌ی مووچه له كوردستان بوونی هه‌یه.
نێروه‌یی باسیله‌وه‌شكرد: خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری سه‌وز له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و بارودۆخانه‌ی كه هه‌یه، جارێكی دیكه ده‌نگی دایه‌وه به یه‌كێتی و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی هه‌ڵبژارده‌وه و ته‌نانه‌ت ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی زیادیشیكرد، له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا یه‌كێتی 241هه‌زار ده‌نگی ته‌نها له‌سلێمانی به‌ده‌ستهێنا.
وتیشی: له هه‌ڵبژاردنی رابردوو پارتی له هه‌ولێر 11كورسی به‌ده‌ستهێنا و یه‌كێتی 2 كورسی و له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا یه‌كێتی توانی بیكات به 3 كورسی و پارتی كورسیه‌كانیان بۆ 9 كورسی كه‌می كرد، بۆیه به‌بێی زمانی ژماره‌كان و له‌ئه‌رزی واقعدا ئێمه له‌هه‌ولێر سه‌ركه‌وتین.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: له ناوچه‌دابڕێنراوه‌كان پارتی له رابردوو 11 كورسی هه‌بوو، كورسیه‌كانیان له‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ 7 كورسی كه‌می كرد و له ده‌ڤه‌ری سه‌وزیش ته‌نانه‌ت به كورسیه‌كانی كه‌ركوكیشه‌وه ته‌نها 3 كورسی به‌ده‌ستهێناوه، له‌كاتێكدا یه‌كێتی له هه‌ولێر و موسڵ 6 كورسی به‌ده‌ستهێناوه و بۆ كورسیه‌كه‌ی دهۆكیش تانه‌ی گرتووه و گه‌شبینه و چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی تانهكهین.
سه‌باره‌ت به ده‌نگدان به كاندیدی مه‌سیحی له دهۆك، ئاماژه‌یبه‌وه‌دا: پارتی33 ساڵه ده‌نگ به 6 مه‌سیحی له‌هه‌ولێر و دهۆك و 3 مه‌سیحیش له‌به‌غداد ده‌دات، واتا ئه‌وان ده‌نگ به 9 مه‌سیحی ده‌ده‌ن، نه‌ك یه‌ك مه‌سیحیش، ناكرێت كاندیده مه‌سیحیه‌كه‌ی ئێمه به‌خراپ ناوبهێنن و كاندیده مه‌سیحیه‌كانی خۆیان به چاك ناو ببه‌ن له‌به‌ر مهسیحیبونیان و نه‌ك شتێكی دیكه، هاوكات له دهۆك كێشه‌یی نه‌ته‌وه‌یی بونی نیه و ئه‌گه‌ر كاندیده‌كه‌مان ده‌ربچێت یاخود نا، گرفتی نه‌ته‌وه‌یی دروست نابێت و كاندیده‌كه‌مان خه‌ڵكی دهۆكه‌و له‌دهۆك ده‌ژیت، له‌كه‌ركوك كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و پێكهاته‌كان بونی هه‌یه و پارتی له‌كه‌ركوك ده‌نگی به‌كاندیدێكی مه‌سیحی دا، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه كورسیه‌كی كورد له كه‌ركوك بۆ مه‌سیحیه‌كان بێت.
له‌تیف نێروه‌یی ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه: ئه‌وان هه‌میشه باسی ره‌یان كلدانی و بابلیۆن ده‌كه‌ن، گوایه دژی كوردن، به‌ڵام له راستیدا ره‌یان كلدانی دژی كورد نییه، كێشه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی هه‌یه و ناكرێت پارتی له‌گه‌ڵ كام لایه‌ن كێشه‌ی هه‌بوو، ئێمه‌ش هه‌موومان كێشه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه هه‌بێت، رۆژێك ده‌یانوت ئه‌وانه‌ی رۆژئاوا تیرۆرستن ئێستا فه‌رشی سوریان بۆ راده‌خه‌ن، خۆ نه‌ده‌كرا ئێمه‌ش بڵێین تیرۆرستن، ئه‌گه‌ر وه‌كو ئه‌وان بین، كه‌واته ده‌بێت یه‌ك حزب بین، پارتی و ره‌یان كلدانی دوو هێزن حزبیان هه‌یه و هێزی مه‌سیحیان هه‌یه، كێشه‌یان له‌سه‌ر كورسی قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان له ده‌شتی نه‌ینه‌وا هه‌یه، هاوكات ناكۆكیان ده‌رباره‌ی ئاواره‌كان هه‌یه، به‌ڵام به‌كێتی له‌گه‌ڵ هه‌موو پێكهاته‌كان و لایه‌نه‌كانیش نێوانی باشه‌و هه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ش بووه كه ده‌نگی یه‌كێتی زیادكردوه، به‌راوورد به‌هه‌ڵبژاردنی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
د. لەتیف رەشید: شەهیدان و زانایان و کەسایەتییە نەتەوەییەکانمان لە بیردەبێت
11:56 AM - 2025-12-20 -
نزمترین پلەکانی گەرما لە سلێمانی دەبێت
10:21 AM - 2025-12-20 -
سوپای ئەمریکا هێرشێکی بەرفراوان دەکاتە سەر پێگەکانی داعش لە سوریا
10:12 AM - 2025-12-20 -
بەهۆی غازی زۆپاوە دوو کەس لەمێرگەپان گیانیان لەدەستدا
09:43 AM - 2025-12-20
ئەمانەش ببینە
کوردستان 03:35 PM - 2025-12-20 ئەو کەسانەی لە لافاوەکەدا گیانیان لەدەستداوە یەکەی نیشتەجێبوون بە کەسوکاریان دەدرێت
سەرۆک بافڵ: ستراتیجی یەکێتی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزە
02:07 PM - 2025-12-20
سه‌رۆك بافڵ گه‌یشته به‌غداد
09:46 AM - 2025-12-20
ئەمڕۆ لە سنوورى چەمچەماڵ نەوت دابەشدەکرێت
09:25 AM - 2025-12-20
رفعەت عەبدوڵڵا: لەسەر پاراستنی فەرهەنگی برایەتی و پێكەوەژیان بەردەوام دەبین
08:37 PM - 2025-12-19
زۆرترین خوێنراو
-
بەهۆی غازی زۆپاوە دوو کەس لەمێرگەپان گیانیان لەدەستدا
کوردستان 09:43 AM - 2025-12-20 -
ئەمڕۆ لە سنوورى چەمچەماڵ نەوت دابەشدەکرێت
کوردستان 09:25 AM - 2025-12-20 -
پۆلیسى گەرمیان: چوار کەس کوژران و حەوت کەسیش برینداربوون
کوردستان 08:59 PM - 2025-12-19 -
رفعەت عەبدوڵڵا: لەسەر پاراستنی فەرهەنگی برایەتی و پێكەوەژیان بەردەوام دەبین
کوردستان 08:37 PM - 2025-12-19 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لە هەوڵدایە بۆ ژیانێکی ئاسوودەتر بۆ ئێزدییەکان و ئاسایی کردنەوەی دۆخی شنگال
کوردستان 07:16 PM - 2025-12-19 -
وەفدێکی یەکێتی پیرۆزبایی سەرۆك بافڵ و سەرکردایەتی یەکێتییان گەیاندە ئێزدییەکان
کوردستان 05:55 PM - 2025-12-19 -
قوباد تاڵەبانى: جەژنى ئێزی دەرفەتێکە بۆ دووپاتکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیانی ئایینی
کوردستان 04:55 PM - 2025-12-19 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلى پیرۆزبایی لە د. بەرهەم ساڵح دەکات
کوردستان 02:58 PM - 2025-12-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

