سیاسه‌تی ئابووری ئه‌مریكا یاری به‌نرخی زێڕ ده‌كات
کوردستان 11:09 AM - 2025-11-19
thoughtco
زێڕ
له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا نرخی زێڕ بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك نزیكه‌ی هه‌زار دۆلار زیادیكردووه و خاوه‌ن دوكانێكی زێڕیش باس له هۆكاره‌كانی به‌رزبوون و نزمبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: سیاسه‌تی ئابووری ئه‌مریكا و گۆڕ‌انكاریه‌كانی سوودی بانكی هۆكاری سه‌ره‌كی گۆڕ‌انكارین له‌نرخی زێڕ‌دا و هه‌زاران كه‌س زیانیان به‌ركه‌وتووه.
خۆشناو عومه‌ربه‌گی زێڕ‌ینگه‌ر بۆ وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA روونكرده‌وه: به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ په‌یوه‌ندی به سیاسه‌تی ئابووری ئه‌مریكاوه هه‌یه، كاتێك توشی هه‌ڵئاوسانی ئابووری بووبوو، یه‌كێك له هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دۆخه، زیادكردنی رێژه‌ی سوودی بانكی بوو، كه هه‌تا 4.5 %به‌رزبووه و ئێستا جارێكی دیكه نزمبوه‌ته‌وه بۆ 3.75% ئه‌مه‌ش وایكرد نرخی زێڕ به‌رزبێته‌وه و دواتر نزمبێته‌وه و كاریگه‌رییه‌كی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر نرخی زێڕ هه‌یه.
راشیگه‌یاند: هه‌نگاوێكی له‌پێشتری ئه‌مریكا، ریكلام كردن بۆ زێڕ بوو، ئه‌وه‌ش وایكرد، رێژه‌یه‌كی زۆری زێڕ له‌بازاڕ‌ه‌كانی جیهاندا بفرۆشرێت، ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئه‌مریكاش وایكرد، كه رێژه‌یه‌كی زۆری دۆلار كه له بازاڕ‌ه‌كاندا هه‌یه، بگه‌ڕ‌ێته‌وه بۆ ئه‌مریكا و به‌مه‌ش راده‌ی هه‌ڵئاوسانی ئابووری له ئه‌مریكا كه‌مبووه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: به‌هۆی به‌رزونزمی نرخی زێڕ هه‌زاران كه‌س توشی زیان هاتوون، به‌هۆی كڕ‌ین و فرۆشتنی زێڕ، كه له‌سه‌ر بنه‌مای پێشبینی بۆ قازانج زێڕ‌یان كڕ‌یوه یان فرۆشتووه.
ماوه‌ی شه‌ش مانگه نرخی زێڕ به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه و نزمبووه‌نه‌وه‌دایه و نرخه‌كه‌ی جێگیر نییه و له‌ماوه‌ی رابردوودا نرخی زێڕ گه‌یشته به‌رزترین ئاست له‌مێژوودا كه بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك زێڕ به‌هاكه‌ی بووه 4هه‌زار و 500دۆلار، به‌ڵام دواتر نرخه‌كه‌ی نزمبوه‌وه بۆ نزیكی 4هه‌زار و 50دۆلار.
بۆ ئه‌مڕۆش 19ی11ی2025 نرخی ئۆنسه‌یه‌ك زێڕ له بازاڕ‌ه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا 4088.90 دۆلاره و زێڕ‌ی عه‌یاره 18 به 705 هه‌زار دینار، زێڕ‌ی عه‌یاره 21 به823 هه‌زار دینار، زێڕ‌ی عه‌یاره 22 به862 هه‌زار دینار و زێڕ‌ی عه‌یاره 24 به 940 هه‌زار دیناره.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
07:57 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
03:32 PM - 2026-03-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا پیرۆزبایی جەژن لە موسڵمانان دەکات
07:25 PM - 2026-03-19 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی: گەلەکەمان پارێزراو بێ لە ئاڵۆزی و گرژییەکان
07:09 PM - 2026-03-19
ئەمانەش ببینە
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
04:18 PM - 2026-03-20
سەرۆک بافڵ: ئەرکی هەموو لایەکمانە بە گیانی پێکەوەیی و نیشتمانییەوە کاربکەین
06:48 PM - 2026-03-19
ڕفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتی وەک هەمیشە پارێزەری دەسکەوتەکانی گەلەکەمانە
04:46 PM - 2026-03-19
پنتاگۆن داوای بودجەی زیاتر بۆ جەنگ دەکات
01:45 PM - 2026-03-19
زۆرترین خوێنراو
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
جیهان 07:57 PM - 2026-03-20 -
سەرۆک بافڵ: نەورۆزی کوردان لە کوردستانیان پیرۆزبێت
کوردستان 06:50 PM - 2026-03-20 -
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
کوردستان 04:18 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
کوردستان 03:32 PM - 2026-03-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

