خولی پێنجه‌م 250 پرۆژه‌یاسا بۆ خولی داهاتوو جێده‌هێڵێت
عیراق 01:39 PM - 2025-11-18
PUKMEDIA
بینای ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
به‌هۆی ناكۆكی سیاسی و رێككنه‌كه‌وتنی فراكسیۆنه‌كان، به‌شێكی گرنگی پرۆژه یاساكان له‌خولی پێشوو ده‌نگیان له‌سه‌ر نه‌دراو به‌خولی شه‌شه‌م سپێردران كه ژماره‌یان ده‌گاته 250 پڕ‌ۆژه یاسا و گرنگترینیشیان پرۆژه یاسای نه‌وت و غاز و بودجه‌ی گشتییه.
زیاتر له 125 پرۆژه یاسا ئاماده‌ن بۆ ده‌نگدان
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی سه‌باح، زیاتر له 125 پرۆژه یاسا ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت یان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م و كۆتاییان بۆ بكرێت،هه‌روه‌ها نزیكه‌ی هه‌مان ژماره پرۆژه یاسای دیكه هه‌ن كه گرنگ و پێویستن بۆ ئه‌وه‌ی له‌زووترین كاتدا بخرێنه به‌رنامه‌ی كاره‌وه‌و ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت.
عه‌لی ته‌میمی شاره‌زای بواری یاسایی به ڕ‌ۆژنامه‌كه‌ی ڕ‌اگه‌یاندووه، كۆمه‌ڵێك یاسای گرنگ هه‌ن، سه‌ره‌ڕ‌ای ئه‌وه‌ی گرنگن و سوودی گشتی بۆ كۆمه‌ڵگه تێدایه، به‌ڵام هێشتا ده‌نگیان پێنه‌دراوه.
په‌یوه‌ست به یاسا گرنگه‌كانیش ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه: گرنگترینیان پرۆژه یاسای نه‌وت و غازه كه‌له ساڵی 2007وه ده‌رنه‌كراوه‌ته‌وه و گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه، چونكه په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێمی كوردستان ڕ‌ێكده‌خات، ئه‌نجومه‌نی نه‌وتی فیدراڵی داده‌مه‌زرێنێت كه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان ده‌كات و كرێ دیاری ده‌كات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی قه‌یرانی مووچه‌ی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌موو كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و عیراق چاره‌سه‌ر ده‌كات.
عه‌لی ته‌میمی له‌باره‌ی یاساكانی دیكه‌شه‌وه رایگه‌یاند: كۆمه‌ڵێك یاسای دیكه هێشتا ده‌نگیان پێنه‌دراوه، وه‌ك مافی ده‌ستگه‌یشتن به زانیاری، یاسای تاوانه ئه‌لكترۆنییه‌كان، هه‌روه‌ها مافی خۆپیشاندان كه له زۆرێك له وڵاتان ده‌رچووه.
ژماره‌یه‌ك پرۆژه یاسا كۆده‌نگییان له‌سه‌ر هه‌یه
له باره‌ی پرۆژه یاساكانی دیكه‌شه‌وه،محه‌مه‌د مه‌جید ئه‌لسه‌عدی پسپۆڕ‌ی یاسایی و پارێزه‌ر به‌رۆژنامه‌ی سه‌باح-ی راگه‌یاندوه: زیاتر له 125 ڕ‌ه‌شنووسی یاسا ئاماده‌ن بۆ ده‌نگدان، كه‌له دانیشتنه‌كانی پێشووی په‌رله‌مان كه‌ڵه‌كه‌كراون.
په‌یوه‌ست به‌و یاسانه‌ش رایگه‌یاند: له‌دیارترین ئه‌و یاسایانه كه كۆده‌نگی سیاسی‌یان له‌نێوان فراكسیۆنه‌كان به‌ده‌ستنه‌هێناوه، یاسای نه‌وت و غاز، یاسای بودجه‌ی گشتی، یاسای دادگای فیدراڵی و یاسای ئاسایشی نیشتمانییه.
دووپاتیشی كرده‌وه: هۆكاری هه‌ره دیاری دواكه‌وتنی ده‌ركردنی یاسای دادگای فیدراڵی، ناكۆكییه له‌سه‌ر میكانیزمی هه‌ڵبژاردنی دادوه‌ره‌كان و ئه‌ندامێتی پسپۆڕ‌انی یاسایی و زۆرینه‌ی پێویستی دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگدان، هه‌روه‌ها دواكه‌وتنی یاسای ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی هه‌ر به‌هۆی ناكۆكییه‌كانه‌وه‌یه، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته نوێنه‌رایه‌تیكردنی پارێزگا‌و هه‌رێمه‌كان و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌ناو یاسا ئابووری و كارگێڕ‌ییه‌كاندا كه هێشتا ده‌نگی پێنه‌دراوه، یاسای نه‌وت و غازی فیدراڵیی هه‌یه، كه ئه‌م یاسایه‌ش به‌هۆی ناكۆكی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌كان و به‌ڕ‌ێوه‌بردنی كێڵگه‌كان و میكانیزمی هه‌نارده‌كردنییه‌وه راگیراوه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه گرنگترین یاسای ئابوورییه، چونكه به‌ڕ‌ێوه‌بردنی سامانی نه‌وت رێكده‌خات.
ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌یاسا ناكۆكی زۆریان له‌سه‌ر هه‌یه
محه‌مه‌د مه‌جید ئه‌لسه‌عدی ڕ‌وونیشی كرده‌وه: یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و خانه‌نشینی یه‌كگرتوو به‌هۆی لایه‌نی دارایی و زۆری بوودجه‌كه‌یه‌وه وه‌ستاوه، كه ئه‌میش پرۆژه یاساییه‌كی گرنگه بۆ كۆمه‌ڵگه گه‌ره‌نتی ژیانێكی گونجاویان بۆ ده‌كات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی یاسای پارێزه‌ران گه‌یشتووه‌ته كۆتایی و ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌دراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه تاریق شه‌راع پسپۆڕ‌ی یاسایی ڕ‌وونیكرده‌وه: زیاتر له 120 یاسا هه‌یه، به‌هۆی ناكۆكییه‌وه نه‌خراوه‌ته به‌رنامه‌ی كاره‌وه‌و ده‌نگدانی یه‌كه‌میشی بۆ نه‌كراوه ، كه هۆكاره‌كه‌ی لایه‌نی سیاسی یان هونه‌رییه، وه‌ك یاسای توندوتیژی خێزانی كه سێ خوله گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت و ده‌نگی پێ‌نادرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی گرنگه پڕ‌ۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنیش هه‌موار بكرێته‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی شیرین شێخ عەلائەدین نەقشبەندی
10:39 PM - 2025-12-16 -
وەزارەتی تەندروستی عیراق فۆڕمی ئەلیکترۆنی دامەزراندن کارا دەکات
10:05 PM - 2025-12-16 -
لێخۆشبوونی %50ی قەرزی سەر کەناڵەکانی راگەیاندن پەسەند کرا
08:26 PM - 2025-12-16 -
كۆمیسیۆنی فریاگوزاری چه‌مچه‌ماڵ: 120 هه‌زار دۆلار‌و نزیكه‌ی 6 ملیار دینارمان بهدهستگهیهشتووه
04:27 PM - 2025-12-16
ئەمانەش ببینە
سەرۆك بافڵ: سەركەوتنی یانەی زاخۆ بەرهەمی یەكڕیزیی خەڵكی كوردستانە
02:16 PM - 2025-12-16
لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەم رەوانەی بەغداد کرا
01:36 PM - 2025-12-16
د. ئارام محەمەد: بڕیاری بەخشینی خوێندکارانمان لە کرێی خوێندن جێبەجێکرد
12:21 PM - 2025-12-16
یه‌كێتی و پارتی له‌هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه
10:24 AM - 2025-12-16
زۆرترین خوێنراو
-
لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەم رەوانەی بەغداد کرا
کوردستان 01:36 PM - 2025-12-16 -
یانەی زاخۆ خەڵاتی باشترین هاندەری جیهانی بردەوە
کوردستان 12:58 PM - 2025-12-16 -
د. ئارام محەمەد: بڕیاری بەخشینی خوێندکارانمان لە کرێی خوێندن جێبەجێکرد
کوردستان 12:21 PM - 2025-12-16 -
کەشناسی: بەفربارین و تەم بەردەوام دەبێت
کوردستان 11:35 AM - 2025-12-16 -
یه‌كێتی و پارتی له‌هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه
کوردستان 10:24 AM - 2025-12-16 -
بڕی هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریکا زیادیکردووە
عیراق 10:22 AM - 2025-12-16 -
قوباد تاڵەبانی و بڕیارێکی بەرپرسیارانە
بیروڕا 09:54 AM - 2025-12-16 -
نرخی نەوت دابەزی
جیهان 09:32 AM - 2025-12-16







دابەزێنە

