رێگری پارتی له گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوكییه‌كان بۆ ده‌نگدان پێگه‌ی كوردی لاواز كرد
کوردستان 01:22 PM - 2025-11-15
PUKMEDIA
شارى کەرکوک
هه‌رچه‌نده ده‌نگ و كورسی یه‌كێتی له‌پارێزگای كه‌ركوك زیادیكردوه و سه‌رۆكی لیسته‌كه‌ی یه‌كێتی له‌و پارێزگایه ده‌نگی یه‌كه‌می هه‌موو عیراق بووه، به‌ڵام به گشتی ده‌نگی كورد له شاره‌كه كه‌می كردووه، كاندیدێكی ده‌رنه‌چووی پارتیش له‌شاره‌كه، ده‌ڵێت: هه‌رچه‌نده هۆكار زۆر بوون بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی كورد له‌شاره‌كه كه‌م بكات، به‌ڵام له‌سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كان دروستبوونی ئاسته‌نگ بووه، بۆ ئه‌و كوردانه‌ی كه‌ركوك كه له هه‌ولێر دانیشتبوون.
پارتی رێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی كورده‌كانی كه‌ركوك كردووه
پارتی رێگریكردووه، له‌گه‌ڕ‌انه‌وه‌ی كورده‌كانی كه‌ركوك، كه له هه‌ولێر نیشته‌جێبوون و ژماره‌یه‌كی زۆر كوردی شاره‌كه به‌هۆی ئه‌و رێگریه‌وه له ده‌نگدان بێبه‌شبوون، ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌نگی كورده له كه‌ركوك، به پێچه‌وانه‌وه له لایه‌ن یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه، هه‌موو كار ئاسانییه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كوردانه‌ی كه‌ركوك كه دانیشتوی شاری سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ بوون كراوه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد، كه ده‌نگی یه‌كێتی له شاره‌كه زیاد بكات و رێگرییه‌كانی پارتیش ده‌نگی كوردی له شاره‌كه كه‌م كرد، كه ئه‌مه‌ش ئه‌جێندایه‌كی حزبی له پشته‌وه بوو.
كاندیدێكی پارتی: ئاسته‌نگ له گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوكییه‌كان هۆكاری ده‌رنه‌چوونمه
شاهۆ نه‌جم كه‌ركوكی كاندیدی ژماره دووی پارتی له شاره‌كه، رایگه‌یاندووه: ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌كه له ئاست چاوه‌ڕ‌وانی و داخوازی ئێمه‌دا نه‌بوو، هۆكاری ده‌رنه‌چوونیشم بۆ ناڕ‌ێكخراوی و دروستبوونی ئاسته‌نگ له گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوكییه‌كانی دانیشتووی هه‌ولێر، داره‌توو، بنه‌سڵاوه و ناوچه‌كانی دیكه ده‌گه‌ڕ‌ێته‌وه.
له هه‌ولێره‌وه به‌ده‌م داواكاراری كه‌ركوكییه‌كان نه‌چوون
رۆژی هه‌ڵبژاردن PUKMEDIA به ڤیدیۆ ئاسته‌نگه‌كانی پارتی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌ركوكیانه‌ی كه دانیشتووی شاری هه‌ولێرن بڵاوكرده‌وه، به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ش بێت كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه‌ركوكییه‌كان داوایان ده‌كرد، كه ئاسته‌نگه‌كانی گه‌ڕ‌انه‌وه‌یان لاببرێت تا بتوانن ده‌نگ بده‌ن، به‌ڵام دواجار له‌هه‌ولێره‌وه به‌ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه نه‌چوون و ده‌نگی كورد له شاره‌كه كه‌می كرد.
ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له‌كه‌ركوك زیادیكردووه
به پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له هه‌ڵبژاردنی رۆژی 11ی11ی2025ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان 178 هه‌زار و 629 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، كه ده‌كاته 4 كورسی، له‌كاتێكدا له‌هه‌ڵبژاردنی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا یه‌كێتی 63 هه‌زار و 371 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، واتا یه‌كێتی زیاتر له 115 هه‌زار ده‌نگی له‌شاره‌كه زیادیكردووه، به‌ڵام ده‌نگی كورد له شاره‌كه كه‌می كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك له‌هه‌ڵبژاردنی پێشتردا كورد 6كورسی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی هه‌بووه، به‌ڵام له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا كورسیه‌كانی بۆ 5 كورسی كه‌میكردووه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و پیلانه ده‌گه‌ڕ‌ێته‌وه، كه چه‌ند حزبێكی كوردستانی بۆ شاره‌كه دایانڕ‌شتبوو.
یه‌كێتی له‌پێناو پێگه‌ی كورد داوای یه‌ك لیستی كردبوو
پێشتر له‌پێناو به‌هێزكردنی پێگه‌ی كورد له‌شاره‌كه‌دا سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان داوای له لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان كردبوو، كه‌له ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌یه‌ك لیست به‌شداربن، له كاتێكدا لای یه‌كێتی روونبوو، كه ده‌نگی زۆرینه‌ی ده‌نگده‌رانی كه‌ركوك به‌ده‌ستده‌هێنێت، به‌ڵام له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی لایه‌نه‌كانی دیكه‌وه، ئه‌و داوایه‌ی یه‌كێتی ره‌تكرایه‌وه‌و پیلانی خۆیان بۆ بێهێزكردنی پێگه‌ی كورد له كه‌ركوك جێبه‌جێكرد و به لیستی جیا له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كرد، ئه‌مه‌ش وایكرد ده‌نگی كورد له‌شاره‌كه په‌رته‌وازه بێت و ده‌یان هه‌زار ده‌نگی كورد بفه‌وتێت و هه‌ژمار نه‌كرێت.
هه‌میشه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی كورد له ناوچه جێناكۆكه‌كان هه‌وڵی جدی داوه و ماف و ئیستحقاق و پێگه‌ی كوردی خستوه‌ته پێش ئیستحقاقی خۆی، به‌ڵام هه‌میشه لایه‌نه كوردستانییه‌كانی دیكه، به چاوی دژایه‌تی سه‌یری ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌گشتی و شاری كه‌ركوكیان به‌تایبه‌تی كردووه، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ی یه‌كێتی پێگه‌یه‌كی به‌هێزی له‌و ناوچانه هه‌یه.
له پارێزگای كه‌ركوك ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له‌م هه‌ڵبژاردنه گه‌یشتووه‌ته 178 هه‌زار و 629 ده‌نگ و به‌راورد به هه‌ڵبژارنی ساڵی 2021 كه 63 هه‌زار و 371 ده‌نگ بوو، 115 هه‌زار و 258 ده‌نگ زیادیكردووه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ پرسی داهاته نانه‌وتییه‌كان كۆده‌بێته‌وه
10:37 AM - 2026-01-10 -
کارکردن و پاککردنەوەی ڕێڕەوە ئاوییەکانی چەمچەماڵ و بانی مەقان بەردەوامە
07:25 PM - 2026-01-09 -
فەرەنسا: بە ئامانجگرتنی هاووڵاتیانی سڤیل شەرمەزار دەکەین
07:09 PM - 2026-01-09 -
لە ساڵیادی دامەزراندنی کوردستانی نوێ‌دا دوو پانێڵ رێکدەخرێت
11:45 AM - 2026-01-09
ئەمانەش ببینە
کارەبای سلێمانی: کارەبا بۆ زۆربەی گەڕەکەکان گەڕایەوە
10:35 PM - 2026-01-09
چەکدارەکانی حکومەتی دیمەشق پزیشک و کارمەندی نەخۆشخانەیەک شەهید دەکەن
05:13 PM - 2026-01-09
ئەنجومەنی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە: بەرگری دەکەین و رادەست نابین
01:30 PM - 2026-01-09
کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەینێ باران دەبارێت
10:48 AM - 2026-01-09
زۆرترین خوێنراو
-
فەرەنسا: بە ئامانجگرتنی هاووڵاتیانی سڤیل شەرمەزار دەکەین
کوردستان 07:09 PM - 2026-01-09 -
چەکدارەکانی حکومەتی دیمەشق پزیشک و کارمەندی نەخۆشخانەیەک شەهید دەکەن
کوردستان 05:13 PM - 2026-01-09 -
نزار ئامێدی کاری گەورە بە بێ دەنگ
بیروڕا 02:02 PM - 2026-01-09 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ عەلی بۆ کۆچی دوایی حەسەن زبێر ئاغا
پرسەنامە 01:45 PM - 2026-01-09 -
ئەنجومەنی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە: بەرگری دەکەین و رادەست نابین
کوردستان 01:30 PM - 2026-01-09 -
لە ساڵیادی دامەزراندنی کوردستانی نوێ‌دا دوو پانێڵ رێکدەخرێت
کوردستان 11:45 AM - 2026-01-09 -
کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەینێ باران دەبارێت
کوردستان 10:48 AM - 2026-01-09 -
نرخی نەوت لەسەرووی 62 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت
جیهان 09:46 AM - 2026-01-09



.jpg)
.jpg)


دابەزێنە

