مەکتەبی سیاسی: سلێمانی ناسنامەیەکی پڕ لە سەرفرازی بۆ خۆی دروستکردووە
کوردستان 06:14 PM - 2025-11-13
PUKMEDIA
سلێمانی
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە 241 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی سلێمانیدا پەیامێک بڵاودەکاتەوەو رایدەگەیەنێت: سلێمانی بە تۆمارێکی زۆری پێشەنگی لە بوارە جیاجیاکانی شارستانێتدا، توانیویەتی ناسنامەیەکی پڕ لە سەرفرازی بۆ خۆی دروست بکات.
دەقی پەیامەکە...
لەیادی 241 ساڵەی بونیادنانی شاری سلێمانی، پایتەختی ئیمارەتی بابان، پایتەختی یەکەمین حکومەتی کوردی لە سەردەمی مەلیک مەحمود دا، پایتەختی رۆشنبیری و شۆڕشگێڕی، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی خەڵکی شار و جەماوەر و دانیشتوانەکەی دەکەین.
شاری سلێمانی لەبزاوت و جوڵانەوەی ئازادیخوازی و شۆڕشگێڕی و کوردایەتیدا، لە بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاریدا هەمیشە پێشەنگ بووە، بە تایبەتی لە سەردەمی دەستپێکردنی خەباتی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شۆڕشی نوێدا، ئەم شارە و یەکێتی لە گشت قۆناغەکاندا بە قوربانیدان و گیانبەخشینی هەزاران رۆڵەی لەبەر پەتی سێدارە و لە سەنگەرەکانی بەرگریدا بوونەتە دوانەیەکی دانەبڕاولە یەکتری.
بۆیە لەم یادەدا و جارێکی تر هەموو پشتیوانییەک بۆ برەودانی زیاتر بە گەشانەوەو پێشخستنی شارە حەیاتەکەمان دووپات دەکەینەوە کە لەئاستی جاویدانی و پرشنگداریی سلێمانیدا بێت
سلێمانی بەمێژوویەکی کەمی بونیادنانی وەک شارێک، بەڵام بە تۆمارێکی زۆری پێشەنگی لە بوارە جیاجیاکانی شارستانێتدا، توانیویەتی ناسنامەیەکی پڕ لە سەرفرازی بۆ خۆی دروست بکات.
دووبارە پیرۆز بێت ساڵیادی بونیادنانی شار و هەمیشە ئاوەدانتر بێت سلێمانی.
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: پاراستنی قەوارەی هەرێم ئەرکی لەپێشینەمانە
07:36 PM - 2026-03-11 -
ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ بە لیژنە هەمیشەییەکان دەدات
02:21 PM - 2026-03-11 -
دهزگای ئاسایشی ههرێم: لههێرشهكهی سهر گوندی زڕگوێزهڵه شههید و بریندار ههیه
02:04 PM - 2026-03-11 -
شێخ جەعفەر: لەمڕۆژەدا هەولێر تاجی سەرکەوتنی لەسەرنا
01:51 PM - 2026-03-11
ئەمانەش ببینە
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران بە تەواوەتی بوو بە خاوەنی گەروی هورمز
08:21 PM - 2026-03-11
قوباد تاڵەبانی لەدیداری سێ تێكۆشەردا: شانازی بەسەركردە دێرینەكانمانەوە دەكەین
02:56 PM - 2026-03-11
رەفعەت عەبدوڵڵا پشتیوانی یەکێتی بۆ ئیدارەی کەرکوک دووپاتدەکاتەوە
01:57 PM - 2026-03-11
50 لیتر نەوت بۆ هەر خێزانێکی کەرکوک دابین دەکرێت
01:28 PM - 2026-03-11
زۆرترین خوێنراو
-
ئەمڕۆ چەند وەزارەت و دەستەیەک مووچەی مانگی شوبات وەردەگرن
کوردستان 09:40 AM - 2026-03-11 -
خانهقین لهبهعس پاككرایهوه
کوردستان 09:22 AM - 2026-03-11 -
ئەوێ رۆژێ بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ هەولێر ئازاد كرا
کوردستان 09:15 AM - 2026-03-11 -
بەغداد داوا دەکات لەرێگەی هەرێمەوە نەوت هەناردە بکات
کوردستان 10:12 PM - 2026-03-10 -
جەنگ و رووماڵکردنی میدیایی
بیروڕا 09:44 PM - 2026-03-10 -
مەکتەبی سکرتارییەت: کاکە حەمە تێکۆشەر وەک دەستێکی پۆڵاین پشتیوانی هاوسەنگەرانی بووە
کوردستان 08:52 PM - 2026-03-10 -
زانکۆی چەرموو لەلایەن حکومەتی عیراقەوە بۆ هەمیشە دانیپێدانرا
کوردستان 08:38 PM - 2026-03-10 -
وەزارەتی بەرگریی سوریا: سیپان حەمۆ وەک یاریدەدەری وەزیری بەرگریی دەستنیشانکرا
کوردستان 07:48 PM - 2026-03-10



.jpg)



دابەزێنە

