riklam

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: پاراستنی قەوارەی هەرێم ئەرکی لەپێشینەمانە

کوردستان 07:36 PM - 2026-03-11
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و ئەدریان ئایسلستین نوسینگەی رۆژنامەوانی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و ئەدریان ئایسلستین

یەکێتی

ئەمڕۆ 11ی ئازاری 2026 لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری هەولێر دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی پێشوازیکرد لە ئەدریان ئایسلستین کونسوڵی گشتیی شانشینی هۆڵەندا لە هەولێر.

لەکۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆیان کرد لەبارەی دۆخی ناوچەکەو پێشهات و گرژیی و نیگەرانییەکان و هاوکات هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی بژاردەی گفتوگۆو دوور لە توندوتیژی باشترە بۆ چارەسەری کێشە ناوچەییەکان.

هەروەهاجەختیان کردوە لە هاوهەڵوێستی و یەکڕێزی لایەنە سیاسییەکان لەم دۆخە دژوارەدا و دووپاتیان کردەوە کە پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان ئەرکی لەپێشینەیانە.

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket