بازنەی هەڵبژاردنى دیالە–خانەقینى یەکێتى: پێداچوونەوە و بەدواداچوون ئەركی سەرەكی داهاتوومانە
کوردستان 03:32 PM - 2025-11-13
PUKMEDIA
لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بازنەی هەڵبژاردنی دیالە
– خانەقین لە پەیامێكدا روونکردنەوە سەبارەت بە هۆکارەکانى بەدەستنەهێنانى کورسى
دەخاتەڕوو، هاوکات چارەسەر و هەنگاوى داهاتوویان رووندەکاتەوە و رایدەگەیەنێت: بۆ
ئێمە دەستپێكردنی قۆناغێكی نوێیە، ئەویش قۆناغى راستكردنەوە، پێداچوونەوە و بەدواداچوونە بۆ خاڵە لاوازەكان
کە ئەركی سەرەكی داهاتوومانە.
شێخ جەمال سەرپەرشتیاری
بازنەی هەڵبژاردنی دیالە – خانەقین و شێركۆ میروەیس لێپرسراوی مەڵبەندی 8ی
خانەقینی یەكێتیی نیشتمانیى کوردستان لە پەیامێكدا بۆ جەماوەر، خەڵكی خانەقین و
دەوروبەری، سەرجەم ئەندام و كادیرانى سنوری پارێزگای دیالە رایانگەیاند: دوای كۆتایهاتنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن و
دەنگدانی گشتى لە 11ى11ى2025 ، بەناوی بازنەی هەڵبژاردنی دیالە – خانەقین، سوپاس و
دەستخۆشی تەواومان بۆیان هەیە، کە ماندوو نەناسانە كۆڵان بەكۆڵان و گوند بەگوند بە
مەبەستی سەرخستنی لیستەكەیان تێكۆشان و هەوڵیاندا.
سەبارەت بە هۆکارى بەدەستنەهێنانى
کورسى ئەوەیان روونکردووەتەوە: بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەكان بەهۆی بەرزبونەوەی
رێژەی دەنگدان بۆ سەروی 55% كەدەكاتە بەشداری سەرووی 600 هەزار دەنگدەر، سەرەڕای
بەدەستهێنانی 29 هەزار دەنگ، بەڵام نەمانتوانی هیچ كورسیەك بەدەستبهێنین، لەگەڵ
ئەوەشدا ئەمە ناكاتە ئەوەی هەموو شتێك كۆتایی هاتبێت، بەپێچەوانەوە دەستپێكردنی
قۆناغێكی نوێیە، كە بەرپرسیاریەتیەكەی لەسەر شانی هەموومانە، ئەویش راستكردنەوە، پێداچوونەوە و بەدواداچوونە بۆ خاڵە
لاوازەكان، چ بابەتی و چ تەكنیكی ئەركی سەرەكی داهاتوومانە.
ئەوەشخراوەتەڕوو: وێستگەیەكی
قورسی كاری رێكخراوەیی و نیشتمانیمان دێتەپێش، كە سەختترە لەهەموو قۆناغەكانی دیکە،
بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی خەباتی چەندین ساڵە و خوێنی شەهیدان و هەموو ئەو پێشمەرگە
و كادیرە دڵسۆزانەی كە قەڵغانی پاراستنی كوردستانیبوونی خانەقین بوون، هەمیشە
سەختیەكانمان بەئاسانی بڕیوە، ئەمەش كۆتا هەڵبژاردن نیە و لەئەمڕۆ بەدواوەوە بە وردی
كار لەسەر راستكردنەوەی هەڵە و بەهێزكردنی پێگەیی رێكخراوەیی حزبەكەمان لەسنورەكە دەكەین،
ئەمەش بێگومان چ لەسەر ئاستی سەرەوە و چ لەسەر ئاستی دیالە و خانەقینیش گۆڕانكاری
ریشیەی و پێویست لەبەرنامەی سیاسی و بەرپرسیاریەتی ئەنجام دەدەین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: پاراستنی قەوارەی هەرێم ئەرکی لەپێشینەمانە
07:36 PM - 2026-03-11 -
ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ بە لیژنە هەمیشەییەکان دەدات
02:21 PM - 2026-03-11 -
دهزگای ئاسایشی ههرێم: لههێرشهكهی سهر گوندی زڕگوێزهڵه شههید و بریندار ههیه
02:04 PM - 2026-03-11 -
شێخ جەعفەر: لەمڕۆژەدا هەولێر تاجی سەرکەوتنی لەسەرنا
01:51 PM - 2026-03-11
ئەمانەش ببینە
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران بە تەواوەتی بوو بە خاوەنی گەروی هورمز
08:21 PM - 2026-03-11
قوباد تاڵەبانی لەدیداری سێ تێكۆشەردا: شانازی بەسەركردە دێرینەكانمانەوە دەكەین
02:56 PM - 2026-03-11
رەفعەت عەبدوڵڵا پشتیوانی یەکێتی بۆ ئیدارەی کەرکوک دووپاتدەکاتەوە
01:57 PM - 2026-03-11
50 لیتر نەوت بۆ هەر خێزانێکی کەرکوک دابین دەکرێت
01:28 PM - 2026-03-11
زۆرترین خوێنراو
-
ئەمڕۆ چەند وەزارەت و دەستەیەک مووچەی مانگی شوبات وەردەگرن
کوردستان 09:40 AM - 2026-03-11 -
خانهقین لهبهعس پاككرایهوه
کوردستان 09:22 AM - 2026-03-11 -
ئەوێ رۆژێ بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ هەولێر ئازاد كرا
کوردستان 09:15 AM - 2026-03-11 -
بەغداد داوا دەکات لەرێگەی هەرێمەوە نەوت هەناردە بکات
کوردستان 10:12 PM - 2026-03-10 -
جەنگ و رووماڵکردنی میدیایی
بیروڕا 09:44 PM - 2026-03-10 -
مەکتەبی سکرتارییەت: کاکە حەمە تێکۆشەر وەک دەستێکی پۆڵاین پشتیوانی هاوسەنگەرانی بووە
کوردستان 08:52 PM - 2026-03-10 -
زانکۆی چەرموو لەلایەن حکومەتی عیراقەوە بۆ هەمیشە دانیپێدانرا
کوردستان 08:38 PM - 2026-03-10 -
وەزارەتی بەرگریی سوریا: سیپان حەمۆ وەک یاریدەدەری وەزیری بەرگریی دەستنیشانکرا
کوردستان 07:48 PM - 2026-03-10



.jpg)



دابەزێنە

