ئایا كۆمپانیا ئەمریكییەكان جێگەی كۆمپانیا رووسییەكان لە عیراق دەگرنەوە؟
عیراق 12:06 PM - 2025-11-13
ئاژانسی هەواڵی عیراق
کێڵگەی غەرب قورنە
پسپۆڕێكی ئابووریی رایدەگەیەنێت: كشانەوەی كۆمپانیای لۆك ئۆیڵی رووسی لە كێڵگەی غەرب قورنە 2، وەك سەركەوتنێكی گەورەی جیۆپۆلیتیكی بۆ رۆژئاوا سەیر دەكرێت، چونكە دەرفەتی نوێ بۆ بۆ فراوانكردنی هەژموونیان دەڕەخسێنێت لە كەرتی نەوتی عیراقدا، هاوكات كشانەوەی لە شوێنە سەرەكییەكانی نەوت و گازی عیراق ئاسۆیەكی نوێ بۆ كۆمپانیا رۆژئاواییەكان دەكاتەوە بۆ بەهێزكردنی هەژموونی نوێبووەوەی رۆژئاوا لەعیراق.
د. نەبیل مەرسوومی، پسپۆڕی ئابووریی لە وتارێكدا كە لەلایەن د. یادگار عەلی وەرگێڕدراوە بۆ زمانی كوردی، لەژێر ناونیشان ئایا كۆمپانیا ئەمریكییەكان جێگەی كۆمپانیا رووسییەكان لە عیراق دەگرنەوە؟ نووسیوێتی: دوای شەپۆلێكی نوێی سزاكانی ئەمریكا و ئەوروپا، كە توانای رووسیا بۆ دابینكردنی بودجەی جەنگ لە ئۆكرانیا دەكاتە ئامانج، كشانەوەی كۆمپانیای لۆك ئۆیڵی رووسی لە كێڵگەی غەرب قورنە 2، وەك سەركەوتنێكی گەورەی جیۆپۆلیتیكی بۆ رۆژئاوا سەیر دەكرێت، چونكە دەرفەتی نوێ بۆ كۆمپانیاكانی، وەك ئێكسۆن مۆبیل، بی پی و تۆتاڵ ئینێرجیز دەڕەخسێنێت بۆ فراوانكردنی هەژموونیان لە كەرتی نەوتی عیراقدا. خۆبەدەستەوەدانی نزیكەی دەستبەجێی لۆك ئۆیل بۆ كێڵگە نەوتییە زەبەلاحەكانی لە كێڵگەی غەرب قورنە 2 و كێڵگەی ئەریدوو لە عیراق خاڵی وەرچەرخانێكی گەورەیە لەڕوبەڕوبوونەوەی رۆژئاوا بۆ جووڵە گەشەسەندووەكانی رووسیا و چین.
ئاماژەی بەوەشكردووە: كشانەوەی لۆك ئۆیل لە شوێنە سەرەكییەكانی نەوت و گازی عیراق ئاسۆیەكی نوێ بۆ كۆمپانیا رۆژئاواییەكان دەكاتەوە بۆ بەهێزكردنی هەژموونی نوێبووەوەی رۆژئاوا لەعیراق، واشنتۆن و لەندەن بەم هەواڵە دڵخۆشن، بە سێ هۆكاری سەرەكی:
یەكەم/ راگەیاندنی خێرای لۆك ئۆیل بۆ كشانەوەی، كاریگەریی كۆمەڵە سزای نوێی سەر رووسیا دەردەخات، ئەم رێوشوێنانە كۆمەڵێك سزای قەدەغەكردنی تەواو لەسەر كۆمپانیاكانی لۆك ئۆیل و رۆسنەفتی رووسی لەخۆدەگرێت.
دووەم/ ئەوەیە، كە یەكێتی ئەوروپا بەردەوام بووە لە جێبەجێكردنی ئەم قەدەغەكردنە دژی ئەو میكانیزمانەی، كە بودجەی ئامێری جەنگی رووسیا لە ئۆكرانیا دابین دەكەن، وەك لە نۆزدەهەمین پاكێجی سزاكانیدا دیارە ئەم رێوشوێنانە رێوشوێنی زیادە لەخۆدەگرێت، كە ئامانجیان گەشتی دەریایی شاراوەی رووسیایە، كە بۆ خۆدزینەوە لە سنوورداركردنەكانی ئێستا بەكاردێت.
سێیەم/ بریتییە لەوەی، كە چەندە سەخت بووە بۆ كۆمپانیای لۆك ئۆیل تا ئێستا لە مامەڵەكردن لەگەڵ سەروەت و سامانە عیراقییەكانی، كە واشنتۆن و لەندەن، وەك نیشانەیەك دەیبینن، كە سزاكانی ئێستا دژی مۆسكۆ بەهێز و یەكگرتوون و تا رادەیەك رێگرێكی راستەقینەیە بۆ لایەنەكانی تر، كە لەوانەیە لەڕابردوودا بیریان لە پشتیوانیكردنی رووسیا كردبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە: رێگا روون دیارە بۆ هەر رێكخستنێكی گونجاو بۆ كۆمپانیا رۆژئاواییەكان، كە گەڕاونەتەوە كەرتی نەوتی عیراق لەوەتەی دۆناڵد ترەمپ دەستی بە دووەم خولی سەرۆكایەتی خۆی كردووە بۆ تەواوكردنی ئەوەی كۆمپانیای لۆك ئۆیل لە غەرب قورنە 2 بەجێی هێشت، ئەمە لەوانەیە دەرفەتێكی باش بێت بۆ كۆمپانیای زەبەلاحی ئەمریكی ئێكسۆن مۆبیل، بە لەبەرچاوگرتنی بەشداریكردنی درێژخایەنی لە كێڵگەی غەرب قورنە 2ی نزیك.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

