كاندیدە سەرنەكەوتووەكانی یەكێتی پیرۆزبایی دەكەن و كاندیدانی پارتیش خۆپیشاندان
کوردستان 10:16 AM - 2025-11-13
كاندیدە سەرنەكەوتووەكانی یەكێتی پیرۆزبایی دەكەن و كاندیدانی پارتیش خۆپیشاندان
لۆگۆی یەکێتی و پارتی
لە دوا دیمەنەكانی پاش تەواوبوونی راگەیاندنی ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنەكان و دەركەوتنی ئەنجامی كۆتایی كاندیدەكان، كاندیدانی سەرنەكەوتووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، لەڕێگای پەڕە تایبەتییەكانی خۆیانەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، پیرۆزبایی سەركەوتنی لیست و كاندیدە هاوڕێكانیان دەكەن، لەكاتێكدا كاندیدانی سەرنەكەوتووی پارتی لە بادینان لەڕێگای خۆپیشاندان و ناڕەزاییەتی و رێگەگرتنی لایەنگرانیانەوە وەڵامی پارتی و دەزگای هەڵبژاردن دەدەنەوە و بە گومانەوە لە ئەنجامەكان دەڕوانن.
د. هێرش رەسوڵ، د. بێستون سابوراوایی، دكتۆر شەریف شەهید رەحیم، د. نەرمین مەعروف، ئاودێر مامۆستا عەزیز و ژمارەیەك كاندیدی سەرنەكەوتووی دیكەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامی پیرۆزباییان ئاڕاستەی هەڤاڵە دەرچووەكانی لیستی یەكێتی و ئەندام و لایەنگرانی حزبەكەیان و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان كرد و رایانگەیاند، لە هەر شوێنێكبن بەهەمان گڕوتینی پێشووەوە كارو خزمەت دەكەن.
لەبەرامبەردا، پاش تەواوبوونی راگەیاندنی ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنەكان و دەركەوتنی ئەنجامی كۆتایی كاندیدەكان، ژمارەیەك هۆزو عەشیرەتی دەڤەری بادینان كە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كاندیدیان لەناو لیستی پارتی دیموكراتی كوردستاندا هەبوو، دژی سەرنەكەوتنی كاندیدەكانیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و چەندین رێگەیان لەو سنوورانە داخست، بەوتەی خۆیان كاندیدەكانیان دەنگی پێویستیان بەدەستهێناوە و سەركەوتوون، بەڵام پارتی كاندیدی سەرنەكەوتووی خستووەتە شوێنیان.
عەشیرەتی گۆران كە پاڵپشتی كاندیدی ژمارە 13ـی پارتیان دەكرد، بەهۆی سەرنەكەوتنی كاندیدەكەیانەوە رێگەی قەزای بەردەڕەش-ناحیەی رۆڤیایان داخست.
هاوكات ژمارەیەكی زۆر لە ئەندامانی عەشیرەتی سلێڤانە، رێگای نێوان زاخۆ و دهۆكیان داخست و وەك خۆیان دەڵێن، پارتی غەدری لە عەشیرەتەكەیان كردووە و كاندیدەكەیان كەناوی د. شێرزاد زەكەریا سلێڤانەیی-یە سەركەوتووە، بەڵام پارتی دووری خستووەتەوە و كاندیدێكی سەرنەكەوتووی خستووەتە شوێنی.
هۆزی مۆسارەشا لە دەڤەری ئیدارەی زاخۆ هاوشێوەی هۆزی سلێڤانەیی و گۆران، لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان كە پێیان وایە غەدر لە كاندیدەكەیان كراوە دەستیان بە خۆپیشاندان و دەربرینی ناڕەزایی كرد، بۆ ئەو مەبەستەش رێگەی سەرەكی ئیبراهیم خەلیل-یان داخست.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

