کۆمسیۆن ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاودەکاتەوە
عیراق 07:46 PM - 2025-11-12
PUKMEDIA
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی راگەیاند و بەپێی ئەنجامەكانیش، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەشت پارێزگای عیراق دەنگی هێناوە و كاندیدی سەركەوتووی هەیە.
بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکانی عیراق، لەهەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا، یەكێتیی
نیشتمانیی كوردستان كە بە لیستی سەربەخۆی ژمارە 222 بەشداری هەڵبژاردنەكەی كردووە،
لە بازنەی سلێمانی 240 هەزار و 899 دەنگی بەدەستهێناوە، هەروەها لە بازنەی هەولێریش 97 هەزار و 301 دەنگ و لە
بازنەی دهۆك 2 هەزار و 423 دەنگی بەدەستهێناوە
كە بەكۆی گشتی لە هەرسێ بازنەكەی هەرێمی كوردستان 340 هەزار و 623 دەنگی بەدەستهێناوە.
هاوكات لە بازنەی كەركوك، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە
بە لیستی سەربەخۆی ژمارە 222 بەشداری هەڵبژاردنەكەی كردووە، 178 هەزار و629 دەنگی
بەدەستهێناوە، لە بازنەی نەینەواش كە لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی یەكێتی خەڵكی نەینەوا
بە ژمارە 281 بەشداری هەڵبژاردنەكەی كرد هەزار و 346 دەنگی بەدەستهێناوە.
یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان كە لە بازنەی دیالە بەلیستی سەربەخۆی ژمارە 222 بەشداری هەڵبژاردنەكەی
كرد، 29 هەزار و 44 دەنگی بەدەستهێناوە،
هاوكات لە بازنەی سەلاحەددینیش كە یەك كاندیدی لەناو لیستی جەماهیری نیشتمانیدا هەبوو
67 هەزار و208 دەنگی بەدەستهێنا و كاندیدەكەی سەركەوت، هەروەها
لە بازنەی بەغدادیش یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە یەك كاندیدی لەنێو لیستی ئاوەدانكردنەوە
و گەشەپێداندا هەبوو، سەركەوت.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراق، بە زیاتر لە 150 كاندید لە هەشت پارێزگای عیراق بەشداری كرد و لەپارێزگای نەینەوا-ش
لەچوارچێوەی یەكێتی خەڵكی نەینەوا-دا بە ژمارە 281 بەشداربوو كە 31 كاندیدی هەبوو.
رۆژی 9ی 11ی 2025، هەڵبژاردنی تایبەت بۆ خولی شەشەمی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق بەڕێوەچوو، بەپێی داتاكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان
لە هەموو پارێزگاكانی عیراق ملیۆنێك و 313 هەزار و 980 ئەندامی هێزە ئەمنییەكان
مافی بەشداریكردنیان لە دەنگدانی تایبەتدا هەبوو، لەو ژمارەیەش نزیكەی 270 هەزار دەنگدەر
لە هەرێم بوون، كە 809 بنكەیان بۆ ئامادەكرابوو، لە 4 هەزار و 501 وێستگەدا دەنگیاندا،
هەروەها 26 هەزار و 538 ئاوارەی ناوخۆ-ش مافی دەنگدانیان هەبوو كە 97 وێستگەیان لە
27 بنكەدا بۆ ئامادەكرابوو.
سەعات 7:00ی سەرلەبەیانی دوێنێ 11ی11ی2025، هەشت هەزار و
703 بنكەی دەنگدان كە لە 39 هەزار و 285 وێستگە پێكدێن بەڕوی دەنگدەرانی عیراق و
هەرێمی كوردستاندا كرانەوە، كە دەنگدەران لە كۆی حەوت هەزار و 700 كاندید 329 كاندید
دەكەنە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لەسلێمانی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە
03:09 PM - 2026-02-07 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
01:19 PM - 2026-02-07 -
ئەمریکا تۆمەتبارێکی دیکەی هێرشەکەی بەنغازی دەستگیر کرد
11:40 AM - 2026-02-07 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
10:25 AM - 2026-02-07
ئەمانەش ببینە
هەسەدە پێشنیازێك بۆ وەزارەتی بەرگریی سووریا دەكات
07:53 PM - 2026-02-07
ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ بەلیژنە هەمیشەییەكان دەدات
07:01 PM - 2026-02-07
رێگە قاچاخەکان لەکەرکوک دادەخرێن
05:21 PM - 2026-02-07
لەڕێی قوباد تاڵەبانییەوە وەبەرهێنەرانی سعودییە روو لەسلێمانی دەکەن
03:37 PM - 2026-02-07
زۆرترین خوێنراو
-
پارێزگاره كوردهكهی حهسهكه: بێ جیاوازی خزمهتی ههموو پێكهاتهكان دهكهین
کوردستان 02:36 PM - 2026-02-07 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
کوردستان 01:19 PM - 2026-02-07 -
کوردێک دەبێتە ناوبژیوانى یاری کۆتایی کاسی ئاسیا
کوردستان 12:27 PM - 2026-02-07 -
ئەمریکا تۆمەتبارێکی دیکەی هێرشەکەی بەنغازی دەستگیر کرد
جیهان 11:40 AM - 2026-02-07 -
له ساڵوهگهڕی نهمریی نهجمهددین بیوككایادا
بیروڕا 11:03 AM - 2026-02-07 -
ئەم هەفتەیە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت
کوردستان 10:33 AM - 2026-02-07 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
کوردستان 10:25 AM - 2026-02-07 -
دوو منداڵ لە ڕانیە بەهۆی دووکەڵەوە خنکان
کوردستان 10:14 AM - 2026-02-07







دابەزێنە

