لەتیف نێروەیی: بەڵێنەكانمان جێبەجێكرد و دەنگمان زیادیكرد
کوردستان 01:43 PM - 2025-11-12
PUKMEDIA
لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت: سیاسەت و ستراتیژی
یەکێتی بۆ ناوچە دابڕێنراوەکان بەجۆرێکە هەرگیز پشتیان لێناکات و هەر بەڵێنێکیشمان
پێدان جێبەجێمانکرد، هەر ئەوەش وایکرد دەنگەکانمان لەو ناوچانەدا هەڵکشانێکی زۆر
بەخۆیەوە ببینێت، دەشڵێت: هەڵبژاردنی ئەمجارە دەریخست کە ژمارەی کورسی ناتوانێت
هێز بدات بە لایەنێک، بەڵکو ئەوەی هێز دەداتە لایەنێک کردارە، هەربۆیە یەکێتی لە
سلێمانی هێزی یەکەمە و بەدیلی نییە.
لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
رایگەیاند: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسلێمانی هێزی یەکەمە و کاندیدەکانمان لەو لیستەی کە بەشدارییان تێداکردووە
بوونەتە یەکەم و بەڕێژەیەکی بەرچاو دەنگمان زیادیکردووە.
راشیگەیاند: بەهۆی ئەو
سیاسەتە حەکیمانەی یەکێتی لە کەرکوک پەیڕەوی کرد و رۆڵی سەرۆک بافڵ و ئەو
بەڵێنانەی کە بە خەڵکی کەرکوکمان دا، وەک دانانی پارێزگارێکی کورد و خزمەتکردنی
شارەکە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لەهەموو روویەکەوە، جێبەجێمانکرد، هاوکات دیوێکی
تری سەرکەوتنی یەکێتی لە کەرکوک پارێزگارەکەیەتی، ئەمەش پەیامێکە بۆ هەموو لایەنە
سیاسییەکان و دەیسەلمێنێت، کە بەڵێ کەرکوک لەدەستێکی ئەمیندایە و یەکێتییەکی بەهێز
لەبەغداد دەتوانێت خزمەتی زیاتری کەرکوک بکات.
لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی
بەوەشکرد: هێزی سەرتاسەری زۆر گرنگە، کێ دەتوانێت نوێنەرایەتی ناوچە دەبڕێنراوەکان
بکات؟ بێگومان ئەو هێزەی کە زۆرترین ئەندامی لەو ناوچانە هەیە، واتە هەر یەکێتییە
کە نوێنەرایەتییان دەکات، ئێمە لە نرخی لایەنەکانی دیکە کەم ناکەینەوە دەمانەوێت
بە هاوبەشی کاربکەین، بەڵام یەکێتی لەو ناوچانە هەمیشە پشکی شێری بەرکەوتووە.
یەکێتی لە سلێمانی هێزی یەکەمە و بەدیلی نییەراشیگەیاند: سیاسەت و ستراتیژی یەکێتی بۆ ناوچە دابڕێنراوەکان بەجۆرێکە هەرگیز پشتیان لێناکات و هەر بەڵێنێکیشمان پێدان جێبەجێمانکرد، هەر ئەوەش وایکرد دەنگەکانمان لەو ناوچانەدا هەڵکشانێکی زۆر بەخۆیەوە ببینێت، دروشم و بەرنامەی ئێمە واقعی و جددین بۆ جێبەجێکردن.
لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان روونیشیکردەوە: رێژەی دەنگی یەکێتی لەوە زیاترە کە باس دەکرێت، چونکە لەهەندێک ناوچە ناوی لیستەکە یەکێتی نییە و کاندیدی یەکێتی تێدایە لەبەر ئەوەش دەنگەکان لەسەر ناوی یەکێتی حساب نەکراون، هەروەها ئێمە وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرکەوتوو بووین، چونکە کۆمەڵێک لایەن دەیانویست کاریگەری دروستبکەن لەسەر ناهاوسەنگکردنی هەرێم و سلێمانی بەتایبەت، بەڵام خۆشبەختانە سەرنەکەوتن و هەڵبژاردنی ئەمجارە دەریخست کە ژمارەی کورسی ناتوانێت هێز بدات بە لایەنێک، بەڵکو ئەوەی هێز دەداتە لایەنێک کردارە، هەربۆیە یەکێتی لە سلێمانی هێزی یەکەمە و بەدیلی نییە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: پاراستنی قەوارەی هەرێم ئەرکی لەپێشینەمانە
07:36 PM - 2026-03-11 -
ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ بە لیژنە هەمیشەییەکان دەدات
02:21 PM - 2026-03-11 -
دهزگای ئاسایشی ههرێم: لههێرشهكهی سهر گوندی زڕگوێزهڵه شههید و بریندار ههیه
02:04 PM - 2026-03-11 -
شێخ جەعفەر: لەمڕۆژەدا هەولێر تاجی سەرکەوتنی لەسەرنا
01:51 PM - 2026-03-11
ئەمانەش ببینە
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران بە تەواوەتی بوو بە خاوەنی گەروی هورمز
08:21 PM - 2026-03-11
قوباد تاڵەبانی لەدیداری سێ تێكۆشەردا: شانازی بەسەركردە دێرینەكانمانەوە دەكەین
02:56 PM - 2026-03-11
رەفعەت عەبدوڵڵا پشتیوانی یەکێتی بۆ ئیدارەی کەرکوک دووپاتدەکاتەوە
01:57 PM - 2026-03-11
50 لیتر نەوت بۆ هەر خێزانێکی کەرکوک دابین دەکرێت
01:28 PM - 2026-03-11
زۆرترین خوێنراو
-
ئەمڕۆ چەند وەزارەت و دەستەیەک مووچەی مانگی شوبات وەردەگرن
کوردستان 09:40 AM - 2026-03-11 -
خانهقین لهبهعس پاككرایهوه
کوردستان 09:22 AM - 2026-03-11 -
ئەوێ رۆژێ بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ هەولێر ئازاد كرا
کوردستان 09:15 AM - 2026-03-11 -
بەغداد داوا دەکات لەرێگەی هەرێمەوە نەوت هەناردە بکات
کوردستان 10:12 PM - 2026-03-10 -
جەنگ و رووماڵکردنی میدیایی
بیروڕا 09:44 PM - 2026-03-10 -
مەکتەبی سکرتارییەت: کاکە حەمە تێکۆشەر وەک دەستێکی پۆڵاین پشتیوانی هاوسەنگەرانی بووە
کوردستان 08:52 PM - 2026-03-10 -
زانکۆی چەرموو لەلایەن حکومەتی عیراقەوە بۆ هەمیشە دانیپێدانرا
کوردستان 08:38 PM - 2026-03-10 -
وەزارەتی بەرگریی سوریا: سیپان حەمۆ وەک یاریدەدەری وەزیری بەرگریی دەستنیشانکرا
کوردستان 07:48 PM - 2026-03-10



.jpg)



دابەزێنە

