کۆمسیۆن رێژەى دەنگدانی بۆ خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەران راگەیاند
عیراق 09:58 AM - 2025-11-12
PUKMEDIA
پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لەئامارێکدا، رێژەی
بەشداری دەنگدەران و ژمارەی دەنگدەرانی بۆ خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە، کۆی گشتی ژمارەی دەنگدەران بە تایبەت و گشتییەوە زیاتر
لە 12 ملیۆن دەنگدەر بووە، بەوپێیەش
رێژەی بەشداریی %55 تێدەپەڕێنێت.
هەر لە ئامارەکەدا، کۆمسیۆن ژمارەی دەنگدەرانی بۆ دەنگدانی گشتی راگەیاند
، کە گەیشتووەتە 10 ملیۆن و898هەزار و 327 دەنگدەر، لەکۆی 20 ملیۆن 63 هەزار و 773
دەنگدەر، بەمەش رێژەی بەشداری دەنگدان زیاترە لە%55.
سەبارەت بە ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت بۆ هێزە چەکدارەکان و هێزە
ئەمنییەکان، کە لەڕۆژی 9ی تشرینی دووەمی 2025 بەڕێوەچوو، ژمارەی دەنگدەران گەیشتە
ملیۆنێک و 84 هەزار و 289 لەکۆی ملیۆنێک و 313 هەزار و 980 دەدنگدەر، بەمەش ریژەی
بەشداری دەنگدان گەیشتە %82.5.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکانی عیراق، سەبارەت بە دەنگی ئاوارەکان، ئاماژەی بەوەکردووە، لە کۆی 26
هەزار و 538 دەنگدەر گەیشتە 20 هەزار و 527 دەنگدەر، بەمەش رێژەی بەشداری دەنگدان
گەیشتە %77.
هەر لە ئامارەکەدا
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، کۆی گشتیی دەنگدەرانی دوو رۆژی
دەنگدانی گشتی و تایبەتی ئاشکراکرد کە 12 ملیۆن و 3 هەزار و 143 دەنگدەر بووە،
لەکۆی 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 دەنگدەر، بەمەش رێژەی بەشداری دەنگدان گەیشتە
زیاتر لە 55%.
یەكێتی لەسلێمانی و كەركوك و هەڵەبجەو راپەڕین و كۆیەو گەرمیان هێزی یەكەمە
بەپێی ئەنجامە ناڕەسمییەكان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پارێزگای
سلێمانی بەڕێژەیەكی بەرچاو دەنگی لە پێش دەنگی لایەنەكانی دیكەوەیە و جیاوازییەكی
زۆری لەگەڵ لایەنەكاندا هەیە، هاوکات لە گەرمیان-یش دەنگێكی زۆری بەدەستهێناوە و
ركابەری نییە.
بەپێی زانیارییەكانی PUKMEDIA، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پارێزگای
هەڵەبجە جگە لەوەی هێزی یەكەمە، رێژەی دەنگەكانیشی بەشێوەیەكی بەرچاو هەڵكشاوە،
هەروەها لەشاری كۆیە دەنگەكانی یەكێتی بەشێوەیەكی بەرچاو ركابەرەكانی جێهێشتووە و
یەكەمی شارەكەیە، ئەمە جگە لەوەی سەركەوتنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەڤەری
راپەڕین بێوێنەیە و یەكەمی حزبەكانە و جیاوازییەكی زۆری لەگەڵ لایەنەكانی دیكەدا
هەیە.
بەگشتی دەنگەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەناوچە جێناكۆكەكان
بەرزبوونەوەی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و لە پارێزگای كەركوك یەكەمە و لەناو حزبە
كوردستانییەكاندا ركابەری نییە، هەروەها لە خانەقین و خورماتوو دەنگەكانی یەكێتی
هەڵكشاوە و لە خانەقین یەكەمە.
لە پارێزگای نەینەوا یەكێتی كە لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی (یەكێتی
خەڵكی نەینەوا) بەشداری هەڵبژاردنی كردبوو، دەنگی زۆری بەدەستهێناوە و چاوەڕوان
دەكرێت دەنگی زیاتریش بەدەستبهێنێت.
بەپێی ئەنجامە ناڕەسمییەكان، یەكێتی لە هەولێر هێزی دووەمە و
دەنگەكانیشی لە هەڵكشاندایە، ئەمە جگە لەوەی لەبەشێك لە شارۆچكەكانی پارێزگای دهۆك
یەكێتی هێزی دووەمە و دەنگی زۆری بەدەستهێناوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە زیاتر لە 150 كاندید لە هەشت پارێزگای عیراق
بەشداری كرد و لەپارێزگای نەینەوا-ش لەچوارچێوەی یەكێتی خەڵكی نەینەوا-دا بە ژمارە
281 بەشداربوو كە 31 كاندیدی هەبوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
جیهان 10:26 AM - 2026-06-24 -
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

