riklam

ئاسایشی پارتی لەهەولێر هێرشدەکاتە سەر لێپرسراوی وێستگەیەک

کوردستان 06:10 PM - 2025-11-11
ئەو دوو ژنەی ئاسایشی پارتی سووکایەتی پێکردن PUKMEDIA

ئەو دوو ژنەی ئاسایشی پارتی سووکایەتی پێکردن

هەولێر

ئاسایشی پارتی لەهەولێر سوکایەتی بە لێپرسراوی وێستگەیەک لە بنکەیەکی دەنگدان دەکات کە ژنە و بەهۆی لێدانەوە قاچ و گورچیلەی تووشی پێکانی سەخت بوون.

لەبارەیەوە لێپرسراوی وێستگەکە کە لەخوێندنگەی دیاکۆ بووە بەمشێوەیە چیرۆکەکەی گێڕایەوە و وتی: ئێمە لەدەرەوەی خوێندنگەکە لەناو ئۆتۆمبێل دانیشتبووین ئاسایشی هەولێر کە سەر بە پارتی بوون هاتن و وتیان یەکێتی نابێت لێرە بێت و بەهەموو شێوەیەک هێرشیانکردە سەرمان و لەگەڵ هاوڕێیەکی ترمدا سووکایەتییان پێکردین و جنێوی نەشیاویان پێداین و ئۆتۆمبێلەکەشیان تەواو تێکشکاندین، دواتر دیسان هاتنەوە و وتیان ئێوە بانگەشە دەکەن، لەکاتێکدا فۆڕممان هەیە کە پڕمانکردووەتەوە.

راشیگەیاند: بە ئاشکرا و بەچاوی خۆم بینیم کە تیمەکانی پارتی جگە لە بانگەشەکردن پارەشیان دەدا بە خەڵک تا دەنگ بە پارتی بدەن، ئەوکاتەی ویستم بە مۆبایلەکەم تۆماری بکەم بە سێ ئاسایش گرتیانم و زۆر خراپ لێیاندام بەوهۆیەشەوە قاچم و گورچیلەم تووشی پێکانی سەخت بوون و بەڵگەی پزیشکیشم هەیە، هەربۆیە بەهیچ جۆرێک لە مافی خۆم خۆشنابم و سکاڵای یاسایی تۆماردەکەم.


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket