riklam

وتەبێژی چاودێرانی شەفافییەتی هەڵبژاردن: گرفت بۆ چاودێران دروستبووە

کوردستان 04:45 PM - 2025-11-11
سەلمە فاتیح PUKMEDIA

سەلمە فاتیح

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

وتەبێژی چاودێرانی شەفافییەتی هەڵبژاردن، رایگەیاند : گرفت بۆ کارى چاودێرەکان دروستبووە، چونکە ناهێڵن مۆبایل بەرنە ژوورەوە، بەڵام چەک کە قەدەغەیە ببرێتە بنکەکانى دەنگدان دەبرێتە ژوورەوە.

سەلمە فاتیح، وتەبێژی چاودێرانی شەفافییەتی هەڵبژاردن، رایگەیاند: لە بەشێک لە بنکەکانى دەنگدان لە شاری هەولێر هەندێک لە کاندیدەکان لە نزیک خوێندنگەکان کارتی خۆیان بە دەنگدەران دەدەن، کە ئەمەش پێشێلکارییەکی زەقە کە دەکرێت .

ئەوەشى خستەڕوو: لە هەندێک بنکەى دەنگداندا چەک دەبرێتە ژوورەوە، لە کاتێکدا بردنە ژوورەوەى چەک قەدەغەیە.

سەلمە فاتیح، روونیشیکردەوە: بەپێى یاساکانى کۆمسیۆن بردنە ژوورەوەى مۆبایل ئاساییە، بەڵام لە ناو وێستگەکانى دەنگدان نابێت بەکاربهێنرێت، بەڵام لە رێگاى هێزە ئەمنییەکانەوە رێگا نادرێت مۆبایل ببرێتە ژوورەوە، ئەمەش گرفتى بۆ چاودێرەکانمان دروستکردووە، کە ئێمە لە رێگاى 1921 چاودێرەوە لە هەر چوار بازنەکەى هەڵبژاردن چاودێرى پڕۆسەکە دەکەین و چاودێرەکان لە رێگاى ئەپى مۆبایلەوە داتاکان و پێشێلکارییەکان تۆماردەکەن، چونکە ئێمە کاغەز بەکارناهێنین، بەڵکو لە ڕێى ئەپەوە داتاکانمان تۆمار دەکەین، ئەمە بۆتە گرفت بۆ چاودێرانى ئێمە و چاودێرانى لایەنە سیاسیەکانیش.

PUKMEDIA  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket