شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووی و چارەنوسسازە
کوردستان 10:26 AM - 2025-11-11
PUKMEDIA
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ دەنگیانداو رایانگەیاند: ئەمڕۆ
رۆژێکی مێژوویەو پێویستە هاووڵاتیان بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و نوێنەری
راستەقینەی خۆیان هەڵبژێرن کە بتوانێت مافەکانیان لەبەغدا بەدیبێنێت.
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: جیاوازی خزمەت لەهەولێر ناهێڵین
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ وەک یەکەم دەنگدەری بنکەیەکی دەنگدان لەهەولێر دەنگیداو
رایگەیاند: ئەمڕۆ رۆژێکی مێژوویە، پێویستە خەڵکی هەرێم و عیراق بۆ دەنگدان بە لیستی
دڵخوازی خۆیان بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
وتیشی: لەساڵانی رابردوو ئەو لیستە دەرکەوت کە دەتوانێت گۆڕانکاری جدی و
ریشەیی بکات، وەک یەکێتی لەسەر پەیامی خۆمانین و بە پشتیوانی خەڵکی کوردستان و
هەولێر هەر رۆژێک هەولێر وەردەگرینەوەو جیاوازی خزمەت ناهێڵین، وەک چۆن لەهەولێر کار
بۆ گەڕەکە فەقیر نشینەکان ناکرێت و خزمەتگوزارییەکان سنوردارن، ئێمە ئەو فەرق و
جیاوازییە ناهێڵین.
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: نوێنەرانی یەکێتی دەبنە داکۆکیکاری راستەقینەی مافی خەڵک
هاوکات دەرباز کۆسرەت رەسوڵ لەدوای دەنگدانی خۆی رایگەیاند: بەشداریکردن
لە هەڵبژاردن ئەرکە و مافیشە، بۆیە داوا لەخەڵکی هەولێر دەکەم دەنگ بەو لایەنە بدەن
کە بەنوێنەری راستەقینەی خۆیانی دەزانن، چونکە ئەم هەڵبژاردنە چارەنوسسازە.
وتیشی: لە چوار ساڵی داهاتوودا ئەو مافانەی زەوتکراوە بەدەستی دەهێنینەوە، ئەویش
بە چونە سەر سندوقەکانی دەنگدان دەبێت و دڵنیابن نوێنەرانی یەکێتی دەبنە
داکۆکیکاری راستەقینەی مافی خەڵک، چارەسەری پرسی مووچەو قوتی خەڵکیش کاری لەپێشینەی
یەکێتییە.
ئەوەشی وت: یەکێتی مێژوویەکی پڕ لە سەروەری هەیە و لەرابردوودا خەڵکی زۆر
لەوانەی ئێستا بەهێزتر لە ریزەکانی یەکێتی چونەتە دەرەوەو یەکێتی هەر بەهێزتر بووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: پاراستنی قەوارەی هەرێم ئەرکی لەپێشینەمانە
07:36 PM - 2026-03-11 -
ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ بە لیژنە هەمیشەییەکان دەدات
02:21 PM - 2026-03-11 -
دهزگای ئاسایشی ههرێم: لههێرشهكهی سهر گوندی زڕگوێزهڵه شههید و بریندار ههیه
02:04 PM - 2026-03-11 -
شێخ جەعفەر: لەمڕۆژەدا هەولێر تاجی سەرکەوتنی لەسەرنا
01:51 PM - 2026-03-11
ئەمانەش ببینە
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران بە تەواوەتی بوو بە خاوەنی گەروی هورمز
08:21 PM - 2026-03-11
قوباد تاڵەبانی لەدیداری سێ تێكۆشەردا: شانازی بەسەركردە دێرینەكانمانەوە دەكەین
02:56 PM - 2026-03-11
رەفعەت عەبدوڵڵا پشتیوانی یەکێتی بۆ ئیدارەی کەرکوک دووپاتدەکاتەوە
01:57 PM - 2026-03-11
50 لیتر نەوت بۆ هەر خێزانێکی کەرکوک دابین دەکرێت
01:28 PM - 2026-03-11
زۆرترین خوێنراو
-
ئەمڕۆ چەند وەزارەت و دەستەیەک مووچەی مانگی شوبات وەردەگرن
کوردستان 09:40 AM - 2026-03-11 -
خانهقین لهبهعس پاككرایهوه
کوردستان 09:22 AM - 2026-03-11 -
ئەوێ رۆژێ بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ هەولێر ئازاد كرا
کوردستان 09:15 AM - 2026-03-11 -
بەغداد داوا دەکات لەرێگەی هەرێمەوە نەوت هەناردە بکات
کوردستان 10:12 PM - 2026-03-10 -
جەنگ و رووماڵکردنی میدیایی
بیروڕا 09:44 PM - 2026-03-10 -
مەکتەبی سکرتارییەت: کاکە حەمە تێکۆشەر وەک دەستێکی پۆڵاین پشتیوانی هاوسەنگەرانی بووە
کوردستان 08:52 PM - 2026-03-10 -
زانکۆی چەرموو لەلایەن حکومەتی عیراقەوە بۆ هەمیشە دانیپێدانرا
کوردستان 08:38 PM - 2026-03-10 -
وەزارەتی بەرگریی سوریا: سیپان حەمۆ وەک یاریدەدەری وەزیری بەرگریی دەستنیشانکرا
کوردستان 07:48 PM - 2026-03-10



.jpg)



دابەزێنە

